کۆتایی مێژوو
Thursday, 05/03/2015, 12:00
سه‌رده‌می کورت‌و سه‌رنج ڕاکێشی شارستانیه‌تی مرۆڤ به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.
نۆام چامسکی
وه‌رگێڕان په‌ری بێهڕهوش
له سه‌رده‌می ئێستادا .سێپتامبری2014
نزیک به ده هه زار ساڵ له‌وه‌و پێش له زهویو زار گه‌لی به پیت‌و به‌روبوومی نزیک دێجلهو فۆڕات ، له فێنیقیه، له که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌ریای مه‌دیترانه و ڕوباری نیل تا یۆنان‌و هتد سه‌رده‌می شارستانیه‌تی مرۆڤ ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌م ناوچه‌دا بۆمرۆڤ ڕووی دا ئه‌زموون گه‌لێکی پڕ ئازاری بۆ مرۆڤ دروست کرد.
له ساڵانی ڕابردوو دا وڵاتانی ته‌نیشت دێجلهو فۆڕات بوون به شوێنی ڕوداوگه‌لێکی پڕ ترس‌و خۆف، که له باس کردن نایه‌ت . له ساڵی 2003 دا هێزه‌کانی جۆرج ده‌بڵیۆ بۆش و تۆنی بلێر ده‌ستڕێژییان کرده سه‌ر ئه‌م وڵاتانه. به جۆرێک که هاو وڵاتییانی ئێراقی ئه‌م هێرشه‌یان له گه‌ڵ هێرشی مه‌غوله کان له سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م به‌راوه‌رد کردووه. ئه‌م هێرشه بۆ گه‌لانی ناوچه‌که زه‌بر لێکهوتنێکی به‌ڕاستی کوشهندهبوو چۆنکو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که دوای پاوان کاریه کانی کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتووه‌کان دژ به ئێراق له کاتی سه‌رۆک کۆماری بیل کلینتۆن دا به ساخی ده‌رچوون هه‌موو ته‌فروو توونا کران و له ناو چوون. ئه و جۆره‌ی دیپلۆمات گه‌لێک وه‌ک دێنیس هاڵیدێی و هانس وۆن سپۆنێک1 وتیانه ئه‌م هێرشانه شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی بووه . ئه‌م که‌سایه‌تیانه هه‌واڵ گه‌لێکیان سه‌باره‌ت به ئاکار‌و کرده‌وه نامرۆڤایه‌تیه کانی هێزه سه‌ربازیه کان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو و پێش له به‌ڕێوه چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان دژ به هێرشه که ده‌سیان له کار کێشایه‌وه.
یه‌کێ له ئاکاره تۆقێنه‌ره‌کانی هێرشی هێزه ئامریکاییو ئێنگلیسیهکان له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزدا نیشان درا : له وتارێکدا له ژێر ناوی "ڕوانینێک به‌سه‌ر قه‌یرانی ئێراق و سووریا" ده‌ڵێت ئه‌و ئاڵۆگۆڕییه بنه ڕهتییانهی به غداد که له ساڵی2003ڕوی دا وای کردووه که ئه‌و وڵاته له کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کگرتوو بگۆردرێت بۆ هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی و هاو کات بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا تووشی داوی قینوو ڕق گه‌لێکی تال و نه‌خوازراو بێت، به هۆی ئه‌م هێرشه‌وه ئاگری گێره‌و کێشه‌کانی ناوچه یی ڕوو له زیاد بوون‌و گه‌شه سه‌ندنه و سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌ی پارچه پارچه کردووه.
ئێستا به‌شێکی هه‌ره زۆری ناوچه‌ی دیجله‌و فۆڕات که‌وتوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپی توندڕه‌وی داعێش یا حکومه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ،کاریکاتۆری ترسناکوناشرینی بزوتنه‌وه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان که ڕهگوڕیشهکهیان له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. پاتریک کۆک بۆرن2 هه‌واڵنێری سه‌ربه‌خۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌کێ له باشترین توێژه‌رانی داعێش ئه‌م گرووپه به‌م جۆره وه‌سف ده‌کات : گروپێکی زۆر ترسناک که له زۆر باره‌وه بنه‌مایه‌کی فاشیستی هه‌یه و له باری ئایینیه‌وه زۆر تاقم خوازه و هه‌ر مرۆڤێک که له گه‌ڵ بیروبڕوای زۆر توندوتیژی ئایینی ئیسلامی ئه‌واندا نه‌بێت به خراپترین شێوه ڕووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها کۆکبۆرن ئاماژه به‌وه ده‌کات که له نێوان ڕێژه‌ی گرینگی و به په‌له‌یی پرسی داعێشو جوڵانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژئاوا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ داعێش دا ناته‌بایی و یه‌ک نهگرتنێک هه‌یه ، به‌م شێوه که هه‌وڵی ئه‌م گرووپانه بۆ بنیات نانی ڕێکخراوه‌که‌یان له ئێراق‌و سووریه هاوکاته له‌گه‌ڵ که‌مبوونه‌وه‌ی هێزی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د.له هه‌مان کاتدا گرینگ‌ترین به‌رهه‌ڵست له هه‌مبه‌ر گه‌شه سه‌ندنی داعێش له لۆبنان گرووپی حێزبۆڵایه.دوژمنی دێرینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو هه‌واڵه ئێسرایلیه کانی.
وڵاتانی ئێران‌و ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی بارۆدۆخی داعێش ئاڵۆزتربێت له به‌راورد له گه‌ڵ پێشتر دا هه‌ڵوێستێکی میانهڕهویانهیان له په‌یوه‌ندیه‌کانیان دا گرتوه‌ته پێش.
هه‌نووکه وڵاتی مێسر له ڕۆژگارێکی ڕه‌شدا به‌سه‌ر ده‌باتوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی دیکتاتۆری نیزامی دایه و ناچار به گرتنی هاریکاری وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه.له ڕاستیدا میسر قه‌د ئاسۆیه‌کی ڕوونی به خۆیه‌وه نه‌دیوه. سه‌دان ساڵه چارهسهریێتری بۆ بینراوه که زۆریش شیاوی جێبه‌جێ بوونه به‌ڵام ده‌ستی ڕه‌شی ئێمپراتووریێک ڕێگریان بووه.
دوای دووباره بوونه‌وه‌ی ترس‌و خۆف له‌م دواییانهداو له چه‌ند حه‌وتووی پێشدا، له به‌رچاودایه که ئه‌وه‌ی له ئورشه‌لیمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ،له چه‌رخی مێژوودا وه‌کوو ناوه‌ندی چاکه‌وخراپه چاوی لێکراوه.
هه‌شتا ساڵ له‌وه‌و پێش مارتین هایدگێر1 نازیه‌کانی ئاڵمانی وه‌کوو هیوایه‌ک بۆ ڕزگار کردنی شارستانییه‌تی شکۆمه‌ندی یونان له بنه‌ماخوازی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات په‌سن کرد و ئێستاکه بانکداره ئه‌ڵمانییه‌کان به سیستێمی ئابووری خۆیان و به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سه‌روه‌توو هێزی خۆیان ئابووری یونانیان ورد کردووه.
له ڕه‌شنووسی هه‌والێکی نوێ‌دا که لێژنه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی(2IPCC) له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی که‌شوهه‌وا بڵاوی کردوه‌ته‌وه باسی له سه‌ر ئه‌گه‌ری دوایی هاتنی سه‌رده‌می شارستانییه‌ت کردووه.ئه‌م پێشبینیانه له سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه‌یه‌کی مامناوه‌ندیه‌و باس له‌سه‌ر چاره‌نووسی جیهانی فیزیکی ده‌کات.ئه‌م هه‌واڵه به‌و ئاکامه ده‌گات که دوای ده‌یان ساڵ زۆر بوونی گازه گۆڵخانه‌ییه‌کان به‌رده‌وامی له‌سه‌ر دروست کردنی ئه‌م گازانه به شێوه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه و نه‌گۆڕ له‌سه‌ر مرۆڤ‌و ئێکۆسیستێم خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌یه و کاریگه‌ری زۆری هه‌یه.ئاستی گه‌رمای زه‌وی ده‌چێته سه‌ره‌وه و کاتێک که ڕووبه‌ری سه‌هۆڵه‌کانی گرینله‌ند به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌م ده‌بێته‌وه هاوکات تاواندنه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌کانی جه‌مسه‌ره‌کانی زه‌ویش زۆر ده‌بێته‌وه‌و ڕووپه‌ری ئاوی ده‌ریاکان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه‌و دواتر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاو بگاته ئاستی ده‌شته‌کانی که‌ناری زه‌ریاکان.
سه‌رده‌می شارستانییه‌تی مرۆڤ ڕێک هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مێکی زه‌وی ناسیدا که نزیک به یازده هه‌زار ساڵ له‌وه‌و پێش ده‌ستی پێکردوه و پێش له‌و سه‌رده‌می پیلستۆسن بووه که نزیک به 2.5 مێلیون ساڵ به‌ر ده‌وام بووه. ئه‌وڕۆکه زانایان ده‌ڵێن که 250ساڵ له‌وه‌و پێش سه‌رده‌مێکی نوێی زه‌وی ناسی ده‌ستی پێکردووه که پێی ده‌ڵێن سه‌رده‌می ئانترۆپۆسن3. ئه‌م سه‌رده‌مه به‌م شێوه پێناسه ده‌کرێت که کاروچالاکیه‌کانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌سه‌ر جیهان کاریگه‌ری هه‌یه ، شایانی باسه که ڕێژه‌ی گۆڕانی سه‌رده‌مه زه‌وی ناسییهکان زۆر به سه‌خڵه‌تی ده‌کرێت که پشت گوێ بخرێت.
یه‌کێ له نیشانه‌کانی کاریگه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر سرووشتی ده‌وروبه‌ری له ناوچوونی به‌رووبوومی زۆرێک له جۆره‌کانی گیا‌و ئاژه‌ڵانه .به و جۆره‌ی حه‌ساب کراوه ڕاده‌ی کاریگه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر سرووشت به هه‌مان خێراییه که 65ملوێن ساڵ له‌وه‌و پێش به‌ردێکی ئاسمانی دای له زهویو زۆرێک له جۆره‌کانی ئاژهڵو گیای له ناو برد . ئه‌م به‌رده ئاسمانییه بوو به هۆی له ناوچوونی یه‌کجاره‌کی سه‌رده‌می دایناسۆڕه‌کان و ڕێگا خۆشکه‌ر بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئاژه‌ڵانی شیرده‌ر و له له دواییشدا درووست بوونی مرۆڤی مۆدێرن.به‌ڵام ئێستا مرۆڤه که بۆ سرووشت بووه به به‌ردی ئاسمانی.
هه‌واڵی (IPCC) پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌کات که به مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌ته‌ری نه‌مانی سووته‌مه‌نی بۆ به‌ره‌ی داهاتوو زۆرینه‌ی پاشه‌که‌وتی سووته‌مه‌نی ده‌بێ له ژێر زه‌وی دا بمێنیته‌وه ،هاوکات زۆرێک له کۆمپانیاکانی وزه زۆر به ئاشکراییو بێ مه‌ترسی ئه‌م پاشه‌که‌وتانه ههڵدهگۆزنوو به شوێن دۆزینه‌وه‌ی پاشه‌که‌وت گه‌لێکی زۆرترن.
ڕۆژێک پێش له بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی (IPCC) ڕۆژنامه‌ی نییویۆرک تایمز بڵاوی کرده‌وه که ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له به‌شی وزه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوای ناوه‌ڕاست تووشی داوه‌ستان بووه‌و به‌و هۆیه‌وه داهاتی بازاری گه‌رمی نه‌وتی داکۆتای باکوور به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ئۆروپا‌و ئاسیا ده‌نێردرێت.
یه‌کێ له ده‌ره‌نجامه ترسناکه‌کانی گه‌رمبوونه‌وه‌ی زه‌وی،تاواندنه‌وه‌ی ئاستی سه‌هۆڵی ناوچه سارده‌کانه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له گۆڤاری ساینس دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ته‌نانه‌ت به به‌رز بوونه‌وه‌ی زۆر که‌می ڕاده‌ی گه‌رمای زه‌وی (که‌متر له‌وه‌ی که له ساڵانی ڕابردوودا به‌راورد کراوه) ئه‌بێت به هۆی تاواندنه‌وه‌ی ناوچه سه‌هۆڵاوییه‌کان که بۆ خۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی گازه گۆڵخانه‌ییه‌کان که له ناو سه‌هۆڵه‌کاندا قه‌تیس مابوون و له ئاکامدا ده‌رئه‌نجامگه‌لێکی کوشه‌نده‌ی بۆ که‌شوو هه‌وای زه‌وی هه‌یه.
ئارۆند هاتی پێشنیار ده‌کات که جوانترین خوازه بۆ سه‌رده‌می ئێمه "سیاچین گلاسییهر1"ه که یه‌خچاڵێکی به‌رزه له نێوان دوو وڵاتی هێندوو پاکستان‌دا و به‌رزترین مه‌یانی شه‌ڕیشه له جیهاندا که سه‌ربازانی هێندیو پاکستانی تێیدا یه‌کتر ده‌کوژن به‌ڵام ئێستا ئه‌و یه‌خچاڵه له تاواندنهوهدایه ، هه‌زاران تۆپوبهرمیلی به‌تاڵ،هێلی سه‌هۆڵ،چه‌کمه‌ی کۆنه،چادرو هه‌موو شێوه که‌ره‌سته‌گه‌لی شه‌ڕی سه‌ربازه‌کان که له گێره‌و کێشه‌ی بێ واتای شه‌ڕدا به‌جێ ماوه و ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌هۆڵانه بتاونۆ ڕوخساری هێندوپاکستان تووشی ئاڵووگۆڕیێکی ترسناک ده‌بێت.
خهفهتباران.کونهبوی به‌سته‌زمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست