کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوكتەیەكى نوێى علوج جوندیانى بەڵام زۆر پێ مەكەنن

Tuesday, 01/02/2011, 12:00




وته‌بێژی یه‌كێتی: ئیعتیزاری گۆڕان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین ئازاد جندیانی ده‌بێـت گۆڕان پێش هه‌مو شتێك ئیعتیزار بێنێته‌وه‌ "ئێمه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانیی یه‌كێتی‌و پارتی، كه‌س بایكۆت ناكه‌ین، پێشموایه‌ ئه‌گه‌ر ئیعتیزار بهێننه‌وه‌، ئیعتزاره‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین پێتان سەیر نەبێت ئەم برادەرانەى یەكێتى یان ڕاست بڵیین جەلالیەكان وا سەریان لێ تێكچوە ,وەكو ژنانى كورد ئەڵێن یاخوا دوژمنەكەم بە دەستەى ئەوان بێت , كە بزوتنەوەى گۆڕان بەیاننامەكەى بڵاو كردوە , ئەمانە هەر لە خۆوە توشى جۆرە شێتێك بوون كە تا ئێستا بەس مانگا توشى ئەو جۆرە شێتیە بوە ,وەڵامەكەى هەردوو مەكتەب سیاسیە خەساوەكە , وەڵامەكەى بەناوسەرۆكى هەرێم ,بە زۆر كۆكردنەوەى خەڵك و هاندانیان دژى بزوتنەوەى گۆڕان و كۆكردنەوەى هێزو خستنە ئینزارى هەموو هێزەكانى یەكێتى بەتایبەتى و پارتیش , ئەمە بێجگە لە ووشە نەشیاوەكانى دەسەڵات , ئەمانە قەیناكە , ئەوەى بۆتە مایەى پێكەنین و وەكو نوكتەیەك وایە دوو شتە یەكێكیان ئەمە یەكەم جارە لە مێژووى هەموو دنیادا حكومەت دژى ئۆپۆزیسیۆن خۆپیشاندان بكات ,دووەمیش ئەوەیە كە ئەمڕۆ ئازادى علوجەكەى تاڵەبانى ووتى ((ئیعتیزاری گۆڕان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین)) وەكو ئەوەى گۆڕان خەتایەكى گەورەى كردبێت , ماڵى خواى تێك دابێت ,سزپاى ئێران و بەعس و توركیاى هێنابێت , تاوانێكى وەكو 31ى ئابى كردبێت , یان ئەوە گۆڕانە دەیان ساڵە دزى ئەكات لە سامانى ئەم میللەتە , بۆیە ئەبێت گۆڕان داواى ئیعیتزار بكات , خێرى ئازادى علوج و ئاغاكانى بنوسێ بە هەند وەرى دەگرن وگۆڕانیش ئەبێت تۆبە بكات جارێكى تر هەڵەى وا نەكات ,خەڵكینە ئەمە بێجگە لە سەر لێ شێواوى هیچى تر نیە ,گۆڕان تەنها حەوت خاڵى ووتوە , هەموو خاڵەكان كە 570 ووشەیە بێجگە لە یەكێتى و پارتى و لێپرسراوە مافیاكان لە بەرژوەندى خەڵكە , خۆ گۆڕان جارێ هیچى نەوتوە , تەنها بە بەیاننامەیەكى 570 ووشەییەو هیچى تر , ئاخر تاكەى هەر ئەبێت ئێوە بە ئارەزووى خۆتان ئیش بكەن , ئاخر ناكرێت تا دەیان ساڵى تریش میللەت چاوەڕێى ئێوە بێت و قسە نەكات و هەر بڵێن وەكو عیمادە لاسوتاو بڵى َ حكومەتەكەمان هەر دەڵەمەیە , ئاخر حكومەتێك بە بیست ساڵ دەڵەمە بێت , كەواتە سەقەتە و ئەبێت بیگۆڕن ,گۆڕان ووتویەتى و ئەشڵێ كاكە ئەمە بگۆڕن , ئاخر ئەگەر گۆڕانیش نەیڵێ خەڵك ئەیڵێ , هیچ شتێك نیە بیست ساڵ بە دەڵەمەیى بمێنێتەوە , ئەم حكومەتە بەس بۆ خەڵك و داواكاریەكانى خەڵك دەڵەمەیە كەچى , بۆ دزى , بۆ نەوت فرۆشتن و دز ى و ئاو دیو كردنى , بۆ گەندەڵى , بۆ خانەنشین كردنى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیەكان دەڵەمە نیە , بەڵام كە دێتە سەر خزمەتگوزارى و كارەبا و كار دۆزینەوە بۆ خەڵك و باش كردنى ژیانى خەڵك و گرانى و چاك كردنى بازاڕ ئیتر حكومەت دەبێت بە دەڵەمە , بەڵام بۆ خۆیان لە پۆڵا باشترە ,سەیرە ئەم علوجە بە هەموو ئەقڵیەكیەوە داواى ئەوە دەكات گۆڕان ئیعتیزار بهێنێتەوە , وا دەزانێ گۆڕان تاوانێكى گەورەى كردوە , ئەوە گۆڕان نیە ئەو كارە بكات , ئەو كارەى گۆڕان كردویەتى بۆ خەڵكە , بۆ چاك كردنى بارى سیاسى ئەم ووڵاتەیە , كەس هەیە لەم كارە ئیعتیزار بهێنێتەوە , علوج سیر بخۆو زوڕنا لی بدە , ئەبوایە گۆڕان بترسایە, كەچى دەسەڵات ئەترسێ , ئەبوایە گۆڕان خۆپیشاندانى دژى دەسەڵات بكردایە , كەچى بە قەمسەڵەو پارە دەسەڵات خەڵك كۆدەكاتەوە و خۆپیشاندانى دژى دەسەڵات پێ دەكات , ئەمانە وا سەریان لێ تێكچوە حاڵیان زۆر خراپە , شەوى بەیاننامەكە مەلا بەختیار وا شڵە ژاوە لە مەكتەب سیاسى تەنانەت ژوورەكەى خۆشى لێ تێك چوبو , زۆر پاڵى نابوو بە دەرگاى ژوورەكەى حاكم قادرەوە , نەكرابوەوە , دوایى حیمایەكانى پێیان ووتبوو ئەوە ژوورەكەى تۆ نیە , ژوورى حاكم قادرە , ئەم هەموو شڵە ژانەى نەدەویست , بە قسەى خۆیان بێت زۆریان خزمەتى خەڵك , زیاد لە حەدیان كردوە , كە ئەوەندەتان خزمەتى خەڵك كردوە ئیتر بۆ لە خەڵك ئەترسن , بەڵام درۆ ئەكەن هەر بەمەدا دەركەوت هیچتان بۆ خەڵك نەكردوە , ئەگەر بتان كردایە ئێستا ترستان نەدەبوو , پەلە قاژەكەتان دیارە و مانگە شەویش سەر لە ئێوارە دیارە , خیرت بنوسى علوج وا عافواتت بۆ دەركردین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە