مەلا بەختیار ئەبێتەوە بە پێشمەرگە....
Thursday, 21/10/2010, 12:00
دوێنێ شەو لە دەباشانەوە , لە بیناكەى كوردساتەوە , مەلا بەختیار بڕیارى خۆى داو بەتەمایە ئەگەر خوا بۆى بكات جارێكى تر ببێتەوە بە پێشمەرگە ,ئەویش ئەبێت سەرۆكى هەرێم و مەكتەبى سیاسى ڕازى بێت , ئەگینا مەلا شتى واناكات ,مەلا بەختیار لە شوێنێكى بێ ترسەوە , لە هەوایەكى فێنكدا و بە سكى تێر و گیرفانى پڕەوە ئەم بڕیارەى دا , لەو كاتەوەى ڕژێمى سەدام ئەمریكا ڕوخانى , ئەبوایە كورد كە ئەو كاتە لە هەموو عەرەبى عێراق باشتر بون , خاوەنى هێزى باش بون , لە ڕووى دارایشەوە لە عەرەب زیاتر باشتر بوون دەست بەكار بونایە , لەو كاتەوە واتە ساڵى 2003 وە هەتا ئێستا نەیان توانى هیچ بۆ ناوچە دابڕاوەكان بكەن , نەیان توانى هیچ بۆ كەركوك بكەن, خەڵكى داماو و هەژاریان بە زۆر ناردەوە بۆ كەركوك و ناوچەكانى تر , بەڵام نەیان توانى بیان پارێزن , هەتا ئەم ساتەش ئەو كوردانەى گەڕاونەتەوە لە كۆنە مەعەسكەرەكانى ڕژێمدا ئەخەون و ئەژین , لەو كاتەوە هەتا ئێستا یەكێتى و پارتى ئەوەندە خەریكى حیزبایەتى بون , بە چارەكى ئەوە خەریكى كوردایەتى نەبون , عەرەب و توركمان خەریكى خۆڕِێكخستنەوە بوون , پارتى و یەكێتیش خەریكى حیزبایەتى بون , هەتا ئێستاش دوو ئاسایش و دوو پەروەردە و دوو هێزى چەكدار یان هەیە , هەتا ئێستاش لە سەر فەڕاشێك ناگەنە ئەنجام , چەندین پۆست هەیە تا ئێشتاش چۆڵە لەبەر حیزبایەتى یەكێتى و پارتى هەر بە چۆڵى ماوەتەوە ,هەموو لێپرسراوو كاربەدەستەكانى پارتى و یەكێتى لە سەعات نۆى بەیانیەوە تا چوارى عەسر كەركوكى بون و شەو لە ترسا ڕایان دەكردەوە بۆ سلێمانى و هەولێر , هەموو لێپرسراوەكانى یەكێتى و پارتى لە كەركوك خەریكى پرۆژە و خانوو زەوى كڕین بون , ئەمانە لە سەر چەپكە گوڵەكەى مامە خەویان لێ كەوتبوو , عەرەبەكانیش دەیان بەرنامەى جەهەنمیان بۆ كورد دانابوو , ئێوە سەیر بكەن لە كەركوك و عێراق كورد باشترین پۆستە كانى بە دەستەوەیە كەچى لەبەر حیزبایەتى هەموو شتێكیان بیر چۆتەوە , لە كەركوك پارێزگار , سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگا , بەڕێوەبەرى پۆلیس و ئاسایشەكان كوردن , لە عێراق سەرۆك كۆمارو جێگرى سەرۆك وەزیران و وەزیرى دەرەوە و سەرۆكى ئەركان و دەیان پۆستى باشتر بە دەست كوردەوە یە , كەچى ڕۆژ بە ڕۆژ كورد حاڵى بەرەو خراپ تر ئەڕوات ,جا ئەگەر ئەوانەمان بە دەستەوە نەبوایە , حاڵمان شڕ دەبوو , دوێنێ شەو گوێم لە مەلا بەختیار بوو لە كەناڵى كوردسات گلەیى لە پارێزگارى كەركوك عبدالرحمن مستەفا ئەكرد , بەوەى لە سایەى دەسەڵاتى ئەودا هەزاران مالى كورد دەركراون و 12 هەزار ماڵە عەرەب گەڕاونەتەوە , لە جەلەولا و خانەقین و شوێنەكانى تریش حالى كورد خراپە , ڕۆژ بەڕۆژ كوردى ئەو شوێنانە لە ترسانا شوێنەكانى خۆیان چۆڵ ئەكەن , و دێنەوە ناوچە كانى هەرێمى كوردستان , ئەمە خەتاى عبدالرحمنى داماو نیە , ئەمە ئەو سیاسەتە هەڵەیەیە كە ئێوە پیادەى ئەكەن , عبدالرحمن و ئەوانى تریش كۆیلەیەكى داماوى ئێوەن , كاربەدەستەكانى كەركوك لە ترسانا نازانن چى بكەن ,ئەوانیش سەیرى ئێوە دەكەن , ئێوە كوردایەتیتان لە بیر خەڵك بردۆتەوە , حیزبایەتى ئەكەن , پارێزگارى كەركوكیش تەنها ئیشى دڵ ڕازى كردنى ئێوە بوە , ئێوە لە ڕقى یەكتر كەركوكتان دۆڕاند , خانەقین و جەلەولاتان دۆڕاند , ئەگەر ئێوە بەڕاست خەمى كەركوتان بوایە , خەمى خانەقین و جەلەولاتان بوایە , ئێستا ئەو ناوچانەمان نەدەدۆڕاند ,ئەوەى بە خوێنیش ئازاد كرا , ئێوە ئەویشتان فرۆشتەوە , زۆربەى ئەو عەرەبانەى دێنەوە وەرەقەى لق و مەڵبەندیان پێیە ,هیچ حیزبێكى عەرەبى لق و مەڵبەندى بۆ كورد نەكردۆتەوە , كەچى ئێوە لق و مەڵبەندتان بۆ عەرەب كردۆتەوە, ئەو پرۆژانەى ئەتان كرد بۆ حیزبایەتى و خۆ دەرخستن بوو , ئەمە نێچیر كردویەتى و ئەمە تاڵەبانى كردویەتى و ئەمەش مەسعود كردویەتى , كە ئێوە ئەوە ڕەفتارتان بوبێت ئیتر بۆ گلەیى لە عبدالرحمن ئەكەن , تازە كورد دەستى لە بنى هەمانە كە دەرچوە , ئینجا مەلا بەختیار بڕیار ئەدات ئەگەر پێویستى كرد , سەرۆكى هەرێم و مەكتەب سیاسى یەكێتى ڕازى بو ن ئەوا ئەچێتەوە جەلەولا و ئەبێتەوە بە پێشمەرگە , خەڵك تازە ئەمەى بۆ چیە , ئەو هێزەى هەتان بوو بۆلەكاتى پێویست بەكارتان نەهێنا ,تازە چیتان پێ دەكرێ , لە ساڵى 2003وە هیچتان نەكردوە , تازە چیتان پێ دەكرێ ,ئەو خەنجەرەى پێتان بوو بۆ تەنگانە بەكارتان نەهێنا ..ئیتر خەنجەرمان بۆ چیە ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست