بۆ لە كۆمەڵەى كاسبكاران وازمان هێنا
Friday, 29/05/2009, 12:00
كۆمەڵەى كاسبكارانى كوردستان كاتى خۆى بە بڕیارى مەڵبەندى سلێمانى و لە زەمانى فەرەیدون عبدالقادردا كە لێپرسراوى مەڵبەند بوو دامەزرا , سەرەتا بەس لە سلێمانى لقمان هەبوو , ئەو كاتە لەبەر ئەوەى لقەكەمان تازە بوو لەمەڵبەندەوە كەسێك كرا بە سەرۆكى كۆمەڵەكە , ئەم كەسە كە ناوى حەمە عومەرە كاتى ڕژێم جەیش شەعبى بوە , فەرمانبەرى دائیرەى ئاو بوە و لەوێش یەكێك بوە لە پیاوە بەد ناوەكان كە گومانى بەعسى بونى لە سەر بوە , چونكە زۆر خۆى بە ڕفیق ئەسوەدەوە هەڵئەكێشا ,كە كرا بە سەرۆكى كۆمەڵەكە ئەندام كۆمیتە بوو , پاش ماوەیەك دەركەوت كە ئەم پیاوە خەریكى دزى و گەندەڵى و داوێن پیسیە , لەو پارانەى دەستمان ئەكەوت پارەیەكى زۆرى بێ وەسڵ سەرف ئەكرد , چەندین جار ئاگادارمان كردەوە , بەڵام بێ سود بوو وەكو چۆن جاران بە ڕەفیق ئەسوەد ئەیترساندین , ئەو كاتەش بە مەڵبەندو بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەیترساندین , لەگەڵ ئەم دزى و گەندەڵیەشدا شەڕواڵ پیسیش بوو ژنێكى بێ ئاگادارى كۆمەڵە دامەزراندبوو كە مێردەكەى زیندانى بوو ئەم داماویەى ژنەكەى قۆستبوەو منەتى ئەكرد بە سەردا كە ئەو دایمەزراندوە بۆیە ئەو ژنەى توشى بەد ڕەوشتى كرد , هەموو ڕۆژێك لە سەعات حەوتى بەیانیەوە ئەهاتە بارەگاى كۆمەڵەكە و لەگەڵ ئەو ژنەدا ڕاى ئەبوارد , لەمەش چەند جارێك ئاگادار كرایەوە بەڵام ئەم جارە بە نوێنەرى تایبەتى مام جەلال كە بەرزانى ئەحمەد كوردە بوو ئەیترساندین , تا واى لێ هات مەڵبەندو ڕێكخراوەكانیش گەیشتنە ئەو قەناعەتەى ئەم پیاوە كۆمەڵەكەى بۆ بەرژەوەندى خۆى بەكار هێًناوەو چەندین دزى گەورەى لە سەر ئیسپات بوو بەڵگەمان لایە , ئیتر بە هاندانى بەرزانى ئەحمەد كوردە ئەو سەرۆكە لابرا و لە هەڵبژاردنێكى كۆمەڵەكەدا دەستەیەكى هەڵبژێردراوى پاك دەرچوون , جێگرەكەى ئەو كاتەشى كە كەسێك بوو بە ناوى قادرى جگەر ئەویش بە هەمان شێوە شەریكە بەش بوو لە هەموو ئەو شتانەى كە حەمە عومەر ئەیكرد , ئەم كەسە لە هەموو ڕوەكانەوە كەسێكى زۆر خراپ بوو بەڵام حیزب فەرزیان كرد بە سەرماندا , ئەویش وەكو حەمە عومەر دەرنەچوە و كۆمەڵەكەش پاك بوە لەو كەسانە , ئەو كۆمەڵەیەى ئێمە كە خاوەنى هەشت هەزار ئەندام بوو هاتە سەر سكەى خۆى , ئێمە ئەمانویست حیزب دەست نەخاتە ناو ئەم كۆمەڵەیەوە چونكە كۆمەڵەى كاسبكاران بوو بە هەموو لایەنەكانەوە , بەڵام حیزب ئەمەى پێ قبوڵ نەكرا , بۆیە سەرەتا نەسریەیان نەداینێ و كرێ خانویان بڕى , دوایش بە ناوى ئەوەى ئێمە هاتوچۆى گردەكە ئەكەین لە لایەن بەرزانى ئەحمەد كوردەوە داوامان لێ كرا واز بهێنین , ئیتر ئێمە سەربەرزانە لەو كۆمەڵەیە هاتینە دەرەوە , بەڵام ئەوەى جێگاى شەرمەزاریە بۆ یەكێتى و مەڵبەندو ڕێكخراوەكان ئەوەبوو ئەو دزەى كە خۆیان دەریان كرد هەر خۆشیان كردیانەوە بە سەرۆكى ئەو كۆمەڵەیە , تەنانەت حەمە عومەر سەرۆكى ئەم كۆمەڵەیە لەناو مەزاد خانەكە دا ووتویەتى دزیش بم گرنگ ئەوەیە كاك بەرزان و مەلا بەختیار منیان بە دڵە , ئەمڕۆ دڵ حسابە ئەوانى تر فشەیە ,بۆیە ئێمەش ئەو سوكایەتیەمان قبوڵ نەكرد و بە ژمارەیەكى زۆر وازمان هێنا لەو كۆمەڵەیە و واز هێنانى تریش بەردەوامە , پێمان شەرمە كەسێك لێپرسراومان بێت كە سەد بەڵگەى دزى لە سەرە , ڕابوردوى خراپە , شوێنى كارەكەى بۆ بەد ڕەوشتى بەكار بهێنێ , بۆیە لە ڕێگەى ئەم سایتە سەربەرزەوە داوا لە سەرجەم ئەندامانى ئەو كۆمەڵەیە ئەكەین كەبە پەلە واز بهێنن و ئەو سوكایەتیەى بەرزانى ئەحە سمێل و مەلا بەختیار قبوڵ نەكەن ,بەرزانى ئەحمەد كوردە حەمە عومەرى قبوڵە بەڵام ئێمەى قبوڵ نیە, ڕاستەووتویانە مەنجەڵ گەڕا سەر قاپى خۆى دۆزیەوە , بەرزانیش گەڕا كەسێكى دۆزیەوە كە هاوشانى خۆیەتى و سێوكن كراون بە دولەتەوە , ئەگەر ئەم بەرزانەش وەكو حەمە عومەر نەبێت قەت ئەوى قبوڵ نەدەبوو , ئێمە بە سەربەرزى جێمان هێشت , بەڵام كەسانى نەفس نزم هاتن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست