کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مام جەلالى عەلوەچى هەقى كوردت كرد بەچى ؟

Sunday, 22/11/2009, 12:00


ئەم قسەیەى سەرەوە جاران كە مام جەلال جاش بوو خەڵكى سلێمانى ئەیانووت چونكە ئەو كاتە كورد تەنها خاوەنى شۆڕشى ئەیلول بوو مام و بلەى ئەحە ڕەش لەبەكرەجۆ جاش بوون , من منداڵ بووم بیرمە خەڵكى سلێمانى ئەمەیان ئەووت , دوایى دەیان ساڵ تێپەڕین بە سەر ئەم ڕستەیەى سەرەوەدا وا جارێكى تر مام جەلال كێشەى كوردو ئەم ئەزمونەى كوردى خستوە بەردەم هەڕەشەیەكى گەورە و ترسناك , ئەویش ئیمزا كردن و ڕازى بوون بوو بە یاساى هەڵبژاردنەكانى عێراق كە تەنها لە بەرژەوەندى خەڵكى كوردا نەبوو , جارێكى تریش تاڵەبانى بۆ ڕازى كردنى دڵى ئێران و شیعەكانى عێراق بەو بڕیارە ڕازى بوو , ئەو بڕیارە ئەگەر سەر بگرێ مەرگى یەكجارەكى كوردى تیا ڕائەگەیەندرێ چونكە عەرەب بەتەنها بەقەد هەموو كورسیەكانى كورد و زیاتریش كورسى زیادەیان بۆ خۆیان نوسیوە ,مام جەلالیش ئەیەوێت خیانەتەكەى بە مەسەلەى تەوافوق پاساو بداتەوە و ئەڵێ تا عێراق مابێت مەسەلەى تەوافوق هەر ئەمێنێ ,من دەڵێم مادام تاڵەبانى بەمە ڕازى بوە , دڵنیام بەو ژمارەى كورسیانەش هەر ڕازى بوە و ئاگادار بوە , تاڵەبانى لاى مسۆگەرەئەم جارە كەس دەنگى ناداتەوە , تەنانەت بە كوردەكانیشەوە كە ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار بۆیە ئەوخیانەتە گەورەیەى كرد و لەگەڵ حیزبەكەى نورى مالیكى و عەمار حەكیم ڕێك كەوتوە كە ئەم ئیمزاى بكات و ئەوانیش پۆستەكەى بۆ مسۆگەر بكەنەوە, ئیتر دەنگى كوردى بەلاوە گرنگ نیە ,چونكە زۆرینەى دەنگەكان لاى شیعەكانە و ئێرانیش پێى خۆشە نۆكەرێكى خۆى كە باشترین خزمەتى بە ئیران كردوە هەر ئەو سەرۆك كۆمار بێت , چونكە هەتا ماوە ئێران لەم خائین بە كوردەى باشتر دەست ناكەوێت سەرۆكى عێراق بێت , تاڵەبانى كەوتۆتە گێژاوێكەوە نازانێ چۆن چارەسەرى بكات كە لە فەرەنسا هاتەوە ووتى من بۆیە ئەمەم ئیمزا كردوە چونكە هەموو لیستى هاوپەیمانى ئیمزایان كردبوو , ناڵێ من بۆیە ئەمەم كردبۆئەوەى شوێنەكەى خۆم بپارێزم , داوێكى بۆ خۆى و یەكێتیەكەى ناوەتەوە كە بە زەحمەت لەو قوڕاوە كە تیاى چەقیوە دەرئەچێت ,تەنانەت دۆستە دێرینەكەشى پارتى و پەرلەمان لێى كەوتونەتە تەقە چونكە كێشەیەكى گەورەى بۆ كورد دروست كردوە , دوایى ئەوە تاڵەبانى كە زانى كارێكى خراپى كردوە ڕاى كرد بۆ فەرەنسا و ئێستا هاتۆتەوە و مەلا بەختیار یش ئەڵێ مەسەلەى ئیمزا كردنى یاساكە و كورسیەكان دووشتى جیاوازن و بەهەڵە تێكەڵ كراوە , مەلاش ڕاست دەكات , ئەگەر فراكسێۆنى گۆڕان نەیدەكرد بەهەڵلا و بەیاننامەیان دەرنەكردایە ئەوا وەكو هەموو ئەو غەدرانەى تر بە سەر كوردا تێ ئەپەڕى و ئەڕۆیشت گرنگ ئەوەبوو تاڵەبانى لە پێناوى پۆستەكەى خۆیدا هەقى كوردى ئەدۆڕانەوە , ئەم جەماعەتى جەلالیانە ئەمەندە خۆش حاڵ بوون بەم كارەى تاڵەبانى فوئادى مەلا مەعسوم شیعرى بۆ هاتبوو بە شیعرەوە پیرۆزبایى ئەكرد , لەو سەركەوتنە , واى زانى گەورەترین داستانیان تۆمار كردوە , بەڵام كە دەركەوت چ خیانەتێكیان كردوە و چۆن ئەم جارەش كوردیان بە شوو دایەوە ئێستا ئەم جەلالیانە نازانن چۆن ئەمە چارەسەر بكەن , تەنها شت كە مابێَتیان ئەو پارَانەوەیانە لە تاریق هاشمى تا ڕازى بێَت دژى ئەم بڕٍیارە ڤیتۆ بەكار بهێنێت ,كە لەوانەیە ئەمەش سەر نەگرێ ئەو كاتە بزانین سەرۆكایەتى هەرێم بایكۆتى ئەم هەڵبژاردنە ئەكات یان نا , بەڵام یەكێتى بەتەما نین بایكۆتى بكەن و لەناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆیان بەشدارى ئەكەن , تاڵەبانى ئەوروپاى ناوێت دەنگى ئەوى تیا نیە , هەولێرو سلێمانیشى بەلاوە كێشە نیە ئەوەى هەیە دەنگەكانى برا چاوەڕەشەكانمانە , ڕۆڵەكانى حەسەن و حسێن و ئاخوندە كانى ئێران , دەك خەجاڵەت بیت سەرۆكە خائینەكەى كورد , وەكو مناڵى بیر م دێتەوە و ئەم جارەش هاوار دەكەم مام جەلالى عەلوەچى هەقى كوردت كرد بەچى ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە