چیرۆكە خۆشەكانى ناو مەكتەبى سیاسى جەلالیەكان
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
زۆرمان باسى سیاسەت كرد , با ئەم چەند چیرۆكە خۆشانەتان بۆ بنوسم تا تۆزێكیش خەندە بخەمە سەر لێوەكانتان ,
یەكەم / ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێگەى حاكم قادرەوە زانیاریەك دەگاتە مەكتەبى سیاسى كە بەو هەواڵە مەكتەبى سیاسى ئەشڵەژێ ئەویش ئەوەیە گوایە گۆڕان و خودى نەوشیروان سێ سەیارەى ناردوە یان ئەنێرێ بۆ ناو مەكتەبى سیاسى بە مەبەستى تەقینەوە ,ئیتر هەموو هێزەكان بڵاو دەبنەو ەو بازگەكان زیاد ئەكرێ و كار ئەگاتە ئەوەى سەیارەى كارمەندەكان و تەنانەت ئەو پێشمەرگانەى لەوێشن بكەونە بەر تەفتیشێكى بە هێز , هەتا دواى ئێوارەیەكى درەنگ ئەم تەفتیشە بەردەوام بوو,ئەو ترسەى بڵاو ببوەوە تۆزێ دەوامیشى دواخستبوو كە هەندێك لەمەكتەب سیاسیەكان نەیان وێرابوو زوو بچن بۆ دەوام ,حاكم قادر وا ئەزانێ گۆڕِانیش وەكو خۆیان حەزیان لە ترس و تۆقاندن و كارى نابەجێیە ,
دووەم / لەم هەفتەیەدا دووان لە حیمایەكانى مەلا بەختیار ئەچنە بەر مزگەوتى گەورە بۆ مەیدانى كرێكارەكان و كۆمەڵێك كرێكارى زۆر كۆدەكەنەوە بەناوى ئەوەى لە مەكتەبى سیاسى ئیشیان هەیە و پێویستیان بە كرێكارە,كرێكارەكان دەبەن بۆ ئەوێ , عادەتەن ئەو كرێكارانە زۆربەیان جلى پاكیان پێیە , دواى ئیش خۆیان دەگۆڕن , بە پاچ و خاكەنازەوە ئەچنە ناو مەكتەبى سیاسى و بەتەماى ئیشن ,پێیان ئەڵێن بچن خۆتان بگۆڕن , ئەوانیش ئەڵێن ئێمە بۆ ئیش هاتوین , ئەڵێن بچن خۆتان بگۆڕن و پارەى ئیشى خۆتان وەرگرن , ئەیان بەنە هۆڵى كۆبونەوەكانەوە و مەلا بەختیاریش خۆى دەكات بەژووردا ,لەو كۆبونەوەیەدا باسى هەموو شتێك كرابوو باسى گۆڕان نەكرابوو تەنانەت مەلاش باسى نەكردبوو , كەچى شەو لە هەواڵەكاندا ئەم كرێكارانەى بەمەبەستى ئیش هاتبوون بە قودرەتى قادر كراون بە گۆڕان و بە كادرى هەڵسوڕاوى گۆڕان لەقەڵەم دراون , دواى كۆبونەوەكەش هەریەكەى (25000) خۆى وەردەگرێ
سێ یەم / كادرێكى خوێندكاران لەبازیان لە سەر داواى مەلا بەختیار كە پێى ئەڵێ كۆمەڵێ گەنج و خەڵكى ترم بۆ كۆبكەرەوە بۆ كۆبونەوەى جەماوەرى و نان و كرێى پاس لە سەر من و دوایش پارەیەیان ئەدەمێ , ئەو كادرەى خویندكارانیش زۆر ئەگەرێ كەس بە قسەى ناكات بۆیە ئەچێت كۆمەڵێ مناڵ كۆدەكاتەوە كە مناڵى تیا بوە تەمەنى هەشت ساڵ بوە,هەر چۆنێك بێت بەناوى نان خواردن و جلى وەرزشیەوە سێ پاس مناڵ كۆدەكاتەوە و ئەچنە مەكتەب سیاسى , لەوێ ئەیان بەنە هۆڵەكە و قارەمانى درۆزن مەلا بەختیار خۆى دەكات بە ژووردا , كە ئەمانە دەبینێ لەو كادرە توڕە ئەبێت بۆ ئەم مناڵانەى هێناوە و من داواى كوڕى گەورەم كردوە , كادرەكەش ئەڵێ كەس بە قسەى نەكردم , مەلا ئەچێتە ژورەوە نازانێ چى بڵێ و بێ دەنگ دائەنیشێ , دواى نیو سەعات مەلا ئەڵێ بڕۆنەوە و بیان بەن بۆ نان خواردن , مناڵێك هەڵئەستێ ئەڵێ خاڵە ئێمە لەدەرەوە نان ناخۆین و پارەكەمان بدەنێ , یەكى بیستو پێنج هەزار دینار وەردەگرن و دوایش ئەڵێن خاڵە نانیشمان بۆ بكڕن , ئیتر ئەیان بەن بۆ چێشتخانەى ساڵح لاى پردى خەسرەو خاڵ و لەوێش لە دواى بیست و پێنجەكەوە نانى باشیش ئەخۆن , مناڵێكیان ووتبوى لەسەر خاڵە مەلابەختیار قۆزیەك بۆ من بهێنە , مەلا بەختیار برادەرانى كامێراى دەركردبوو , شەویش ئەم مناڵانەى نیشان نەدا , ئەوەیە سەیرو سەمەرەكانى ئەوانەى بە بیست و پێنج هەزار دینار ئەكرێن بە گۆڕان , چیرۆكى تریش هەیە و ئەم باسە بەردەوام ئەبێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست