نەوشیروان مستەفا خۆى بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى كاندید ئەكات
Saturday, 19/06/2010, 12:00
ئەم ناوونیشانەى سەرەوە یەكێكە لە مانشێتەكانى ڕۆژنامەى ئاسۆ ,ئەم ڕۆژنامەیە ئەم هەواڵەى بەمەبەست و بۆ مەبەستێكى تایبەت بڵاو كردۆتەوە و ئەمەش یەكێكە لەو شەڕانەى كە دوو زلە حیزبەكە بەتایبەت یەكێتى لەگەڵ كاك نەوشیرواندا ئەیكەن , ئەمە مەبەستە , مەبەستیش بۆ ئەوەیە لەدڵسۆزى ئەم پیاوە كەم بكەنەوە , هەرچەندە ئەم هەواڵە هیچ ڕاست نیە , ئەوا گریمان ڕاستە ئەبێت چى تیا بێت بێجگە لەوەى كەسێكى وەكو كاك نەوشیروان لە هەست كردن بەرامبەر بەم شارە و خزمەت كردن بە خەڵكى سلێمانى چى ترى تیایە , ڕۆژنامەكە ئەم درۆیەى كردوە و زۆریشى بەلاوە سەیرە كە كاك نەوشیروان ئەو كارە بكات , بۆیە نوسیویەتى ((چاودێران به سهرسوڕمانهوه لهم ههنگاوهی بزووتنهوهی گۆڕان دهڕوانن له كاتێكدا له دوای ڕاپهڕین و یهكهم ههڵبژاردنی دیموكراتی له ههرێمی كوردستان و دامهزراندنی حكومهتی ههرێم، نهوشیروان مستهفا چهندین پۆستی باڵای ئیداری و حكومی ڕهتكردۆتهوه، بهڵام ئێستا خۆی بۆ پۆستی پارێزگاریی كاندید دهكات)) ئەمە چ سەر سوڕمانێكى تیایە كە سەرۆكى بزوتنەوەیەكى گەورە ى وەكو گۆڕان خۆى بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات , ئەو پۆستە گەورەكانى ڕەتكردۆتەوە , بۆیە ڕەتى كردۆتەوە لەبەر ئەوەى ئەویش بەشێك نەبێت لەو سیستەمەى كە ئێستا هەیە و گەندەڵى هەڵى تەكاندوە , لاى ئەمانە سەر سوڕمانەكە لەوەدایە پیاوى گەورە هەر ئەبێت پۆستى گەور ەوەربگرێت , ئەگەر ئەمەى نەكرد ئەوا گەورەى ئەو پیاوە نامێنێ , دیارە ئەمان پۆستى پارێزگاریان بەلاوە پۆستێكى سوكە بۆیە سەریان سوڕماوە ,خزمەت كردنى شارێكى وەكو سلێمانى كە نزیكەى یەك ملێون و سێ سەد هەزار دانیشتوانەكەیەتى , وە لە سەردەمى بەعسى عێراق و بەعسى كوردیشدا واتە دەسەڵاتى پارتى و یەكێتى ئەم شارە لە هەموو ڕووەكانەوە لە هەموو خزمەت گوزاریەكان بێ بەش كراوە ,هەتا ئەم ساتەش سلێمانى لەم هەموو ڕووەكانەوە بێ بەشە , دواكەوتوە , ئیتر چى تیایە ڕۆڵەیەكى ئەم شارە خۆى تەرخا ن بكات و خزمەتى بكات , ئەمە سەر سوڕمانى ناوێ دەست خۆشى دەوێت , جا كوا ئەم هەواڵە ڕاست بوایە , بۆ خەڵكى سلێمانى سەربەرزییە , كە ڕۆڵەیەكى بە ئەمەكى خۆى ئەو پۆستە وەربگرێ و ئەم شارە لەو لەشكرە دزو گەندەڵە ڕزگار بكات , ئەم شارە گیرۆدەى دەستى دزو گەندەڵ و داوێن پیسەكانە , ڕزگار كردنى ئەم شارەش هێزو بەرنامەى باشى دەوێت , هەر بۆ چەواشە كردنى خەڵكى شارەكانى تر ڕۆژنامەكە قسەی ئەندام پەرلەمانێكى كوردستانى وەرگرتوە و ئەڵێ ((ئهجێندای نهوشیروان مستهفا تهنها له چوارچێوهی سلێمانیدا دهخولێتهوه، بۆیه هیچ به دووری نازانم كه ئهو ههنگاوه بنێت)) ئەمەش بەشێكە لەودرۆ و دەلەسانەى دەمێكە دەسەڵاتى كوردى بەرامبەر بە كاك نەوشیروان و بزوتنەوەى گۆڕان دەیكەن ,ئەم كارەى كاك نەوشیروان ئەگەر وابێت هەرچەندە دورە لە ڕاستیەوە چونكە تا ئێستا كەس نازانێ كەى ئەو هەڵبژاردنە ئەكرێ بەڵام ئەم قسەیە خۆى لە خۆیدا دڵسۆزى كاك نەوشیروانە بۆ شارەكەى , كە ئەو بۆ خزمەتى ئەم شارە واز لە هەموو شتێك دەهێنێ و ئامادەیە بۆ خزمەتى شارەكەى قبوڵى ئەو كارە بكات , ئەجێنداى گۆڕانیش تەنها سلێمانى نەگرتۆتەوە , هەڵبژاردنى 7/3 ئەم درۆیەى ئێوەى دەرخست كە گۆڕان لە زۆر شوێن دەنگى باشى هێناوە, ئەوە كەركوك و هەولێرو موسڵ و دیالە و تكریت و دهۆك و شوێنى تریش , ئیتر ئەم درۆو دەلەسانە چیە , ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێ كە كاك نەوشیروان لە هەر شوێنێك خەڵك پێویستى پێى بێت ئەو ئامادەیە خزمەت بكات , ئیتر هەرچیەك بێت گرنگ ئەوەیە خزمەتى كوردى تیا بێت , گۆڕانیش تەنها بۆ خزمەتى خەڵكى بەش مەینەتى كورد دامەزراوە , بۆ پلە و پۆستى گەورە دانەمەزراوە , پۆستى پارێزگاریش یەكێكە لەو پۆستانەى كە ئەگەر كەسى شیاوى بۆ دابنرێ باشترین پۆستە كە بە هۆیە بتوانرێ خزمەتى خەڵكى پێ بكرێ , ئەمە سەر سوڕمانى ناوێ ئەمە دەست خۆشى دەوێت , سەد شەڵڵا هەموو لێپرسراوو كاربەدەستەكانى كورد پێش گیرفانیان بیریان لە خزمەتى خەڵك بكردایەتەوە , خزمەتیان بكردایە ئامانجى خۆیان نەك پلە و پۆستى گەورە ى بێ خێربۆ میللەت و بە خێر بۆ خۆیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست