کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت لە هەردوو جەژنەكە بوو

Monday, 23/08/2010, 12:00


بە هۆى پێداگرى مەسعودو مل كەچى تاڵەبانیەوە ئەمجارەش مەسعود گۆڵێكى ترى لە یەكێتى كرد ,تاڵەبانى ئەو مرۆڤە مل كەچ و نۆكەرەیە كە لە ئاست مەسعودو بنەماڵەى بارزانیدا ناوێرێ قسەیەك بكات , تاڵەبانیم وەكو ئەو نۆكەرە دێتە بەرچاو كە تەنها مل ئەلەقێنێ بۆ ئاغاكەى و بێجگە لە نۆكەرایەتى هیچى تر نازانێ , ئەو نۆكەرە تەنها ئەوە دەزانێ قسەى ئاغا ڕەت كردنەوەى نیە , جەلالیش لە ئاست قسەكانى مەسعودا ئەوەندە دەزانێ نا نیە و ئەبێت مەسعود چى ووت ئەمیش بڵێ بەڵێ , بەس ڕازى كردنى دڵى مەسعود گرنگە , زوو جەلال ووتى ڕۆژێك دێت ئەم دڕكە لە ژێر پێى كۆسرەت دەردەهێنم , ئەوەتا لەو كاتەوە جەلال بە خۆى و چوار دەورە قەڵب و نەگریسەكەیەوە خەریكى دەرهێنانى ئەو دڕكەن و وا گەیشتۆتە كۆتایى , لەو كاتەوە كۆسرەت ئیمزاى یاداشتەكەى كرد,تاڵەبانى ڕقى لە كۆسرەت هەڵگرتوە , كە كۆسرەت گەڕایەوە بۆ لاى ئاغاكەى ئیتر تاڵەبانى تێگەیشت ئەم پیاوە هیچ نیە , چونكە خیانەتى لە برادەرەكانى كردو مەرەكەبى ئیمزاكەى ووشك نەبۆتەوە , پەشیمان بۆتەوە , سبەینێ واش لە من دەكات , هەموو جارێك كە كۆسرەت زیز دەبوو , تاڵەبانى ئەیووت مادام كۆسرەتى تیایە , خەمتان نەبێت سەر ناگرێ و كۆسرەت دانێن بۆ مامى خۆتان , هەرواش دەرئەچوو ,دواى ئەوەى مەسعودى خائین زادە بە هەزار فڕو فێڵ , دەرچوە و بوەوە بە سەرۆكى ئەم هەرێمە داماوە , ئەبوایە لەگەڵ خۆیدا جێگرەكەى كە كۆسرەت بوو سوێندیان بخواردایە , بەڵام ساڵێكى بە سەردا ڕۆیشت , كەچى كۆسرەت نەكرایەوە بە جێگرى سەرۆكى هەرێم , ئێستا دەرئەكەوێت نەبونەوەى كۆسرەت بە جێگر بە وویستى مەسعودو خەتەكەى مامە بوە , وویستەكە چوە بوارى جێ بەجێ كردنەوە , ئەوەتا یەكێتى لە جیاتى كۆسرەت عەدنان موفتى دانا بە جێگرى مەسعود و ئەمە بڕایەوە , واشیان بڵاو كردۆتەوە , بە هۆى سەرقاڵى كۆسرەتەوە وەكو جێگرى تاڵەبانى بۆى ناكرێ ئەو ئیشە بكات و ببێتە جێگرى سەرۆكى هەرێم , پێیان شەرمە بڵێن ئێمە نەمان هێشتوە ببێتەوە بە جێگر, من تێ ناگەم یەكێتى خۆى نەماوە , بە سەر یەكدا تێك ترشاوە , ئیتر ئەبێت كۆسرەت سەرقاڵى چى بێت ؟ كۆسرەت لە هەڵبژاردنى كۆنگرەدا پەڕو باڵ كرا , بە خێرى تاڵەبانى و بە چەپڵە كرایەوە بە جێگر , باندەكەیان هەڵوەشاندو یەك كەسى بۆ دەرنەچوو , وا بە هیمەتى تاڵەبانى پۆستى جێگریەكەشى لێ وەرگیرایەوە , ئیتر كۆسرەت ,ڕووتەڵە بۆتەوە و هیچى نەماوە , ماوەیەكى تریش بەیاننامەیەك بڵاو دەكەنەوە و ئەڵێن بە هۆى نەخۆشیەوە كۆسرەت خانەنشین ئەبێت چونكە ناتوانێ ئەركەكانى ڕابپەڕێنێ , ئێوە لە ئێستاوە شاهید بن لە سەر ئەم قسەیەى من ,ئەو قسەیەى یەكێتى ئەو كاتە ڕاست دەبوو ئەگەر تاڵەبانى سەرۆكێكى دیكتاتۆر نەبوایە و بڕِواى بە جێگرو مێگر هەبوایە ,ئەمان ووت ڕاستە , بەڵام ئەوەى بڕواى پێى نەبێت مەكتەبى سیاسى و جێگرو كۆمیتەى سەركردایەتیە , ئیتر كۆسرەتى داماو سەر قاڵى چى یە ؟ بۆ لەناو ئەم یەكێتیەدا یەك ئیش بێ تاڵەبانى و هێرۆى ژنى ئەڕوات , تاڵەبانى لێرە نەبێت هێرۆ یەكەمە , كۆسرەت خۆى نەیووت هێرۆ ئەندامى مەكتەب سیاسیش نیە و هەموو شتێكیشى بە دەستە , خۆ ئێستا مەكتەب سیاسیە , ئیتر ئەبێت جێگرەكان چیان بە دەست بێت ؟ تا كۆسرەت سەر قاڵ بێت , ئەوەى ماوەتەوە ئەوەیە تاڵەبانى قسەكەى خۆى بردە سەرو بە هاوكارى مەسعودى ئاغاى توانى پەڕو باڵى كۆسرەت بكات ولە هەردوو جەژنەكەى بكات ,كۆسرەتیش لە ترسى لە دەست دانى كورسیەكەى و ئەو هەموو ئیمتیازاتانەى كە هەیەتى ناوێرێ قسەیەك بكات , دەستى بەكڵاوەكەى خۆیەوە گرتوە تا با نەیبات , مەسعود گۆڵى خۆى كرد , تاڵەبانیش دڕكەكەى دەرهێناو كۆسرەتیش لە هەردوو جەژنەكە بوو ,كۆسرەتیش دەستى بەكڵاوەكەى خۆیەوە گرتوە و بێ هەڵویستە , هەر سەر سەلامەت بێت , ئەوانى تر فشەیە , هەڵویست بۆپیاوى ئازایە نەك بۆ كۆسرەتێك كە لە پێناوى كورسیەكەى خۆى و كوڕەكەیدا تەنانەت هاوڕێكانیش دۆڕاند , ئێستا كۆسرەت وەكو مریشكى ئاوەڕووت كراو وایە و هیچ نیە و جێگرێكى كارتۆنیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە