لە وەی خڕ پاشاوە بۆ عمومى مەملەكەت
Thursday, 25/02/2010, 12:00
وەى خڕ پاشا تاڵەبانى لە بڕیارێكدا كە دەرى كردوە بە ئیمزاى خۆى ناردویەتى بۆ سەرجەم مەملەكەتى جەلالیەكان و پێیان ئەڵێ كە دەبێت ئەوەى دەنكە جۆیەكى ئەم یەكێتیەى خواردوە پێویستە ئاڵا سەوزەكەى یەكێتى بە سەیارە و ماڵەكەیدا هەڵواسێ , ئەوەشى هەڵینەواسێ بەڕاستى یەكێتى نیە و لە ئێمە بێ بەرییە , تەنانەت ئەم بڕیارە وەكو تاڵەبانى نوسیویەتى مەئمورەكانى حكومەتیش ئەگرێتە بە هەر هەمویانەوە بەتایبەت مەملەكەتى سلێمانى , چونكە تاڵەبانى خەڵەفاو بە حسابى جاران لێ دەخوڕێ وا دەزانێ سلێمانى وەكو جاران خۆى تیاى حاكمە , ئەم بڕٍیارە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و كادرو ئەندامانى حیزبى بە زۆرى گرتۆتەوە , هەندێ لەكادرەكان ئەڵێن لەڕوومان نایەت ئەو ئاڵا سەوزە قێزەونە هەڵواسین , چونكە ئیتر جەماوەر لەگەڵ ئەو ئاڵایەدا نەماوە, ئەوە حیزبیەكان قەیدى نیە و شمولى بڕیارەكەى وى خڕ پاشا ئەكەن , چونكە ئەوان لەوانەن دەنكە جۆكەى ماڵى وەى خڕ پاشایان خواردوە , ئەى بۆ ئەمە بە سەر پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسى مروردا كە ئەوان مەئمورى حكومەتن جێ بەجێ دەكرێ ئەى ناڵێن ئەوانە پیاوى حكومەتن ,ئەى بەڕێوەبەر و فەرمانبەران كە كە ئەوانیش پیاوى حكومەتن چى بكەن , ئەى پرۆژەكەى تاڵەبانى خۆى كوا كە ئەیووت ئەبێت حكومەت لە حیزب جیا بكرێتەوە , ئەوەتا ترس لە دۆڕاندن جارێكى تر حیزب مەئمورانى حكومەتى ناچار كرد پەڕۆ سەوزەكەى حیزب بكەنەوە ملیان و بە زۆرە ملێى بانگەشەى ئابڕوو بەرانە بكەن , ئەگەر ئەم چەند شەوانە سەیرێكى ناو شارى سلێمانى بكەیت ئەوە باش دەبینین ئەو بڕیارەى تاڵەبانى لە كوێوە سەرچاوەى گرتوە , ئەمە بێجگە لە بڕیار كە دەبێت ئەمە بكرێت , شتێكى تریش هەیە كە شەرمەزاریە بۆ یەكێتى و ئەندامەكانى ناوى , ئەو حیزبە واى لێ بێت , ئەمەندە خۆیان سوك كردبێت بە پارە هەفتەى 140000هەزار دینارو پەنجا لیتر بەنزین , لە سەر شەقامەكان دەست لەتەكسى ڕادەگرن , پێى دەڵێن كاكە وەرە بۆ كۆمیتە ئاڵایەكى سەوزبكەبە سەیارەكەتەوە و 140000 وەربگرە , كۆمیتەكان وەكو نەقڵیاتى بەغداى لێ هاتوە , ئەمە شەرمەزارییە , ڕیسواییە بۆ ئەو حیزبەى كە سەردەمانێك بوو ئومێدى هەموومان بوو بەڵام ئێستا خەڵك پێى عەیبە ئاڵاكەشى هەڵواسێ ,ئەبێت ئەو ئەندام و كادرانەى ئەو حیزبە چۆن بیر بكەنەوە و چۆن باسى خۆیان بكەن , ئەوان ئەگەر یەك زەڕە شعوریان بمایە ئەبوایە , قەت ئامادە نەبونایە ئەوەیان بكردایە, ئەوان سوور ئەزانن یەكێتى كە واى لێ هات , ئەوە سەركردایەتیەكەیەتى كە ئاوا بونە هۆى سووك كردنى ئەو یەكێتیە جوانە , ئەوانەى ئەمڕۆ ئیش بۆ ئەو سەركردایەتیە دەكەن, ئەبێت چى بڵێن و چۆن لە ڕوویان بێت باسى خۆیان بكەن و بە خۆیان بڵێن ئەندامى حیزبێك كە خەڵك بە پارەش ئامادە نەبێت ئاڵاكەیان بەرز بكاتەوە , ئەوەیە سەر شۆڕى , نازانم چۆن لە خۆیان ناپرسن و چۆن بە خۆیان ناڵێن ئایا ئەوە ئێمەین ئاوا ڕیسوا بووین , پارەیەكى زۆریان هەڵڕشتوە بۆ خەڵك , كەس بە قسەیان ناكات , بە زۆر تەكسى ئەگرن و ئاڵاى پیا دەكەن , كەسیان بە دەستەوە نەماوە ناچارن بە زۆر پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بە جلى مەدەنیەوە ئەخەنە سەر جادەكان و سەیارەكانى حكومەت بەكار دەهێن و ڕەقەمە شینەكەى لێ دەكەنەوە و ڕەقەمى مەدەنى لێ دەبەستن , بەڵام واش نەیان توانیوە كار بكەنە سەر بیرو ڕاى خەلًَك و خەڵك بگۆڕن , ئەوان وا دەزانن ئەم چونە سەر جادەیە سەریان دەخات , ئێستا حساب نیە ئەو ڕۆژە حسابە كە خەڵك دەچێتە سەر سندوقى دەنگدان , ڕۆژى 7/3 گرنگە , بۆ 25/7 یش هەمان كاریان كرد ,بەڵام ئەنجام توشى گەورەترین شكست هاتن , وا ئەم جارەش هەمان قەوان لێ ئەدەنەوە بەڵام شكستێكى تریش بە ڕێوەیە , بڕیارەكانى وەى خڕٍ پاشا پولێك ناكات , گرنگ ئەوەیە خەڵك خۆى ئارەزوو مەندانە ئەو ئاڵایە بەرز ناكاتەوە و بە زۆرە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست