بۆ نوسینگەى مەلا بەختیار ئەوەى لە مشك بیت جەواڵ ئەدڕێ
Thursday, 22/07/2010, 12:00
پێم خۆش بوو پێش ئەوەى شتێك بڵێم ئەم ڕوون كردنەوەى نوسینگەى ڕاگەیاندنى مەلا بەختیار تان بۆ بڵاو بكەمەوە ئینجا شتێك بنوسم و ئێوەش ماهیەتى ئەوانە باشتر بناسن ,فەرموون ((رونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
شه‌وی 20/21-7 كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له راپۆرتێكیدا باسی له‌گرفتی زه‌وییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نه‌كه‌وه له شاری سلێمانی كرد‌و له‌و راپۆرته‌دا كه‌سێك باسی له‌وه كردوه كه كوڕی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار به‌نیازه ئه‌و زه‌ویانه داگیر بكات.لێره‌وه بۆ رای گشتی و گشت لایه‌كی رونده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و قسه‌یه سه‌رله‌به‌ری له راستیه‌وه دووره‌و كوڕی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار نه‌ك كاری له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌كردووه، بگره ماوه‌ی چه‌ندین مانگیشه له كوردستان نی یه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
هه‌روه‌ك هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار له هیچ كه‌سێكی قبوڵ ناكات كاری له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامبدات، و پێمان وایه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و زنجیره ناڕاستی و چه‌واشه‌كارییانه‌ی كه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به مه‌رام بۆ ئاڵوده‌كردنی رای گشتی به تایبه‌ت له شاری سلێمانی ده‌كرێن، چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر، پڕوپاگه‌نده‌ی له‌م شێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر دارایی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستانیش، هه‌ر به مه‌رام بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام هه‌روه‌كوو له رابردوودا ده‌ركه‌وت ئه‌وپروپاگه‌ندانه كار ناكاته سه‌ر كۆمه‌ڵانی دڵسۆزی خه‌ڵكی كوردستان.)) ڕایى گشتى و خەڵكى كوردستان زۆر باش ئێوە و كوڕ‌و كچ و ژنتان ئەناسن ,ئێوە تاڵانچى و داگیر كەرن ,كوڕى تۆ لێرە بێت یان لە دەرەوە ئیش كردن بۆ داگیر كردنى زەوى زارى خەڵكى زۆر ئاسانە , ئێوە خۆتان یاسا و دادگا و پارێزەرن , لەبەر ئەوە ئەو شتانە زۆر ئاسانە ,خۆ كوڕەكەى تۆ لە كوڕى ئەو لێپرسراوانەى تر زیاتر نیە ,كورد واتەنى ئەوەى لە مشك بێت جەواڵ دڕە ,كورێك لە تۆ بیت و پەروەردەى بەر دەستى جەنات بێت و بە پارەى دزراوى ئەو میللەتە بە خێو كرابێت هەر وا دەردەچیت ,ئێمە نمونەى ترمان زۆرە ,كوڕى لێپرسراوەكانى تر باشترین نمونەن كە ئەوەى لە ئێوە بێت دزو گەندەڵ و داگیر كەرو تاڵانچى و خیانەتكار دەردەچیت ,نەڕایى گشتى و نە خەڵكى كوردستان ئەوەندە گێل و نەفام نین لەوە تێنەگەن ,باش دەزانن باوكیان چیان كردوە كوڕەكانیشیان هەر وا دەردەچن , بۆ زەوى ماوە لەم شارەدا لە لایەن ئێوەوە باوكانى ئەو نەوە زۆلانەى دوایى ئێوە ئەبن بە ئەژدیها و هەرچى هەیە ئەیسوتێنن , چى ماوە نەیكەن و پێمان نەكەن ,ئێوە ئاوێنەى كوڕەكانتانن ,ئەوەى ووتراو ئەوترى ڕاستن و هیچ قسەیەك بى بناغە ناكرى ,ئەوەى نەكرابێت نەوتراوە , ئەوانەى لەوەو پێش لەسەر تۆ ووتراوە , لە سەر ئەوانى تر وتراوە هیچى نیە وا دەرنەچو بێت ,ئەوەى لیژنەى ئۆلۆمپى لە سەدا سەد ڕاستە ,ئەگەر ئەم وولاتە بەڕاستى یاساى تیا بوایە ,ئەوا ئیستا بۆتان ئەسەلمێنرا كە هەموو ئەوانەى لە سەر تۆ ئەوترێ زۆر ڕاستن ,بەڵام ئێو خۆتان دزو حاكمن ,لەبەر ئەوە هەرچى ئێوە بیڵێن جارێ ڕاستە تا یوم الحساب ,سەدام هەتا پەتەكەى كرایە ملیشى هەر دەیووت هیچم نەكردوە ,بەڵام یاسا و بەڵگە سەلماندى كە سەدا م كێیە ,ئێوەش هەمان ڕێبازى سەدام دەگرنە بەر ,ئێوەش هەتا ئەو ڕۆژەى كشەتان لێ دەكەن ئەو كاتە ئەم ڕوون كردنەوانە لێتان ئەبێت بە فشە ,هەر كار‌و كردەوەى ئەم نۆزدە سالەى دواى ڕاپەرین ئەم ڕوون كردنەوانە بە درۆ دەخەنەوە ,دەمێكە ئەوترێ نەوتى كوردستان ئەدزرێ كەچى ئێوە ڕوون كردنەوەتان دا و ووتان وانیە كەچى هەموو دنیا ووتیان دەسەڵاتى كوردى خەریكى نەوت دزینن ,لەم شارەى ئێمەدا كیشەى سەدان بنەماڵە هەیە كە ئێوە , كۆمپانیاى نۆكان ,سكرتاریەت و ماڵى جەلال و كوردسات و چى و چى تر داگیرتان كردون,ئەى ئەمانە كێ كردونى ,ئەگەر ئێوە نەتان كردون , كەواتە ئەوەى لە سەر تۆ و كوڕەكەى تۆ و ئەوانى تر و كوڕ‌و كچ و ژنەكانتان ئەو ترێ نەك درۆ بەڵكو لە سەدا سەد ڕاستە ,ئەوەى لە مشك بوبێت جەواڵ نادروێتەوە هەر ئەیدرێنێ , ئەوەى لە ئێوەش بوبێت دزو خیانەتكارو گەندەڵ و ناوگەڵ پیس دەبێت ,كوڕێك باوكى بە زۆر ژن بە خەڵك بەتەڵاق بدات و لە خۆى مارەى بكاتەوە ئیتر كوڕى ئەو باوكە چۆن دەرئەچیت ,كوڕێكیش كوڕى تۆ بێت هەر وا دەرئەچێت ,خەڵكى سلێمانى نمونەیان زۆر لایە ئێوە چیتان كردوە ,بە چاوى خۆمان ڕۆژانە ئەمانە ئەبینین پێویست ناكات كەس سەرى لێ بشێوێنێ.......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست