کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای بیست ساڵ خه‌وتن

Friday, 04/03/2011, 12:00


بیست ساڵه ئێمه خه‌وتووین یا به ئاگایێکی گه‌مژه‌بووین یا ترسه‌نۆک‌ یا ماستاو چی‌و مه‌سینه هه‌ڵگر یا گریمان بێ عه‌قڵ بووین کوڕه چوزانم ،،،،هه‌رچی ئێوه ناومان ئه‌نێن به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ به ئاگا هاتینه‌وه ده‌رمان بۆ چاره‌ی گه‌مژه‌ییمان په‌یدا بوو، غیره‌ت هاته‌وه به‌رمان‌و وازمان له کاری ماستاوچییه‌تی هێناو تاقه‌تمان چوو ده‌ستمان شل بوو له مه‌سینه هه‌ڵگری ،، ئێستا به‌نزین ڕژاوه‌ته سه‌ر هۆشمان‌و هۆش گڕی گرتوه‌و ئه‌ڵێ چیتر بێهۆش نابینه‌وه ،،هۆش سه‌وز بووه‌و چیتر ووشک نابێته‌وه ،،تینوومانه‌و ڕوباری ئاوی شیرین به‌به‌ر ده‌مماندا ئه‌ڕواو ناکرێ نه یخۆینه‌وه ،برسیمانه‌و سفره‌ی ڕازاوه له خواردن له پێشمانه‌و ناکرێ هه‌ر ته‌ماشای بکه‌ین‌و نه‌یخۆین ،،به‌ڵێ ئه‌مڕۆ گه‌‌ل ووشیاره‌و چاره‌ی هه‌موو که‌موکورتی چیتر قبوڵ نه‌کردنه له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ‌و خوێن مژ ،، بێزار بووین له به زۆرخۆبه گه‌وره‌یی ئێوه‌و له خۆ به بچووک‌زانین‌‌و خۆ به خوڵام دانانی خۆمان ..له پێڵاو دڕاوی ئێوه ‌ی دوێنێتان بۆ درووست بوونی ئه‌مڕۆ ی ته‌نها بۆ ئێوه و به - گ ،،،،،،،،،،،،، چوونی ئێمه،، هێشتا بێزار نه‌بوون ! له هه‌ڵگه‌ڕان بۆ بوون به ملیۆنێریتان‌و به‌قوڕداچوونی ئێمه،، ژیانی شاهانه‌تان‌و مردنی له‌سه‌ره‌خۆی ئێمه ، به هه‌ده‌ردانی بیست ساڵ له ته‌مه‌نی گه‌نجیمان‌ له پێناو پێگرتن‌و پێگه‌یشتنی حکومه‌تی ساوای ئێوه ،، بڕوا کردن به درۆیه‌کانتان‌و دڵسافی ئێمه ، پاکی ئێمه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌‌تاندن‌و له خشته بردنی ئێمه ،بازرگانی کردنی ئێوه به خوێن به‌خشینی ئێمه ،به شه‌هیدی ئێمه به قوربانیی ئێمه به ئه‌نفال‌و کیمیابارانی ئێمه و ،،،،،،به ساغ‌و سه‌‌لامه‌تی ئێوه، زۆر پێکه‌نین به گریانی ئێمه ،، زیندانی ئێمه‌ بۆ ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی ته‌نها تاقمێکی ئێوه، ،بۆ ئابروو بردنی ئێمه و ئاره‌زووی سێکسی ئێوه ، مووچه‌ی تاقه‌ که‌سێکی ئێوه بارته‌قای مووچه‌ی هه‌زار که‌س ، سووک کردنی ئێمه بۆ قورسکردنی سووکایه‌تی خۆتان ،،هه‌ر‌ئێوه درۆ ڕاست ڕاستی ئێمه‌ش درۆ ، تا ئه‌مڕو واتان لێکردبووین وامان ئه‌زانی په‌پووله تاوانباره به و تۆمه‌ته‌ی باڵه‌کانی کار له کپ بوونی ڕووناکی مۆمێک ئه‌کا بڕوامان به وه هێنابوو قسه‌کانتان هه‌‌مووی حیکمه‌ته‌و هه‌رچی ئێوه بڵێن لاری نی‌یه‌ وا گه‌‌مژه‌بووبوین باوه‌ڕمان هێنابوو گوورگانی ئێوه شیاوون بۆ ڕابه‌ری مێگه‌له‌ مه‌ڕو شوانه‌کانیش پێوسته واچاکه‌ وا مه‌سله‌حه‌ته سیاسه‌ت وا ئه‌خوازێ بۆ چاره‌ی کێشه‌ی کورد شوانه‌کان خانه‌نشین بکرێن‌و
مه‌ڕه‌کانیش خۆشحاڵێ خۆیان بۆ نوێنه‌ری خۆیان که گورگه ده‌رببڕن و سه‌رچۆپی بگێڕن ،ئه‌بێ شوکور بین به‌‌و بێ کاره‌بایه‌ی خۆمان ‌و گریانی مناڵه‌کانمان بۆ نه‌توانینی ده‌رسکردن له بێ ڕووناکی بۆ ،،،، بلاجکتۆره‌کانی شه‌وانی سووری ئێوه .. ئه‌رێ ده‌به‌سه !!!! ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌ی خۆپێشاندانه‌و ناڕ‌ه‌زایی نه‌که‌ینه شه‌پۆلی بردنی گه‌نده‌ڵی‌و که‌سانی گه‌نده‌ڵ ڕانه‌ماڵین ئه‌بێ دان به رۆبۆتی خۆمان بنێین‌و ئه‌م دێڕه شیعره بڵێینه‌وه
هه‌تاک‌و مردن هه‌ر به‌م شێوه‌یه
قونمان بۆ شه‌قی هه‌قی ئێوه‌یه




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە