کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامۆژنە هێرۆ ووریابە مەڵبەند پڕیەتى لە مشك

Thursday, 12/11/2009, 12:00


سەیرە ئەو هێرۆیەى بە مەكتەبى سیاسى ڕازى نەدەبوو كەچى ئێستا بە لێپرسراوى مەڵبەندیش قبوڵیەتى , لە كۆنگرەى دووەمى چەپڵەباراندا بە هێرۆیان ووتبوو بۆ خۆت بۆ مەكتەبى سیاسى ناپاڵێوى ئەویش ووتبوى خۆم سوك ناكەم , بەلاى هێرۆوە مەكتەبى سیاسى سوكە , كەچى ئێستا بە لێپرسراوى مەڵبەند قایلە ,ئەمە دەستكەوتێكى مەزنە كە پلێنێۆمى ئەم جارە بەدەستى هێناوە و ئەو شوێنە بەتاڵە ش لە لایەن بنەماڵەوە پڕ كرایەوە , من زۆر شارەزایى مەڵبەندم بۆیە ئاگادارى هێرۆ ئەكەم ووریابە مەڵبەند پڕیەتى لە مشك لە دو و قاچ و چوار قاچ , هەندێكیان بون بە تەڵەكەوە بەڵام لەبەر ئەوەى گەورە بوون لەتەڵەكە ڕزگاریان بوو , هەندێكیان گەورەن سیكۆتینەكەش نایانگرێ , ئەبێت ئاگادارى مشكەكانى بەرزانیش بیت , مشكەكانى بەرزان ئەوانەن تەڵەش نایانگرێ مەگەر تەڵەكەى تۆ , ئەنوەر ساڵحێك هەیە كارگێڕە یەكێكە لەو مشكانەى لەتەڵەكەى دكتۆر بەرهەم ڕزگارى بوو , بەڵام كەوتە شەبەكەكەى بەرزانەوە و بوە بە كارگێڕى مەڵبەند , سەیرە جارێك دكتۆر بەرهەم ووتى ئەنوەر مەكتەبى سیاسیش بێت لاى من هەر ئەنوەرە دزەكەیە كەچى ئەو دكتۆرە خۆ خەڵەتێنە دائەنیشت كۆبونەوەى لەگەڵ ئەكرد , ئەمە مشكێك , مشكێكى تر مامۆستا ئەكرەم عارفە ئەمیش تەڵەیەكى تەقاند بەڵام تۆڕەكەى بەرزان گرتیەوە و ئێستا ئەمیش شوكور كارگێڕى ڕێكخستنە , ئەمیش كاتى خۆى لە گومرگى سلێمانى دزیەكى پیاوانەى كرد و دوایش وەكو بەرزەكى بانان بۆى دەرچوو بە هۆى عومەر مورتاحەوە كرایەوە بە ئەندام مەڵبەند و بە هۆى بەرزانیشەوە قابلەمە گەڕا سەرەكەى دۆزیەوە بەرزانیش خستیە قایمەكەى خۆیەوە و كردى بە كارگێڕ , نامیق ئیسماعیلى شارەوانى ئەمیش عەجیب دزێكە و پیاوێكى ماستاوچى و لەبلەبانە , جاران بەڕۆژ تەكەتولى ئاسۆ على بوو بەشەو لاى بەرزان بوو , بە ڕۆژ زانیاریەكانى شەوى بەرزانى ئەهێنا و بە شەویش ئەوانەى ئاسۆ على ئەبردەو بۆ بەرزان , ئەمیش كارگێڕى ڕێكخستنە , وێنەیەكیشى هەیە لەگەڵ مستەشار جەلال چەرمەگایى بە چەكەوە ,شێخ فەتاح لە زەوى فرۆشتنى زیندانیەكاندا خاوەن شارەزاییەكى باشە , هەروەها لە داوێن پیسیدا نمونەى نیە ,ئەم حكومەتەى خۆتان گرتى ,كەچى بەرزان بەریدرا و چوە لاى پاڤێڵى كوڕت تەكلیفى بۆ كرد , هەتا پاڤێڵ ووتبوى ئەم بەرزانە هەرچى دزە بە ئێمەى بەر ئەدا , فایلەكەى لە ئاسایشە , بە وەستا حەسەن بڵێ ئەتداتێ ,مەلا جەبارى داماویش ئەویش دز و داوێن پیسە , هەتا جارێك لە مەڵبەند خەفەر بوو , یەكێك لەو ژنانەى كە فەڕاش بوو لەوێ , بانگى كردبوو بۆ ئەوەى ڕاببوێرێ لەگەڵى , بەڵام پێى زانرا و لیژنەى لە سەر گیرا , مەلا چوە لاى بەرزان و مایەوە و ژنە داماوەكەشیان دەركرد , ئەم ماوەیەش كارگێڕى دارایى بوو لیژنەى سەیارە كوڕەكەى و فازیلە ڕەش بوو كە هەموو لیژنەكان ئەگۆڕان , تەنها ئەو لیژنەیە نەبێت ,مشك و شتى ترى زیان بەخشیش زۆرە تەڵەیان بۆ دابنێ پێوە ئەبن , مشكە جاسوسەكانى بەرزانیش , گوێیان سوكە و هەرچى بڵێى تەسجیلى ئەكەن , چونكە بەرزان لەوەتى لە مەڵبەندایە بەس جاسوسى دروست كردوە , زۆر ووریابە پارە كانت باش بشارەوە با ئەو مشكانە پێى نەزانن , دارایى یەك بخە چونكە بەرزان دارایى خۆى جیابوو , ڕۆژانە ئەو هەموو پارەیەى سەرف كرد كەس نەیئەزانى كى َوەرى دەگرێ و كێش ئەم پارەیەى ئەداتێ , مەڵبەندیش ئاگاى لەم پارەیە نەبوو , تۆش مەیكە بە حكومەتەكە دووداراییت هەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە