کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم جارەش بە فشار ى دەرەكى هەڵیان خەڵەتاندین

Sunday, 13/12/2009, 12:00


ئەمە ئەو قسەیەیە كەلە دوای هەمو و تێكشكاندنێك سەركردایەتى كورد پێمان دەفرۆشنەوە ,ئەیانەوێت پێمان بڵێن ئەگەر فشار ى دەرەكى نەبوایە ئێمەنەمان ئەدۆڕان ,ئەوان ئەیدۆڕێنن و ئێمەى میللەتیش باجەكەى ئەدەین ,بێ سێ و دوو ئەوە ئەدەنەوە بە ڕووماندا كە فشارى دەرەكیمان لە سەرە , بڕۆن مێژووى ئەم میللەتە بخوێنەوە , ئەمە قسەى زۆربەى سەركردەكانى كوردەهەر لە كۆنەوە هەتا ئێستا هەر لە عوسمانى و سەفەویەكانەوە هەتا سەر ئۆباما و بایدن ,مەلا مستەفاى خائین خۆى ئاشبەتاڵى كرد كەچى ووتى فشارى دەرەكیمان لە سەر بوە بەڵام لە دواجاردا میللەت باجەكەى داو شۆڕشى كوردى گورگان خواردوو كرد , نازانم ئەمانە كەى ئاقڵ دەبن , هەتا ئێستا سیاسەتى هەڵەى سەركردایەتى كوردو ئەمریكا نەیان هێشتوە كەركوك و ماددەى 140 جێ بەجێ بكرێ , كەچى ئەمڕۆ بە بەیاننامەیەكى درۆینەى لە خشتە بردن و بۆ كات بەسەر بردنى كۆشكى سپى سەركردایەتى كورد گەورەترین خیانەتیان تۆمار كردوكورسیەكانى كوردیان كەمتر كردەوە , هەمو بیرمانە دەمێكە بارزانى فشارى ئەمریكاى لە سەرە بۆ گرێ بەستیە نەوتیەكان كەچى چونكە ئەمە بەرژەوەندى خۆیانى تیایە ئەو فشارە قبوڵ ناكەن , بەڵام بۆ لە دستدانى كورسیەكانى ئەم میللەتە داماوانە ئەچنە ژێر ئەو فشارەوە , بۆ زۆر شتى تریش بارزانى نەچوە ژێر فشارى ئەمریكاوە , بۆ چى بۆ ئەمە ڕازى بوون , ئەمە ماناى ئەوەیە ئەمانە بە هیچ شێوەیەك خەم خۆرى ئەو میللەتە نین و گوێ بە هیچ نادەن , ئێوە بەقەد تاریق هاشمى فشارتان لە سەر نەبوو بەڵام حسابى بۆ كەس نەكرد و گرەوەكەى بردەوە , ئێوەش نەتان كردایە ,وازتان لەو بەغدایە بهێنایە و بگەڕانایەوە بۆلاى میللەت , بتان زانیایە ئێمە ڕازى ئەبین , ئەو كورسیانەى ئێوە فەوتاندتان كورسى باوكتان نیە وا ئەیبەخشن كورسى ئەو میللەتەیە ,ئەمریكا لە ساڵى 1991 وە بەڵێن بە كورد ئەدات تا ئێستا یەك بەڵێنى بۆ كورد نەبردۆتە سەر , ئەوە هەر ئەمریكایە نایەڵێ كەركوك بگەڕێتەوە بۆ سەر هەرێمى كوردستان ئیتر پشتگیرى چى ماددەى 140 ئەكات, ئەوە تەنها لەبەر ئەوەیە ئیشەكەى خۆى مەیسەر بێت و دواى تەواو بونى هەڵبژاردن پۆلێكى سەدیتان پێوە دەنێ ,ئیتر ئێوەش دەستان لە بنى هەمانە دەردەچێت ,ئێوە خۆتان مووتان نەرمە وهەرچى ئەمریكاو عەرەب وئێرا ن وتوركیا ووتیان ئێوە ڕازى دەبن ,ئێوە ئەگەر ڕاستتان دەكرد هیچ نەبوایە پرستان بە پەرلەمان بكردایە , كەچى خۆتان ژێر بە ژێر لەگەڵ ئەمریكا ڕێككەوتون و كەسیش نازانێ چى دەبێت و دوایش چى ڕوودەدات ؟ ئەوە خیانەتە و خیانەتێكى گەورەشە كە ئێوە جەلال و مەسعودى خائین جارێكى تر خیانەتتان كردەوە , ئەوە شەش ساڵە ئەمریكا بچوكترین هەنگاوى بەرامبەر كەركوك نەناوە , بەتەمان ئێستا بە بەیاننامەیەك هەموو شتێكمان بۆ بكات , تا كەى ئێوە ئەوەندە ساویلكەن , چ سەركردەیەك ئاوا لە میللەتى خۆى دەكات , ئێوە بە بێ پرس كردن بەكەس خۆتان ڕازى بوون , میژووى كورد پڕیەتى لە فشار ى دەرەكى و بەڵێنى درۆى دەرەكى , هەموو ئەمارەتە كوردەكان , كۆمارى مەهاباد , شۆڕشى ئەیلول , ئەنفال و كیمیاوى , ئاوارەبون و سەرگەردانى كەچى ئەم سەركردە بێ ئەقڵانەى ئێستاش هەر ئاقڵ نابن , ئێوە ڕازى نەبونایە بتان زانیایە ئەمریكا چى ئەكرد ؟ بگرە ئەوسا زیاتر شتى بۆ ئەكردن نەك ئێستا چونكە ئەوان تازە ئێوەیان بۆدەركەوتوە باى چەنن ئیتر چاوەڕێى هیچیش مەبن ,بە یەك تەلەفون چەند كورسیەكى كوردتان دۆڕاند ,ئەگەر دواى هەڵبژاردنیش داواى شت بكەن هەر بە و تەلەفونە ئەتان كەن بە پۆڕى خوراو ,ئێوە ترسى پۆستەكانى خۆتان هەیە وا ڕازى بوون , ئەگینا با ئێوەش وەكو عەرەب ڕازى نەبونایە , نازانم عەرەب و عێراق ئەوە ئەهێنن ئێمە بسوتێنن بۆ ئەوان ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە