بە حسابى بەرنامەى بەرنامە بێت تەكەتول خرایە چاڵەوە
Monday, 16/11/2009, 12:00
دۆم بێت و كڵاش بۆ خۆى بچنێت , بەرنامەى بەرنامەش كە دكتۆر شێركۆ ئەینوسى لە كەناڵەكەى هێرۆوە نیشان ئەدرێ و كۆمەڵێك بەناو هونەرمەندى هونەر هەراج كەر دەورى تیا ئەبینن , وەكو ئەو دۆمە وایە كڵاش بۆ خۆى بچنێت شتى خراپ لە سەر خۆیان ناڵێ و بگرە دەهۆڵ بۆ جوان كارى كارەكانى یەكێتى دەكوتن , ئەو بەرنامەیە واى نیشانى خەڵك ئەدات لە دوایى پلینیۆمەوە ئیتر یەكێتى ساغ بۆتەوە و تەكەتولى تیا نەماوە و بۆتە جەلالیەتیەكى تەواو و ئێستا ئەوەى ماوەتەوە هیچ نیە تەنها جەلالى نەبێت , بەڵام بەرنامەى بەرنامە و ئەو هونەر هەراج كەرانە نازانن لە دوایى پلینیۆمەوە تەكەتول زیادى كردوە ,لێپرسراوەكانى یەكێتى لەو لێپرسراوانەن ناتوانن بێ تەكەتول بژین چونكە هەموو یەكێكیان قورسایى خۆیان باش ئەزانن بۆیە ئەگەر تەكەتول نەبێت ئەوانە هیچ نین و كەسیش حسابى توریان بۆ ناكات , بۆیە لە پارە و داهاتى یەكێتى هەریەكەیان كۆمەڵێكیان بۆ خۆیان پەیدا كردوە , ئێستا هەریەكەیان لە پاڵ داهاتى یەكێتیدا بۆخۆى هەموو شتێكە , هەریەكەیان خاوەنى ڕۆژنامە و سایت و گۆڤارى خۆیەتى و لە ڕێگەى كۆمەڵێك قەڵەم فرۆشەوە بانگەشە بۆ كارەكانى خۆى ئەكات بە ئاشكرا و بە دزیشەوە هاوكارى چەندین گۆڤارو ڕۆژنامە ئەكەن و زیاتر ئەمەیان بۆ شكاندنى یەكترى بەكارى دەهێنن , مەلا بەختیار خاوەنى سایت و ڕۆژنامە و چەندین گۆڤارى ئاشكراو نهێنیە , بەرهەمى بێ بەرهەم بە هەمان شێوە , كۆسرەت بە دزیەوە چەند گۆڤارێكى هەیە و جارجار سەرو گوێى یەكێتى و ئەوانى تر ئەكوتێ , هەركاتێك ئەمانە نەمان و لێپرسراوەكان تەنها ڕاگەیاندن هەیانبێت هى یەكێتى بێت و كەسیش نەبێت بە شان و باهویاندا هەڵدات ئەوكات ئومێدێك پەیدا ئەكەیت كە تەكەتول نەمێنێ بەڵام ئێستا نا , دكتۆر بەرهەمیش كە تازە فێرى تەكەتول بوە ئەویش لە ڕێگەى بەخشینەوەى پارەى یەكێتیەوە تەكەتولێكى بۆ خۆى دروست كردوە , بڕۆن سەیرى كۆمیتەى توى مەلیك بكەن تا ئێستا وێنە گەورەكەى بەرهەم بە پێشى كۆمیتەكەدا هەڵواسراوە و لە ڕێگەى گوڵاڵەى مامە عەزەى خزمیەوە ئیشى تەكەتولى بۆ ئەكرێ و ئەو كۆمیتەیە ئێستا بەرهەمین , ئێستا شەڕى قورسى تەكەتول لە بەینى خەتى گشتى ونیوە باڵەكەى كۆسرەتدایە ,یەكێتى بە گشت ئۆرگانەكانیەوە دابەش كراون بە سەر ئەو دوو تەكەتولەدا , ئیتر تەكەتول چۆن نەماوە , ئەوە هێرۆش كەوتۆتە كارو ئەیەوێت تەكەتول بۆ خۆى دروست بكات و تازە چۆتە ئیتالیا و لە جیاتى وەزیرى تەندروستى ئیشى نەخۆشخانەكان ئەكات , ئیتر نازانم هونەر هەراج كەرەكانى بەرنامەى بەرنامە چۆن ئەم قسەیە دەكەن , ئەوە ئەحەى جۆڵاش گەڕایەوە بۆلایان , ئەحمەد جۆڵا كە ماوەیەك پێش هەڵبژاردنەكان بە هۆى كێشەى بەینى خۆیان هاتە دەرەوە لەو بەرنامەیە و دوایش كردى بە منەت بە سەر لیستى گۆڕانەوە ووتى لەبەر ئێوە هاتومەتە دەرەوە و لە یەكێك لەو ڕۆژنامانەدا ووتبوى من دەنگ ئەدەم بە لیستێك گیرفانیان بەتاڵ بێت , كەچى جارێكى تر بۆنى دۆلار بەرلوتى گرت و گەڕایەوە بۆ لاى گیرفان پڕەكان و بڕەكان , هەر ئەو بەرنامەیە بوو دنیایەك سوكایەتیان بەو هونەر هەڕاج كەرەوە كرد كەچى ئێستا ئەڵێ پەشیمانم و جارێكى تر لێتان دوور ناكەومەوە , ئێمە كۆمەڵێك هاوڕێى ئەحمەد بوین چوینە لاى بۆدوكانەكەى پیرۆزبایى ئەو هەڵویستەیمان لێ كرد كە هاتۆتە بەرەى گەلەوە , كەچى ئەو ووتى من چۆن لەگەڵ بەرزاندا ئیش ئەكەم كە تەوارى بوە , چۆن لەگەڵ ئەو دزانەدا ئیش ئەكەم , كەچى وا گەڕایەوە بۆ ژێر دەستى ئەو دزو تەواریە , كەچى ئێستا ئەم هونەر هەراج كەرانە پێمان ئەڵێن تەكەتول نەماوە و پرسەى بۆ دائەنێن .......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست