بێجگە لە جەلالیەكان كێى تر ئەڵێ نیو ملێۆن خەڵك هەڵەیە ؟
Saturday, 30/01/2010, 12:00
دەسەڵاتدارانى كورد ئەوانەى ئەمڕۆ كراسەكەى عوسمانیان لە بەردایە و داى ناكەنن , پێیان وایە هەڵە نین و ئەوانەشى لەگەڵ ئەواندا نین هەمویان هەڵەن , بە هیچ پێوەرێك بێجگە لە پێوەرى جەلالیەكان نەبوە و نەبیستراوە نیو ملێۆن خەڵك بەیەكەوە هەڵە بكات , لاى ئەم مافیایانەى كورد هەڵە ئەوەیە كە خەڵك نابێت بێزارو توڕە بێت , خەڵك نابێت دەنگ لەوانە بگرێتەوە و بە دەنگەكانیان كەسانى تر بهێنە پێشەوە , بەردەوام میللەت لە سەر هەق بوە و هەڵەى نەكردوە , ئەگەر جارێك یان دووجار بە هەڵە دا برابێت ئەوا جارى سێ یەم ڕاستى كردۆتەوە , زۆر دەمێكە میللەتى كورد شۆڕش دەكات و خوێن دەڕێژێ تەنها لەبەر ئەوەى ڕزگارى بێت لە حاكمێكى زۆردارو زاڵم , ڕژێمى بەعسیان دەرپەڕاند , ئەو كۆرپەیەى چەندین ساڵ بوو بە خوێنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە گەشەى كرد هاتن و بونە كەڵەگا و جڵەوى حوكمیان گرتە دەست , بەڵام هەر لەیەكەم ساتەوە و هەنگاوى یەكەمیان بەتاڵان كردنى كوردستان و ئاودیو كردنى كەلو پەلە كانى ئەم ووڵاتە تا شوشە شكاویش بۆ ئێران دەستیان پێ كردو دەیان ساڵیش وەكو پاداشت بەرامبەر بە میللەت لولەى تفەنگەكانیان كردە سنگى براكان و بە هەزاران ڕۆڵەى ئەم ووڵاتە لە سەر گومرگ كوژران ,ئەركە پیرۆزەكان بیر چونەوە و كورسى وپلە و پارە جێگاى گرتەوە و شەڕى براكانیش لەسەر ئەمانە بوو بەناوى پاراستنى میللەتەوە , بەڵام خەڵك دووجار و هەژدە ساڵ ئەمەى قبوڵ كرد بەڵام شۆڕشگێڕەكانى دوێنى و بازرگان و مافیاكانى ئەمڕۆ ئەو چاكەیەى خەڵكیان لە بیر كرد و ئەوەیان بیر چوەوە ڕادەى بێزارى خەڵك ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوندایە , خەڵك بێزارو بێ نان و بێ كارەبا و بێ كاربون و ئەوانیش خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردن بون , خەریكى دزى و تاڵانى و بەد ڕەوشتى و خیانەت و فایلدارى بوون , بێزارى لە لوتكەدا بوو , نە حكومەت نە پەرلەمان , نە حیزب هى خەڵك نەمابوون بونە موڵكى كەمینەیەكى دزو گەندەڵ , خەڵك بەتەمابوو بە كارتى سپى تۆڵەیان لێ بكاتەوە , چونكە خەڵك بەدیلى ترى نەبوو تا بزوتنەوە جەماوەرییەكەى گۆڕان هاتە ئاراوە ئیتر جەماوەرى بێزارو توڕە ڕایى خۆیان گۆڕى و تۆڵەى هەژدە ساڵى دزى و گەندەڵى و خیانەتەكانى لە دەسەڵات كردوە و لە 25/7دا بە مافیاكانى ووت نا بۆ دزى و گەندەڵى و بەد ڕەوشتى و خیانەت , ئەمە ڕێگاى ڕاستى خەڵك و بیر كردنەوەى ڕاستى خەڵك بوو بەرامبەر بە مافیاكان , دەنگ نەدان بەو حیزبانە ئەو پەڕى سەربەرزى و شەرەفمەندانەبوو نەك هەڵە . خەڵك وویستى بەمە گوێچكەى مافیاكان ڕابكێشێ تا ڕادەى هوشیار بونەوە بەڵام دیارە ئەوان سودیان لەو زەنگەى جەماوەر وەرنەگرت 0 سەدان جار و لە سەدان بۆنەدا لێپرسراوان پێیان ووتوین ئەوانەى دەنگیان نەداوە بە ئێمە هەڵە بوون , ئەوەتا تازە مەلا بەختیار دەڵێ ((بهش بهحاڵی خۆم پێموایه ئهو خهڵكانهی دهنگیان بهگۆران داوه، بهههڵه له كێشهو پڕوپاگهندهكان تێگهیشتون. یان هیچ تاقیكردنهوهیهكیان لهگهڵ جهمسهرو كهسایهتیهكاندا نهبوهو لهدورهوه ههواڵو پڕوپاگهندهیان بیستووه، یان ههندێك زانیاریان ههبوه چهواشهكراون، یان مهغدور بوون)) ئاخر بوەنیو ملێۆن خەڵك هەڵە بكات یان توڕەى خەڵك بوە لە ئێوە , مەلا تەماتە بە هەڵە و چەواشە كراومان دەزانێ و دوێنێش حەمەى حەمەسەعید هەمومانى بە پیاوى مەلا كرێكارو توندڕەوى ئیسلامى حساب كرد,ئەوانەى ووتیان بەسە گەندەڵى و دزى و خیانەت و ماڵكاولى ئەوانە هەڵەنە بوون , ئەوانە بوون زەنگى شۆڕشێكى سپیان بێ خوێن ڕشتنیان لێدا , ئەوانە بون هاتنە دەنگ بەرانبەر بەو هەموو ناهەقى و ناعەدالەتیەى لە میللەت ئەكرێ , ئەوانە شایەنى ئەوەن ڕێزیان لێ بگێرێ نەك یەكێك بەهەڵە و یەكێك بە پیاوى مەلا كرێكارو یەكێك بە خیانەتكارو سەر لێ شێواو حسابیان بكات , بەڵام مافیاكانى كوردستان فێرى ئەوە نەبوون خەڵك بڵێ نا و بەرژەوەندیەكانیان بخاتە مەترسیەوە بۆیە بە هەڵە و چەواشە كار ناومان دەبەن ,خەڵك ئەمەندە توڕەبوو ئەگەر ئەو سندوقەى دەنگ دان نەبوایە خەڵك دەتەقیەوە وەك خۆپیشاندانەكانى كەلار و هەڵەبجە و پیرەمەگرون و خوێندكاران , خەڵك هیچى نەكرد تەنها ووتى نا بۆ دزى وگەندەڵى , نا بۆ ناعەدالەتى , بەڵام دیارە وانەیەكى ترتان ماوە تا تێ بگەن خەڵك ڕاستە و بیر كردنەوەیان ڕاستە و ئەوەى هەڵە و چەواشەكارە ئێوەن نەك خەڵك , ئەوە ئێوەن هەڵەن و ئەبێت باجى هەڵەكانیشتان بدەن و جارى پێشوو سودتان لێ وەرنەگرت , پێویستان بە جورعەى زیاترە , چونكە ئێوە هى ئەوە نین ئاقڵبن تا نەدەن بە سەرتاندا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست