علوجى ژمارە یەك قسەى هەیە
Tuesday, 28/12/2010, 12:00
كە چاوپێكەوتنەكەى ئازاد جوندیانیم خوێندەوە ئاسایى بوو لە لام , چونكە ئەوەى ماهیەتى ئازادى علوجەكەى تاڵەبانى بزانێ باش دەزانێ چ كەسێكە ,بۆیە ئەم جۆرە قسە كردن و لێدوانانە هەر لەم جۆرە كەسانە ئەوەشێتەوە , بۆ ئازادەكانى ناو یەكێتى جەلالیەكان ئاساییە ببنە دەهۆڵ كوتى مەسعود ,چونكە ئەم جۆرە كەسانە تەنها بەم سوكایەتیە ئەبنە خاوەن پلە و پۆست , ئازادیش بە سوكێتى خۆى , بۆتە ئەوەى ئێستا ئەندامى مەكتە سیاسى جەلالیەكان بێت , لە ڕۆژنامە ڕووزەردەكەى كوردستانى نوێ ڕۆژى 27/12/2010 ئەم علوجە كە علوج ناوێكى زۆر شیاوە بۆ ئازاد دیمانەیەكى كردوە و ئەڵێ ((بۆ داپۆشینى شكستەكانیان لە بەغداد وەفدى گۆڕان یەكێتى و پارتى تۆمەتبار دەكەن)) , ئازاد ببورن علوج ئەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێ كە گۆڕان لە بەغداد نەیان توانیوە وەزارەت بە دەست بهێنن و توشى شكست بوون ,نازانم علوج چى تێگەیشتوە لەم مەسەلەیە وا سەغڵەت بوە , بە دەست هێنانى وەزارەت هیچى ناوێت , هەمو لیستەكانى ناو پەرلەمانى بەغداد مادام كورسیان هێناوە پێویستە وەزارەت وەربگرن بە گوێرەى كورسیەكانى خۆیان , ئەمە هیچى ناوێ و ئاسانیشە , ئەگەر دواشى نەكەویت هەر بەرت دەكەوێت ,ئەوە هەموو لیستەكانى بەغداد وەریان گرتوە , لیست هەیە بە یەك كورسیەوە وەرى گرتوە , بەڵام بە نیسبەت گۆڕانەوە شتێكى ترە , وەكو ئەوە نیە علوج گیان تۆ باسى ئەكەیت , گۆڕان شكستى نەهێناوە , بەڵكو سەركەوتوو بوە , بەڵام سەرۆكە زۆڵ و خائینەكانى تۆن نەیان هێشتوە گۆڕان وەزارەت وەربگرێ , ئەوە دوو زۆڵە كوردەكەن تاڵەبانى و بارزانى نیو ملیون كوردیان پەراوێز خستوە , لە كوردستاندا هیچ هێزێك نیە بە قەد گۆڕان ڕاستگۆ بێت لەگەڵ دەنگدەرانى خۆى , باشە ئەوە گریمان گۆڕان بوختانى بۆ ئێوە كردوە , ئەى خۆ دكتۆر مەحمود عوسمان درۆى نەكردوە , خۆ ئەو سەر بە خۆتانە ,ئەو ڕاستگۆیانە ووتى گۆڕان بە هۆى فشارى یەكێتى و پارتیەوە وەزارەتیان وەرنەگرت ,خۆ ناماقوڵیەكەى مەسعود یان من یان گۆڕان هەڵبەستراو نیە , كە بە مالیكى ووتبوو , علوج گیان گۆڕان شكستیان نەهێنا , بەڵكو لەبەر ئەوەبوو سەریان شۆڕ نەكرد بۆ ئاغاكانت , ئازاد یان علوج ئەڵێ ((نوێنهرانی گۆڕان لهناو ئیئتیلافهكهدا ههمیشه دهیانهویست ههندێ مهسهلهی ناوخۆ لهگهڵ خواستهكانی كورد لهبهغدا بهیهكهوه گرێ بدهنهوه)) دیارە ئەم علوجە لە هیچ تێ ناگات ئاخر ئەو مەسەلە ناوخۆییانە زۆر گرنگ ترن لەبەغداد ,ئێمە كە لێرە نەتوانین ماڵەكەى خۆمان ,مەسەلە ناوخۆییەكان چارە سەر بكەین لە بەغداد خۆمان ئەخڵەتێنین كە تەبا بین , كە ماڵەكەى ئێرەمان باش بوو لە بەغداد یش هەر باشین , نابێت لەو سەرەوە تەبابین ,لە ژێریشەوە ناتەبا , ئەو پرۆژەیەى گۆڕان بۆ چاكسازى دابووى بە سەرۆكى هەرێم و یەكێتى وپارتى بۆ خێرى ئەم میللەتە بوو ,ئێ ئێوە نەتوانن ئەمەى ناوخۆ چاك بكەن , لە بەغداد قەت چاك نابن كراسێك بە پاكى بدڕن هەزار كراسیش بە پیسى ئەدڕن ,ئەو ئەرزى واقیعە كامەیە كە قورسایى یەكێتى وپارتى لە سەرە , ئەو ئەرزە ڕوكنە , لە كام ناوچەیە ,چەند ئەكات , قوڕ بە سەر میللەتى كورد ئەوەى میللەتى كوردى سووك كرد یەكێتى و پارتى بوون , تاڵەبانى و بارزانى بوون , مافیاكانى كوردستان بوون ,گۆڕان هێزێك نیە لە سەر مانۆڕو فڕو فێڵ دامەزرابێت , ئەو بڕواى وایە پێویستە لە كوردستان چاكسازى سیاسى بكرێت ,ئەوە بڕواى بزوتنەوەكە و جەماوەرەكەشیەتى ,ئیتر ئەمە پێویستى بە مانۆڕ نیە , وە گۆڕان هیچ كاتێك پشتى بە كەس نەبەستوە ولایەنەكانیش ئازادن چى ئەكەن ,كوردایەتیش تەنها لە ناو فراكسیۆنە كوردیەكاندا نیە ,كەم ئەقڵى ئێوە لەوەدایە ئێوە تەنها ئەوانە بە كورد ئەزانن كە مل كەچى ئاغاكانتانن ,یەكگرتوو كۆمەڵیش كە پارەیان لێ بڕا ئۆپۆزیسیۆنن و كە وەریان گرت لاى ئێوەن , ئیتر ئەمە دوربینى سیاسى كۆمەڵ و یەكگرتوو نیە , ئێوە لێرە بونەتە لانكەى ئارامى كۆكردنەوەى كۆنە بەعسى و مستەشارو تاوانبارانى جینۆ ساید ئیتر ئاساییە لە بەغداش لە بەعسیەكان خۆش بن , ئێوە ئەگەر یەك زەڕە سیاسەتتان بزانیایە ئەبوایە ئەوەتان نەكردایە , هەر ئەو بەعسیانە بوون كە دەنگ بۆ تاڵەبانى درا لەبەر ئەوەى بۆ كوردە دەنگیان نەدا و چونە دەرەوە , كەچى ئێوەش لێیان خۆش ئەبن , ئێوە كارێكتان كردوە كوردتان سووك كردوە , با ئێوەش دەنگتان نەدانایە , لە دوا دێڕدا فەرموتانە خوا گۆڕان خۆیان بگرێ نەك كەسى تر ,منیش پێت دەڵێم خوا ئێوە ڕوو ڕەش بكات ئەى سەرانى خیانەتكارى كورد كە بەردەوام بونەتە ڕێگر لەبەردەم گەشەى كوردا , پەلەمەكە ن دەردەكەوێت كە ئەوە گۆڕان بوو شكستى هێنا یان ئێوە بونە ڕێگر , ئەو كاتەش وەڵامێكت بۆ دەنوسم ئەى زووڕ ناژەنەكەى دەسەڵات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست