لەوەتى ئەم دووحیزبە , سەرجەم جومگەكانى ژیانیان لێ زەوت كردوین خێرو خۆشى لەم ووڵاتەدا نەماوە ,لەو كاتەوەى ئەمانە ئەم مرۆڤ كوژانە بونەتە حاكمى ووڵات , ئیتر خەندەى سەر لێوەكان لێمان تۆراون و بزە ى خۆشى لە هیچ شوێنێك نەماوە , ڕاستە ئەمن و مخابەرات نەماوە بەڵام لە جێگاى ئەوان ئاسایش و زانیارى و پاراستن پەیدا...
لە سەرەتاى دامەزراندنى ئەم بزوتنەوەیەوە ڕۆژ بەڕۆژ ئەم بزوتنەوەیە هەڵویستى توندى بەرامبەر بە دەسەڵات هەبوە , بەرامبەر بە هەر كارێكى نەشیاوى دەسەڵات هەر لەدزى و گەندەڵى و دزین و ئاو دیو كردنى نەوت و میدیاى ئازادو بودجە و شەهید كردنى سەردەشت و هەموو ئەو شتانەى تر كە ڕۆژانە دێتە ڕێگامان گۆڕان دەنگى خۆى لێ...
ئەگەر تاڵەبانى كرایەوە بە سەرۆك كۆمارى عێراقى دیموكراتى فیدراڵى ئەوا ئیتر لە بۆڵە ى حەلاو نەجاتمان دەبێت , ئەگەریش نەكرایەوە ئەوە دوو ئیحتمال هەیە یەكەمیان تاڵەبانى ئەڵێ من بە هەموو پۆستێك ڕازى نابم كەواتە ئەبێت پۆستى سیا دى وەربگرێت , لێرەش لەم هەرێمە داماوەدا پۆستە سیادیەكان خواى گەورە...
دوێنێ شەو لە دەباشانەوە , لە بیناكەى كوردساتەوە , مەلا بەختیار بڕیارى خۆى داو بەتەمایە ئەگەر خوا بۆى بكات جارێكى تر ببێتەوە بە پێشمەرگە ,ئەویش ئەبێت سەرۆكى هەرێم و مەكتەبى سیاسى ڕازى بێت , ئەگینا مەلا شتى واناكات ,مەلا بەختیار لە شوێنێكى بێ ترسەوە , لە هەوایەكى فێنكدا و بە سكى تێر و گیرفانى پڕەوە ئەم...
كێشەكانى بەینى هێرۆ و دكتۆر بەرهەم گەیشتۆتە ئاستێكى خراپ , لە یەكێك لە كۆمیتەكانى مەڵبەندى یەكدا لە كۆبونەوەى ئەنجومەنى كۆمیتەدا باس لەوە كراوە كە هەموو ئەونهێنیانەى باس ئەكرێ و ئەدرێ بە ڕۆژنامە و گۆڤارەكان هەمووى لە لایەن دكتۆر بەرهەمەوە بڵاو ئەكرێتەوە ,بە تایبەت ئەو زانیاریانەى لە لایەن كەناڵى KNNوە...
جەنابى سەرۆك بارزانى , ئەمەوێت لەناخى دڵمەوە سوپاسى بێ پایانتان بكەم لە سەر ئەو پیشوازییە گەرمەى جەنابتان و پارتیمان لە ئێمەتان كرد , بەتایبەت پێشوازى تایبەتى جەنابتان لە ئێمە دڵسۆزى ئێوەى بۆ ئێمە سەلماند بەڕاستى ئەو ماوەیەى میوانى جەنابتان بووم هەستم بە پشوویەكى خۆش كرد...
هێرۆ كە ئێستا لە ناچاریدا بۆتە خانمى یەكەمى عێراق، دوو جێگرە بێدەسەڵات و نابوتەكەى مێردىشی (واته کۆسرهت و بهرههم) ئهوانیش بێدهسهڵاتن له ئاستییدا. هێرۆ ئێوارەى چوارشەممە لە سەر دانانەوەى فەرەیدون عومەرى بەڕێوەبەرى لابراوى پێشوى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى و لابردنى ئاراسى ئێستا ى بەڕێوەبەر،...
هەمووتان ئەزانن ئەم قسەیەى سەرەوە هى پارتى و بنەماڵەى بارزانیە , چونكە لاى ئەوان خیانەتەكانیش سەروەرى نیشتمانین و سەروەرى بنەماڵە خائینەكەن , بۆیە كەسێك بۆى نیە ئەم تاوانە ئابڕوو بەرانەیە بە خیانەت بزانێ بەڵكو ئەبێت بڵێن دەستتان خۆش ئەى نەوەكانى بارزانى , ئەى قارەمانەكانى پارتى سەد شەڵڵا ڕۆژێك زووتر...
ئەم كتێبە كە سەدام نوسیویەتى لە سەر ڕوودانى خیانەتى 31ى ئاب هەتا ئێستا بڵاو نەكراوەتەوە و لاى خەلیل الدلێمى پارێزەرى سەدام پارێزراوە ,سەدام باس لە چۆنیەتى ڕوودانى ئەو خیانەتە ئەكات , سەدام ئەڵێ , من لە نزیكەوە ئاگادارى وەزعى شیمال بووم , ڕۆژانە هەواڵى ناخۆشم لە سە ر شیمالى حبیب ئەبیست كە چۆن بە هۆى شەڕى...
بە هۆى پێداگرى مەسعودو مل كەچى تاڵەبانیەوە ئەمجارەش مەسعود گۆڵێكى ترى لە یەكێتى كرد ,تاڵەبانى ئەو مرۆڤە مل كەچ و نۆكەرەیە كە لە ئاست مەسعودو بنەماڵەى بارزانیدا ناوێرێ قسەیەك بكات , تاڵەبانیم وەكو ئەو نۆكەرە دێتە بەرچاو كە تەنها مل ئەلەقێنێ بۆ ئاغاكەى و بێجگە لە نۆكەرایەتى هیچى تر نازانێ , ئەو نۆكەرە...
دواى ئەوەى بەڵگەنامەكان هاتنە قسە و خیانەتى ئەو سەركردانەمان بۆ دەركەوت كە تا ئێستا لاى ئێمە پیرۆز بوون ,جۆرە ساردییەك كەوتە نێوان تاڵەبانى و بارزانیەوە چونكە ئەمە بە دەستى تاڵەبانى ئەزانن , لە دوا كۆبونەوەى بەینى ئەو دوو بەناو سەركردەیەى كوردا مهسعود گلەیى زۆرى لە تاڵەبانى كردبوو , هەرچەندە تاڵەبانى...
((وهزعی داراییمان باش نییه)) ئەمە قسەى ووتە بێژە علوجەكەى یەكێتیە كە لە ئاوێنەدا باسى كردوە , ئازاد جوندیانى كە ئێستا بە حساب ووتە بێژى یەكێتیە بۆ هەڵخەڵەتاندنى خەڵك و كادرو ئەندامانى خۆیان دەستیان كردوە بە كڕوزانەوە و لە ئێستاوە لە سەر زارى خۆیانەوە ئەوە دەڵێن , وە بە فیعلیش لە كۆمیتە و مەڵبەندو...
ڕۆژى هەینى خەڵكى تێكۆشەرى كەناروێ بەرامبەر بەو ئەفسەرە جەلالیەى كە یەكێتى تەنها بۆ ئیهانەو سوكایەتى كردن بە خەڵكى گەناروێ دایناوە ڕاپەڕین , ڕاپەڕینێك كە لە ناو كەناروێوە هەتا چوارتا بەردەوام بوو , سەرجەم دام و دەزگاكانى حكومەت بە قایمقامیەت و پۆلیس و ئاسایشەوە لە ترسى خەڵكى ڕاپەڕیوى كەناروێ چوارتایان...
خوایە گیان بە گوناح بۆمان نەنوسى , ماوەیەكى زۆرە غەیبەتى ئەو دوو حیزبە داماوە ئەكەین , ماوەیەك بە ناڕەوا ئەو دوو سەركردە پاك و بێ گەردەمان بە دزو گەندەڵ حساب دەكرد , بەڵام بە پێى لێكۆلینەوەیەكى تازە دەركەوتوە ئەو نەوتەى بە قاچاخ ئەڕوات ئەوا جنۆكەكانى كوردستان ئاودیوى ئەكەن , ئەو لێكۆڵینەوەیە سەلماندى...
پێم خۆش بوو پێش ئەوەى شتێك بڵێم ئەم ڕوون كردنەوەى نوسینگەى ڕاگەیاندنى مەلا بەختیار تان بۆ بڵاو بكەمەوە ئینجا شتێك بنوسم و ئێوەش ماهیەتى ئەوانە باشتر بناسن ,فەرموون ((رونكردنهوهیهك له نوسینگهی راگهیاندنی ههڤاڵ مهلا بهختیار لێپرسراوی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی شهوی 20/21-7 كهناڵی ئاسمانی...