كاكەحەمە ى پشتێن پان و كاكە قادر پارەیان لێ بڕاوە
Saturday, 12/09/2009, 12:00
ئەوەى بەشدارى ئەم دەسەڵاتە بكات و پشتگیریان بێت هیچى لەوان كەمتر نیە و وەكو ئەوانیش تاوانبارە و بەشدارە لە هەموو دزى و گەندەڵى و داوێن پیسیەكانیاندا , من بەش بە حاڵى خۆم قەت لەو بڕوایەدا نەبوو م كە ڕۆژێك بێت و ئەم كاكە حەمەیە و قادر عەزیزە دڵیان بێت دژى ئەم دەسەڵاتە بوەستن و ببنە ئۆپۆزیسیۆن چونكە ئەوەى ئەمانەى ناسیبێ قەت بڕوا ناكات , تۆ كاتێك بڕوا بە كەسێك دەكەیت یان حیزبێك دەكەیت كە نەیناسى و یەكەم جارى بێت بەڵام كە باشت ناسى هەزار درۆت بۆ بكات بڕوا ناكەیت , لەو ڕوانگەیەوە بوو من بڕوام نەدەكرد ئەمانە دژى دەسەڵاتى مافیاى كوردى هەڵویست وەربگرن , ئەوان ئەوەندە قسە دەكەن كە زیانى بۆ پەزەكە نەبێت كە زیانى بوو ئیتر نایكەن , حەمەى حاجى محمود باشى لەبیرە پارتى چى پێ كرد و باشى لەبیرە نێچیر چى پێ ووت كەچى ئێستا ئەڵێ ئێمە ئامادەین بەشدارى لەو حكومەتەدا بكەین , بۆ نایكەن ئاخر حیزبێكى وەكو سۆسیالیست بەردەوام پاشكۆى یان پارتى بوە یان یەكێتى لە شاخ بەردەوام پاشكۆى پارتى بوو , لە شاریش بەردەوام پاشكۆى یەكێتى بوە چونكە بەو سواڵە ژیاون كە تاڵەبانى بەشى داون , ئەوان حیزبێكن كەس نازانێ هەڵویستیان چیە ؟ هەر ڕۆژەى لەسەر پەتێك یارى دەكەن و لەكوێ پارە هەبوو لەوێن ئیتر گوێ بەهیچى تر نادەن , قادرعەزیز و زەحمەتكێشانیش بەهەمان شێوە , قادر عەزیز باش ئەزانێ چەند مانگ لەمەو بەر یەكێتى و پارتى چیان بەسەر هێنا و چۆن حیزبەكەیان كرد بە دوو لەتەوە و چۆن هەرچى حەیابێت پێوەیان نەهێشت كەچى گوێى بەمانە نەداو جارێكى تر لەژێر ناونیشانى بەشدارى كردن لەم حكومەتەدا ئەركێكى نیشتمانیە گەڕانەوە بۆ ماڵە باوان و تێكەڵاوى ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە بونەوە , ئەو دەسەڵاتەى لاى زۆربەى میللەت ڕیسوا بوە و هیچیان نەماوە , ئێوەش كە ئەچنەوە وەكو ئەوان سوك و ڕیسوا ئەبن و جارێكى تریش وەكو ئەوان ئەكەونە پەراوێزەوە , ئاخر نازانن ئەوەى بە زەلیلى و سەر شۆڕى ژیابێت هەرواش ئەژى , ئەمە قانونى ژیانە و گۆڕانى تیا نیە , زۆر كەس ئومێدێكى هەبوو كە ئێوەش ببنە هێزێكى ئۆپۆزیسیۆن و بەگژ دەسەڵاتى گەندەڵ و مافیادا بچنەوە , بەڵام وا دەرنەچوو , هەرزوو وەكو بڵقى سەر ئاوتان لێ هات و توانەوە , خۆتان لەبەر هەڕەشە ترسنۆكەكانى تاڵەبانیدا نەگرت , تەنانەت ڕێزتان لەو دەنگانەش نەگرت كە تەنهالەبەر خاترى ئەوە دایان بە ئێوە كە ببنە ئۆپۆزیسیۆن ئەوانەى دەنگیان داوە بە ئێوە ئەگەر بیان زانیایە جارێكى تر ئەچنەوە سەر سفرەى ئەم حكومەتەو لەبەر ماوەى ئەم دەسەڵاتە ئەخۆن و پیس خۆرن دڵنیا بن دەنگیان نەدەدانێ , ئەڵێن ئەقڵ بەگەورە و بچوكى نیە , بۆیە ڕاستە منیش ئەڵێم ئەقڵ بەگەورەو بچوكى نیە و شەرت نیە هەرچى پیاوێك قەبەو زل و خاوەنى گەللەى زل و غەبغەبەى شۆڕ بوو خاوەن ئەقڵ بێت , ئەو دەسەڵاتە هەر پیرۆزى ئێوە بێت , ئێوەیەك ناتوانن بێ ئەمرى ئیتلاعاتى ئێران و تاڵەبانى بكەن هەروا دەرئەچن , ئێوەیەك بەشدارى كردن لە دەسەڵاتێكدا بە ئەركى نیشتمانى بزانن یاخوا پیرۆزتان بێت , قورسایى ئێوە بەقەد ئەو پۆلیس و پێشمەرگە و ئاسایش و كادرە نیە كە نانیان برٍین لە پێناوى گۆڕانكاریدا , هەزارەها خەڵك ئامادە بوو نان بڕاو بكرێت لە پێناوى گۆڕانكارى لەم دەسەڵاتەدا تازە ئێوە دێن و بەشدارى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە ئەكەنەوە , ئەوە بزانن لەو كاتەوەى ئێوە ئەبنەوە بەبەشێك لەم دەسەڵاتە دڵنیا بن بەر نەفرەتى هەموو ئەوانە ئەكەون كە دەنگیان بە ئێوە داوە , بڕۆن ئێوە هەر پیس خۆرى بەرماوەى دەسەڵات بون و ئەگەر لە قەسابخانەكەى تاڵەبانى و بارزانیدا نەمرن عەمرتان بە زایە ئەڕوات , پیرۆزتان بێت ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست