هێرۆ و بەرهەم و كۆسرەت قَڵیشاندیانەوە
Thursday, 30/09/2010, 12:00
هێرۆ كە ئێستا لە ناچاریدا بۆتە خانمى یەكەمى عێراق، دوو جێگرە بێدەسەڵات و نابوتەكەى مێردىشی (واته کۆسرهت و بهرههم) ئهوانیش بێدهسهڵاتن له ئاستییدا.
هێرۆ ئێوارەى چوارشەممە لە سەر دانانەوەى فەرەیدون عومەرى بەڕێوەبەرى لابراوى پێشوى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى و لابردنى ئاراسى ئێستا ى بەڕێوەبەر، لێیان دەبێتە دەمە قاڵەیەكى زۆر، تەنانەت دەمە قاڵەكە ئهوهنده زۆر بوو، که هەموو كادرە داماوەكانى حەوشەكەى مەڵبەند، گوێیان لەو قڵیشانەوەیە بوو.
بەرهەم و كۆسرەت ئەو دوو جێگرەى لە مشكى تۆقیو دەچن لە ئاست ئەو پیرێژنە سەر ئاسنینەدا، که پشتگیرى فەرەیدوون عومەر دەكەن و هێرۆو شێخ جەمالى تاسلوجە، که خۆی به عهشرهتی تاڵهبانی دهزانێ، هێرۆ پێى ووتوە: تۆ كەى تاڵەبانیت ئەگەر هەموو تاڵەبانیەك وەكو تۆ وابێت من بێزم نایەت دایبى و سانتیت پێ فڕێ بدەم،.
کۆسرهت و بهرههم پشتگیرى ئاراس دەكەن. لەو كاتەوەى هێرۆ بە زۆر سەپێنرا بە سەر مەڵبەندى سلێمانیدا، بەرهەم ئەمە یەكەم جارێتتى بچێت بۆ مەڵبەند ئەویش تەنها بۆ ئەوە چوە كە فەرەیدون عومەر دابنێتەوە و هێرۆ ڕازى بكات، بەڵام هێرۆ بە توڕەییەوە وەڵامى بەرهەمى داماو دەداتەوە و لێیان دەبێت بە دەنگە دەنگ، بەرهەم و كۆسرەت لە سەر ئاوازى ئەو شیعرە چووبون:
دوو جێگر چوون بۆ مشكێنەشى كوژین ئەتۆقێ.مشكەكە نەتۆقی، بهڵکو هەردوو جێگرەكەى ڕاو نابوو.
دوایى بەجێهێشتنى مەڵبەند، هێرۆ بەتوڕەییە لەگەڵ شێخ جەمالى (
هەر ڕۆژەى نۆكەرى یەكێك) ئەچنەوە ژوورەوە، پاش ماوەیەك شێخ جەمال دێتە دەرەوە و دەڕواتەوە بۆ ژوورەكەى خۆى و تەلەفون بۆ برادەرێكى دەكات و باسى شەڕەكەى بۆ دەكات و قاقاى بۆ دەكێشێ، ئەڵێ:
بە قەبر باوكم ... ئەو دادە هێرۆیە وایان لێ توڕە بوو، یەكسەر كۆسرەت كەوتە سەر هەزە، بە منى ووت من بەو پێڵاوانەیان سەیر ناكەم، جێگرو مێگر بە هیچ نازانم , هەموو حكومەت ناتوانێ ئەو ئاراسە بگۆڕێ.شێخ جەمال دهڵێت:
هێرۆ دەستى ڕاكێشاوە بۆ پێڵاوەكانى و ووتویەتى هەردوكیان و ئەو پێڵاوانەم لایەكە. جا خەڵكینە كەمێك دیقەت بدەن، بەرهەم بە حساب سەرۆكى حكومەتى سلێمانییە چونكە داماوە، لە هەولێر تەنانەت نەوزاد هادیش بە قسەى ناكات، لێرەش نەك پارێزگار ئەوەتا لێپرسراوى مەڵبەند و جێگرەكەشى بە قسەى ناكەن، لهگهڵ ئهوهشدا ، که بە هەردوو پۆستەكە لە هێرۆ گەورەترە، كەچى هێرۆ پێى ووتوە:
ئەو تاكێكه له پێڵاوەكانم. ووتویەتى:
من حكومەتم نەك بهرههم.
كۆسرەتیش بە حساب جێگرى یەكەمە، كەچى تواناى بە سەر مەكتەب سیاسیەكدا نییە و تەنها بۆ هەندێك كەس جێگرە و فهرمانیان بهسهردا دهدات.
وەڵڵا بابە باشە... خۆش حكومەت... بێ ئەمرى دایكى حیزب نەتوانێ فەرمانبەرێ بگۆرێ.
جا ئهو بەرهەمه فهقیره لە كۆێ دەستى ئەڕوات؟ ئەو حاكمى جڕتاواش نییە.
لە هەولێر و دهۆك. د. بهرههم سفرە، لە سلێمانیش دوو شەش لە دەستییدا تۆپیوە.
ئەوە ووتمان هێرۆ خانمى یەكەمە، ئەى باشه شێخ جەمال پیاوى چەندەمە؟ ئەمە پێویستى بە حاسیبە هەیە.
بیرم كەوتەوە شێخ جەمالیش که خۆ بە تاڵەبان زانە، ئەوە نەبوو جارێك ووتبوى ئەبوایە من لێپرسراوى مەڵبەند بومایە نەك بەرزانى ئەحە سمێڵ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست