خەڵكى كەناروێى بەرامبەر بە جەلالیەكان ڕاپەڕین
Monday, 02/08/2010, 12:00
ڕۆژى هەینى خەڵكى تێكۆشەرى كەناروێ بەرامبەر بەو ئەفسەرە جەلالیەى كە یەكێتى تەنها بۆ ئیهانەو سوكایەتى كردن بە خەڵكى گەناروێ دایناوە ڕاپەڕین , ڕاپەڕینێك كە لە ناو كەناروێوە هەتا چوارتا بەردەوام بوو , سەرجەم دام و دەزگاكانى حكومەت بە قایمقامیەت و پۆلیس و ئاسایشەوە لە ترسى خەڵكى ڕاپەڕیوى كەناروێ چوارتایان چۆڵ كرد ,كەناروێ یەكێكە لەو گوندانەى شارباژێر كە زیاتر لە بیست و پێنج شەهیدى داوە و بە دەیان پێشمەرگەى كەم ئەندامى سەنگەریان هەیە و سەدان پێشمەرگەى قارەمانیان هەبوو , لە هەموو شۆڕشەكاندا و بەتایبەت یەكێتى ,ئەم گوندە گەورەیە ى كە خاوەنى دەریایەك خوێنن زوڵم وزۆرى بەعسیان قبوڵ نەكرد , كەم تیپ و كەرتى یەكێتى هەبوو كە پێشمەرگەیەكى ئەم گوندەى تیا نەبوبێت , بۆیە ڕێگاى پێشمەرگایەتیان هەڵبژارد لەبەر ئەوەى فێرى سەرشۆڕى و خۆفرۆشى و ژێر دەستەیى نەبون , ئەوان فێرى ئەوە بوون بە ئازادى بژین , بە ئازادیش بمرن , بۆیە پێشمەرگایتیان هەڵدەبژارد , بەڵام لەبەرامبەر ئەرك و ماندوو بونى خەڵكى ئەم گوندەدا یەكێتى وەكو پێویست نەبوە , سەردارى عەزە كوێر یەكێكە لەو ئەفسەرانەى كەلەوێ بوو , ئەم پیاوە كاتى خۆى پیاوى ڕژێم بوە و سەرى پاسدارى هێناوەتەوە بۆ ڕژێم و بە دەیان خراپەى هەیە , ئەم ئەفسەرە لە كاتى هەڵبژاردنەكانى ئەم جارەى پەرلەمانى عێراق لە ڕۆژى 7/3 , گەنجێكى ئەو گوندە كە كوڕى شەهیدە و خۆشى كەم ئەندامە و لە شەڕى ناوخۆشدا دیل بوە لاى پارتى و كە باوكى شەهید دەبێت ئینجا ئەم بەر ئەدرێت , ئەم كوڕە گەنجە لە هەڵبژاردنى تایبەتدا كە بۆ هێزە چەكدارەكان كرا ئەم كوڕە كە ناوى دانایە نوێنەرى لیستى گۆڕان دەبێت بۆ سەر سندوق , لە لایەن ئەم سەردارى عەزە كوێرەوە زۆر خراپ لێى ئەدرێ و واى لێ ئەدات چاوێكى كوێر دەكات و ماوەى هەفتەیەك لە نەخۆشخانە ئەمێنێتەوە و چەندین جاریش نەشتەرگەرى بۆ كراوە , ئەو ئەفسەرەى كە ئەو كارەى كردوە ماوەیەك لە مەڵبەندو ماوەیەك لە فەرماندەیى خۆى ئەشارێتەوە , شكاتى لێ دەكرێ , لە لایەن دادگاوە ئەمرى گرتنى دەرئەچێ , بەڵام دواى هەڵبژاردن لە باتى ئەوەى یەكێتى وەكو وەفایەك بۆ خەڵكى ئەو گوندەى خاوەنى بیست و پێنج شەهیدى یەكێتین , لاى ببات و تەسلیمى دادگاى بكات , كەچى هەر بۆ ئیهانە و سوكایەتى كردن بەو خەڵكە بەشەرەفە سەردارى عەزە كوێر ئەهێنەوە بۆ كەناروێ و دادگاش ناوێرێ بیگرێ , ئەویش ئەزانێ كەس لێى ناپرسێ بۆیە ئەكەوێتە سوكایەتى و كارى نابەجێ بەرامبەر بەو خەڵكە بە شەرەفە , تا خەڵكى گوندەكە ئەگاتە تینیان و لێى ڕادەپەڕن , سەرەتا چەند پۆلیسێكى ئەو بنكەیە دەچنە ناو گوندەكەوە و كارى نابەجێ ئەكەن , كەسێكى خەڵكى گوندەكە پێیان دەڵێ كاكە وامەكەن خەڵك لێتان پڕە , ئەوانیش میلى كڵاشنكۆف ڕادەكێشن , ئیتر خەڵكە بە كلكە تەورو خاكەنازو پاچ ئەكەونە وێزەى پۆلیسەكان و چەكیان دەكەن و باش لێیان دەدەن و دوایش ڕادەكەنەوە بۆ بنكەكەى خۆیان , لەوێ سەردارى كۆنە بەعسى بە دەمانچەكەیەوە دێتە ناوەڕاستى شەقامەكەوە و هاوار دەكات كێ ئازایە بێتە دەرەوە , ئەو كەسەى پۆلیسەكانى ئاگادار كردبوە ئەمیش ئاگادار ئەكاتەوە بەڵام كویخا ڕینگۆ لایتفاهم كۆڵ نادات , تا ئەكەوێتە بەر هێرشى جەماوەرى ڕاپەڕیو , ئەو فس فس پاڵەوانە ڕادەكات بەرەو چوارتا و هەژدە سەیارە لە خەڵكى ڕاپەڕیوى كەناروێ وازى لێ ناهێنن و هەتا چوارتا بە دوایدا ڕادەكەن , لەوێش كونە مشكى لێ دەبێت بە قەیسەرى و بنكەى پۆلیسى چوارتا و ئاسایشیش ناتوانن ئەو فس فس پاڵەوانە بپارێزن , لەناو دەرگاى پۆلیسى چوارتادا ئەو ئەفسەرە ئەكەوێتە بەردەستى خەڵكى ڕاپەڕیو و واى لێ ئەدەن كە خۆى بە پێوە بۆ ناگیرێ , پێش ئەوەى بیگرن , یەكێك لەو خەڵكەى ئازار دراوە لە لایەن سەردارەوە یەك بەردى گەورە ئەدات بە ناو چەوانیدا و خوێن فیچقە ئەكات و ڕەوانەى نەخۆشخانەى سلێمانى ئەكەن , ئەو شەوە هیچ كاربەدەستێكى یەكێتى حیزبى و حكومى نەیان وێرابوو لە چوارتا و كەناروێ بمێنەوە , خەڵكى ڕاپەڕیویش ئازایانە دەگەڕێنەوە بۆ كەناروێ و بەوانى تریش ئەڵێن هەركەسێ دوامان بكەوێ وەكو ئەو سەردارەى لێ دەكەین . لەناو چوارتادا یەكێك لە كەناروێیەكان ئەیووت ئێمە لە بەعس نەترساین لە جەلالیەكانیش ناترسین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست