کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە هەركەسێك خاوەنى ئەو وێنەى بینى ئاگادارمان بكات

Monday, 12/10/2009, 12:00


ئەمە وێنەى تاوانباری گەورە و دزى بە توانا و لێزان عومەر فەتاحە كە ئەوەندە نمەك بە حەرامە دەستى چۆتە داهاتى ئەم میللەتە داماوە و بڕى 18 ملێۆن دۆلار زیاترى قووت داوە و لێرە بۆى نەخوارەوە یەكسەر لەگەڵ خزمەكانى ئاغاكەیدا جەلال تاڵەبانى سەركردەى دزەكان ڕەوانەى بانكەكانى دەرەوەى كردوە ,سزاى ئەم دزییە زۆر گەورەیە بێجگە لەوەى چاوى بڕیوەتە سامانى میللەت , پۆستەكەشى بۆ دزى بەكار هێناوە ,ئەم تاوانبارە گەورەیە بەناوى ئەوەى میللەت كارەباى نیە ئەو بڕە پارەیەى ڕەوانەى دەرەوە كردوە بۆ كۆمپانیایەكى وەهمى كە كارەبا بۆ میللەت دابین بكات كەچى لەو تاریكیە بێ كارەباییەدا پارەكە حەپەلوش كرا , میللەت كارەباى بۆ چیە ؟ ئەم تاوانبارە چوزانێ ڕۆژێك دێت پەردە لە سەر ئەم دزییە هەڵدەماڵرێ ,ئە م واتێ گەیشتبوو ئەمەشى بۆ ئەچێتە سەر وەكو ئەوەى هاوسەرە خانو مانەكەى بە و هەموو پارەیەوە لە فڕۆكەخانەى سلێمانى گیراو ڕەوانەى لاى ئاغاكەى كرایەوە كە ئەویش هەر پارەى ئەو میللەتە بوو بۆى چوە سەر واى زانى ئەمەشى بۆ ئەچێتە سەر ,ئەو كاتە مامى دزى شارەزاو لێزان تاڵەبانى لە جیاتى كافیە ى ژنى عومەر فەتاح بانگ بكات و پێى بڵێ ئەمەت لەكوێ بوو كەچى بانگى كردە دیوەخانەكەى خۆیەوە و لە باتى هەموو شتێك دڵخۆشى دایەوە و ئەو ئەفسەرو پۆلیسانەى ئەو كارەشیان كردبوو كەوتنەبەر ڕەحمى توڕەیى تاڵەبانى و دەركران و سزا دران, عومەر واى زانى ئەم جارەش ئاوا پەردە پۆش دەكرێ و شەریكە دزەكەى دەست خۆشى لێَ دەكات بەڵام ئەوە پارەى میللەتە و بە قوڕگى كەسدا ناچێ بۆیە سڕەكەیان ئاشكرابوو ,هەرچەندە مامە گیان بە نامەیەك هەندێكى بۆ پۆشى و هەندێك بۆى كڕوزایەوە بەڵام پۆلیس هەر داواى كرد بچێتە بنكەى پۆلیس ,پۆلیسى داماو چى بكات ؟ چۆن ئەتوانێ ئەم گەورە تاوانبارە ڕابكێشێتە بەردەم دادكا بۆیە ناچار پەناى بردە بەر مەكتەبى سیاسى یەكێتى , كەچى ئەوا بۆ چەند ڕۆژێك ئەچێ تاوانبار داواكراوە كەچى نە خۆى دێت و نە مەكتەب سیاسیە خەساوەكەش ئامادەیە تەسلیمى بكات ,لێرە مادام حیزب باڵادەستە و مەكتەب سیاسیەك هەموو شتێكە جارێ ناوێرن نە توخنى خۆى و نە توخنى حیزبەكەشى بكەون , لەوە ئەترسن ئەمانیش لە پێناوى جێ بەجێ كردنى یاسادا لە لاكۆڵانێكدا عومەر بگرن , ئەوانیش بە دەردى پۆلیس و ئەفسەرەكانى فڕۆكەخانەى سلێمانى بچن بۆیە جارێ بێ دەنگەیان لێ كردوە ,عومەر واى ئەزانى ئەم جارەش حیزبەكەى شێرى ساحەكەیە و كەس ناوێرێ قسەیەك بكات , نەیزانێ ئەو حیزبەى ئەو پشتى پێ بەستبوو توشى تێك شكاندن بوو بۆیە ئیتر ئەمەش ئاشكرابوو , داواكارین هەركەسێك زانیارى لەسەر تاوانبارى خۆ تەسلیم نەكەر هەیە بە زووترین كات دەزگاكانى پۆلیسى لێ ئاگادار بكاتەوە بەشكم لە فرسەتێكا بەردەستمان بكەوێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە