مەلاو جوندیانى و سەنگاوى و جەعفەر هەڵۆن یان داڵ
Thursday, 14/01/2010, 12:00
كۆتر ئەو باڵندە جوان و قەشەنگەیە كە بە بینینى مرۆڤ هەست بە ئارامى ئەكات ,وە بە نیشانەى ئاشتى لە جیهاندا دانراوە,بۆ هەموو كۆبونەوە یان بۆنەیەكى ئاشتى كۆترێكى سپى ئەدات لە شەقەى باڵ و كۆتایى بە بار گرژیەكە ئەهێنێ , هەڵۆش ڕەمزى ئازایەتى و نیشانەى سەركەوتنە , بەردەوام بەو مرۆڤانە ئەڵێن هەڵۆ كە بۆ پاراستنى نیشتمانەكەى گیانبازى بكات , پێچەوانەى ئەمانە قەلە ڕەش و داڵە كەر خۆرەش ڕەمزى شەڕو ناخۆشى و ناشیرینین ,ڕۆژى سێ شەممە لە ڕۆژنامەى ئاوێنەدا ئەوەم خوێندەوە كە مەكتەب سیاسى جەلالیەكان دابەش بۆ دوو بەرە هەندێك بونەتە كۆتر و هەندێك بونەتە هەڵۆ بەرامبەر بزوتنەوەى گۆڕان ,كۆترەكان بە حساب داواى ئەوە دەكەن پەیوەندییەكى دۆستانە و سیاسیانە لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان بگرن و هەڵۆكانیش داوا دەكەن بە شێوازێكى زۆر توند هەڵس و كەوت لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان بكرێت , كۆترەكان بریتین لە كۆسرەت و بەرهەم و فوئاد مەعسوم و عدنان موفتى و هەندێكى تر و هەڵۆكانیش مەلا بەختیارو جوندیانی و سەنگاوى و شێخ جەعفەرن ,دیارە نە كۆترەكان بەڕاستى كۆترن و نە هەڵۆكانیش هەڵۆن بەڵكو داڵى چنگ بە خوێنن و ئەوانەن كەلە گۆمى لیخن و سەرەنوێلكى ئاژاوە و توندو تیژیدا گەشە دەكەن و سوود مەند دەبن , بە حسابى ئاوێنە بێت كۆترەكان زۆرینەن و هەردوو جێگرەكەى تیایە كەچى لەو كۆترانە ئەچن كە مناڵیش نایان گرێ ,ئەگەر ئەمانە بەڕاست كۆتر بونایە ئەوا نەیان دەهێشت داڵە كەر خۆرەى چنگ بە خوێن بە ئاغاى سكرتێرەوە وەزعى یەكێتى ئاوا لێ بكەن , ئەبێت پۆلێكى كۆتر دەرەقەتى ئەوبەناو هەڵۆیانە نەیەن , ئەوانەى كە ئەمڕۆ خۆیان بە هەڵۆ دەزانن كە بەس سیفا ت و ڕەوشتى هەڵۆیان تیا نیە ئەو كەسانەن كە لەو بارو زروفەدا ئەلەوەڕێن كە شەڕو ئاژاوە بێت , ئەوان ناتوانن لە ئاشتى و هێمنیدا بژین چونكە تواناى جێ بەجێ كردنى پیلانە گڵاوەكانیان نیە , ئەمانە نەخۆشى خۆ دەرخستن و بردنەوە پێشوەیان هەیە ,بۆیە بەردەوام بە ووتارو نوسینەكانیان دێنە بەرچاوى خەڵكو لەبەر چاوانن , واش تێگەیشتون ئەوەى لەبەر چاوان بێت لەبەر دڵانە , ئەكرێت حیزبێكى وەكو یەكێتى تەنها چارەنوسى لە دەست ئەو داڵە كەر خۆرانەدا بێت و بەناو كۆترەكانیش نەوێرن هێلانەش بكەن ,بەناو هەڵۆكان كێن ؟ مەلا و جوندیانى و سەنگاوى و شێخى داوێن پیس كە ئەمڕۆ خۆیان بە شۆڕە سوارى بەرگرى كردن لە یەكێتى دەزانن ,ئەو كەسانەن كە بێجگەلە ماڵوێرانى بۆ یەكێتى هیچى تر نازانن , ئەم چوارە تا بینە قاقایان نوقمى گەندەڵى و بەد ڕەوشتى و دزى بوە , مەلا بەختیار یەكەم كەس بوو خەنجەرە ژەهراویەكەى كرد بە پشتى یەكێتیدا كەچى ئێستا بۆ پاراستنى یەكێتى لێمان بۆ تە هەڵۆ , ئەو هەڵۆیەش بەرامبەر بە كێ ؟ خۆزگەم بەرامبەر بە دزو گەندەڵ و خاوەن فایلەكان ئەمەندە قارەمان بوایە , كەچى ڕەمزى هەڵۆى هەڵگرتوە دژى ئەوانەى كە چەندین هەوڵیان دا تا یەكێتى لەو نوقم بونە ڕزگار بكەن , ئەم چوارە بەرامبەر بەوانە بونەتە هەڵۆ كە بێجگە لە خێرو خۆشى ئەم میللەتە و ڕزگار كردنیان لە بەرامبەر لەشكرێك گەندەڵ و دزدا هیچى تریان ناوێت , بەرامبەر بەوانە بۆنەتە هەڵۆ كە ووتیا نا بۆ گەندەڵى ,نا بۆ دزى وفایلدار ى و حوكمى دیكتاتۆریانەى بنەماڵەكان , ئەوانە هەڵۆ نین بەڵكو داڵەكانن و چاوەڕێى مەرگى یەكێتى دەكەن تا بكەونە سەر لاشەكەى ,ئەوەتا ئێستا بەناو پاراستنى یەكێتیەوە چنگیان گیر كردۆتە لاشەى یەكێتى و دەنوكى خوێناویان لە لاشەكەى یەكێتى داوە , لەولاشەوە كۆترەكان هەر منگە منگیان دێت و سەیرى داڵەكان ئەكەن , مەلا و ئازادو ئاغاى سكرتێرەكەیان ئەو هەموو شتە دەكەن كەچى لەبەر ئەوەى كۆترەكان هیچ نین ناوێرن باڵە فڕەش بكەن , ئەوە كۆترەكانن دزو گەندەڵو داوێن پیسەكانیان لە ژێر باڵى خۆیاندا كۆكردۆتەوە , بێجگە لەوەى خۆشیان بەهەمان شێوەى داڵەكان دزو گەندەڵ و داوێن پیسن ,ئەم هەموو شتە ئەكرێ ئەمڕۆ كەچى كۆترەكان ناوێرن قسەیەك بكەن و كە دێنە قسە كردنیش لە داڵە كەر خۆرەكان خراپتر دەنوك دەهاون , كۆترەكان وەكو ناوێرن قسەیەك بكەن , ناشیانەوێت بفڕن ,كەواتە خۆش و كۆتر و خۆش هەڵۆ , ڕەوایە چوار بەناوهەڵۆ دەیان كۆتر بترسێنن ,دیارە كۆترەكان هیچ نین ,جارى وایە ئەوەى كۆترەكان ئەیكەن و كردویانە بە هەزار داڵو هەڵۆ ناكرێ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست