کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستبەجێ عبدولرەقیب یوسف ئازاد بكرێت

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


ئاسەوار ناس و مێژوو نوسى گەورەى گەلەكەمان عبدولرقیب یوسف ئێستا لە زیندانى محەتەى هەولێر بەمادەى 341 تەوقیف كراوەهۆكارى گرتنەكەشى ئەوەیەكەتێوەیان گلاندووە لەكێشەى ئەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى دارایى كە لیژنەى تەخمین بون
لە كرینى خانویەكى ئاسەوارى لەسالى 2009 ئەو لیژنەیە پارەیەكى خەیالیان بۆ قازانجى خۆیان بۆ نرخى خانووەكە دیارى كردووە كە ئەمەش دەستدرێژیە لەسەر مولكى گشتى ..ماموستا عبدولرقیبیش وەك راوێشكارێك ئەم خانوەى هەلسەنگاندووە بە وەى سیماى ئاسەوارى و مێژویى تێدایە و مولكى بنەماڵەى یەعقوبیەكان بووە و لە سالانى پەنجاكاندا مەعاریفى هەولێرى تیابووە لە حەفتاكانیشدا بارەگاى یەكێتى نوسەران بووە و ئەمرۆش بارەگاى گۆفارى رامانە
ناداپەروەرى دادگاى هەولێر هەر لەوەدانیە كە بێەدەبى بە كەسایەتیەكى وەك مامۆستا كردووە بەلكو زیاتر لەبەر ئەوەیە مامۆستا هیچ پەیوەندیەكى بەم مەسەلیەوە نیە لەروى داراییەوە چونكە ئەو تەنیا وەك پیشەكەى خۆى بەدواى ئاسار و بیناى كەلەپورى
دەگەرێت و داواى تملیكیان ئەكات لە حكومەت ئیتر حكومەت چۆن ئەیكرێت و چ لیژنەیەكى دارایى بۆ دادەنێ هیچ پەیوەندیەكى بەمامۆستاوە نیە و دادگاش ئە مە ئەزانێ, ئەم مێژوونوسە گەورەیەى گەلەكەمان كە لە لایەن ئاسەوارناسەكان ئەوروپا و یونسكۆ ناسراوە بەدلسۆزى خۆى سەدان ئاسەوارى ئاشكرا كردووە و هەموو خانووە كۆنەكانى لە روخاندن پاراستووە خەمى هەرە سەرەكى ئەو كە لەپورە و بەردێكى ئاسەوارى بە هەموو گەنجینەى دنیا ناگۆرێتەوە
یۆیە دەبێت ئەم بێەدەبیە دەرهەق بەكەسایەتیە دلسۆزەكنمان قبول نەكرێت و دەستبەجێ ماموستا ئازادبكرێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە