سەرفترەو زەكاتى ئەمساڵ بدەن بەیەكێتى خێرتان ئەگات
Wednesday, 11/08/2010, 12:00
((وهزعی داراییمان باش نییه)) ئەمە قسەى ووتە بێژە علوجەكەى یەكێتیە كە لە ئاوێنەدا باسى كردوە , ئازاد جوندیانى كە ئێستا بە حساب ووتە بێژى یەكێتیە بۆ هەڵخەڵەتاندنى خەڵك و كادرو ئەندامانى خۆیان دەستیان كردوە بە كڕوزانەوە و لە ئێستاوە لە سەر زارى خۆیانەوە ئەوە دەڵێن , وە بە فیعلیش لە كۆمیتە و مەڵبەندو ئۆرگانەكانى خۆیاندا ئەمەیان پیادە كردوە بەڵام مەسروفاتى خۆیان وەكو خۆى بەردەوامە , ئەمەش یەكێكە لەو فێڵانەى جەلالیەكان ,هەمومان باش دەزانین كە یەكێتى و پارتى بە هۆى دزینى سامانى ئەم میللەتەوە هەر لە دزینى گومركەكانەوە هەتا ئاو دیو كردنى هەرچى كەل و پەلى بەنرخى ئەم ووڵاتەیە تا گەیشتە سەر ئاودیو كردن و دزینى نەوت , بونە خاوەن داهاتێكى بێ شومار , بێجگە لەمانە ئەو دزییە گەورانەى لە بودجەى ئەم ووڵاتە كردویانە و ئەو پیتاك و یارمەتیانەى لە ئەمریكا وەرى دەگرن , وە قۆرخ كردنى هەرچى كارو كاسبى ئەم ووڵاتەیە ,ئەویش لە ڕێگەى كۆمپانیاى نۆكانەوە دەستیان گرتوە بە سەر زەوى و خێرو بێرى ئەم ووڵاتەدا , ئەوە باسى پارتى هەر ناكەم , نۆزدە ساڵە ئەمانە ئەیدزن و كۆى دەكەنەوە , ئێستاش هەرچى زەوى باش , بیناى بەرز و چێشتخانە و ئوتێل و پرۆژە و سەدان شتى تر هى یەكێتیە ببورن هى لێپرسراوەكانى یەكێتیە ,چونكە ئەو داهاتەى ئەدزرێ ,بۆحیزب نیە بۆناو گیرفانى لێپرسراوەكانە , چەندین ساڵیشە یەك كەسى موچە خۆرى یەكێتى یەك دینارى لە یەكێتى وەرنەگرتوە بەڵكو هەمویان ڕووبە ڕووى حكومەتە ساواكەمان كراوەتەوە , كورت و كرمانجى بەم دەست و بەو دەست دزیان كردوە , ئەوەندەى بزانین نەك لە كوردستان بەڵكو لە دەریشەوە خاوەنى سەدان كۆمپانیاوبازرگانى گەورە و تەنانەت گەورەترین پاپۆڕن , ئەكرێ ئەم حیزبە گەورەیەیەى خاوەنى هەزاران سەرچاوەى دەستكەوتنى داهاتە بە دوو مانگى وەرنەگرتنى میزانیە ى حكومەت ووتە بێژە علوجەكەیان بڵێ وەزعى داراییمان باش نیە , ئەوان ئەگەر ڕاست دەكەن و وەزعى داراییان باش نیە , كە ئەم حاڵە خراپەى باسى دەكەن تەنها بۆ چاو بەستەكى خوارەوەیە , ئەگینا ئێوە سەیر بكەن میواندارى لێپرسراوەكان , پارەى تەكەتول و پیاو كڕین , ئەو هەموو جاسوس و دەزگا بەدناوەكەیان , مەسروفاتى زیاد لە حەدى لێپرسراوەكانیان , باخ و ڕابواردنى شەوانەى ناو باخەكانیان , ئەگەر سەیرى باخەكانیان بكەین كەم باخى ئەو لێپرسراوانە هەیە دەیان سۆزانى عەرەبى تیا نەبێت , سەفەرو سەردانەكانى لێپرسراوان و خاوو خێزانیان , گۆڕِینى سەیارە و ڤێلاو خانوەكانیان , ئەمانە كەمى نەكردوە , بۆ ئەمانە حاڵى داراییان باشە , بەڵام بۆداماوەكانى خوارەوە حاڵیان خراپە , ئەوەندە داماون , داوائەكەم لە موسڵمانان ئەم مانگى ڕەمەزانە چى دەكەن بە خێر بیدەن بە یەكێتى , عەفو یەكێتى نا , بەڵكو ئەو جەلالیانەى ناو یەكێتى كە بە هیچ تێر ناخۆن , نەسریەى كۆمیتەیەك زۆر كەمى كردوە , بەڵام نەسریەى هیچ لێپرسراوێك كەمى نەكردوە , دەعوەت و سەفەرەكانى هەندەران كەمى نەكردوە , رٍابواردن و شەوە سورەكانى لێپرسراوان كەمى نەكردوە , ناشتوانن كەمى بكەنەوە , چونكە ئەمانە بە پیرى فێرى محەلەبى خواردن بوون , ئەمانە بۆ خزمەتى میللەت نەبونەتە لێپرسراو ئەمانە ئەو نیعمەتە واى لێ كردون ببنە لێپرسراو ,بیرمە ڕۆژێك مەلا بەختیار لە كۆبونەوەیەكى ئەنجومەنى مەڵبەندى سلێمانیدا ووتى (من چۆن شەڕى پۆست ناكەم , من لە شاخ نیسكێنەم لە كیس دەچوو , لێرە باخ و ڕیزە سەیارە و ڤێلامان لە كیس ئەچێ) بەرهەم و مەكتەبى سیاسى شەڕیانە لە سەر ئەوەى نەسریەى یەكێتى كەم كردۆتەوە , ئەوان ئەبوایە شەڕى باش كردنى حكومەتیان بكردایە نەك شەڕى بڕینى بودجە , ئەوان ئەبوایە شەڕى ئەوەیان بەبەرهەم بفرۆشتایە كە بارى ئابورى خەڵكى كەم دەرامەت باش بكات , نەك شەڕى بڕین یان كەم كردنەوەى میزانیەى یەكێتى یان پارتى ,كەچى بە پێچەوانەوە شەڕ بۆ میللەت نیە , بۆ باش كردنى حاڵى میللەت نیە , بۆ ئەو نازو نیعمەتەیە خۆیان لە كیسیان دەچێ , میللەت چیە ئەوان تێرو پڕ بن , ئێمە چاومان دەردەهات , بارى داراییتان بۆ باش نیە , لەوە زیاتر چیتان دەوێت , ئەگەر ڕاست دەكەن ئەوەى چەندین ساڵە ئەیدزن , ئەگەر خۆتان بە خەم خۆرى یەكێتى دەزانن بۆى سەرف بكەن و وەزعى یەكێتى پێ باش بكەن , بەڵام , شمولى هەموو كەس بكات , حاڵى خراپى دارایى شمولى ئێوە ناكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست