کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با هەمومان ئیعدام بكەن بەڵام دەنگ مەدەن بەتاڵەبانى

Wednesday, 07/04/2010, 12:00


تاڵەبانى ئەو سەركردە خائین و دۆڕاوەیە كە لە سەرەتاى گەنجێتیەوە هەتا ئێستا كە قاچەكانى هێزى تیا نیە بڕۆن و بە پێوە بوەستن هەر نەگبەتى بوە بۆ كورد , ئیتر لە جاشیەتیەوە بیگرە تا سەر شۆڕكردن و دزى و گەندەڵى درێژەى داوە بە ژیانى پڕ لە سەر شۆڕى خۆى , تاڵەبانى لە پێناوى ناو وناوبانگى خۆیدا بۆ ئەوەى پێى بڵێن ئوستاز جەلال فرە خاسە ئیتر گوێى بە هیچ نەداوە , سەر شۆڕ كردنى تاڵەبانى لە ئاست هەموو نەیارەكانى گەلى كوردا هەتا ئێستاش بەردەوامە , تەنانەت بۆ سوك ترین پیاوى ئەم كوردە كە مەسعود بارزانیە سەرى شۆڕ دەكات تا لوتى دەدات لە زەوى تەنها لە پێناوى ئەوەى بڵێن مام جەلال خەمخۆرى ئەم میللەتەیە , تاڵەبانى هیچى بەلاوە كێشە نیە تەنها لە دەستدانى پۆست و كورسیەكەى خۆى , ئەگەر سەر پشكى بكەن لە بەینى كورسى و میللەتەكەیدا میللەت ئەدۆڕێنێ و كورسیەكەى ئەباتەوە , ئەبوایە نەك لیستى گۆڕان بەڵكو سەرجەم لیستەكانى تریش تەنانەت بە كاندیدەكانى یەكێتى و پارتیشەوە ڕازى نەبونایە لە سەر ئەوەى تاڵەبانى تاكە كاندیدى كورد بێت ,كورد زۆر لەوە گەورە ترە كە ئەو سەرۆكە سوكە ڕابەرایەتى بكات , چەندین ساڵە ئەم پیاوە خەڵەفاوە زیان بە كورد ئەگەیەنێ كەچى جارێكى تر یش كاندیدى كورد بێت ئەمە گێلێتى ئەوانەیە كە ئەمە كاندید ئەكەنەوە , كاندید كردنەوەى تاڵەبانى جارێكى تر هەنگاوێكى ترسناكە كە سەركردەكانى كورد ئەیهاوێژن , من دەڵێم كورد ئەو پۆستە لە دەست بدات زۆر باشترە وەك لەوەى تاڵەبانى چوار ساڵى تریش كاندیدى ئێمە بێت , ئەو پۆستە لە ماوەى ئەم چوار ساڵەدا بە دەست سەركردەیەكى ژیرو داناى كوردەوە بوایە ئەیتوانى زۆر شت بكات بۆ كورد , بەڵام چونكە لاى پیاوێكى خەڵەفاو و هیچ لەبارا نەبودا بوو بۆیە كورد گەیشتۆتە ئاستى ئەوەى زۆر شت لە دەست بدات , تاڵەبانى ساڵێكە خەڵكى تێكۆشەر سزا ئەدات , نانى بڕین , تیرۆرى كردین , بریندارى كردین , زیندانى كردین , هەڕەشە ى لێً كردین , كەسێك نەبوو بێتە قسە تەنانەت بەم سەرۆكى ناهەرێمەى ئێستاشەوە كە بەتەمایە سزاى سیاسى نەهێڵێ و ئەڵێ وازى لێ بهێنن بۆ خۆم , ئەوە ساڵێكە سەدان كەس بەبەرچاوى ئەم خائینەوە نانى خۆى و مال و منداڵى بڕاوە باسى نەكردوە و گوێشى پێ نەداوە كەچى دێت و تەنها لەبەر ئەوەى پێى بڵێن تاڵەبانیش كاندیدى ئێمەیە بیرى كەوتۆتەوە سزاى سیاسى خەڵك ڕابگرێ , بۆ ئەبێت لەم ووڵاتەدا هەرچى شتێك ئەكرێ بەمەرج بكرێ , بۆئەگەر گۆڕان دەنگ نەدەنەوە بە تاڵەبانى سزاى سیاسى سەر هەڵسوڕاوەكانى لانەبرێ , ئەمە ووڵاتى مەرج سەپاندنە لە پێناوى كورسیدا , ئەگەر كورسیەكم بۆ خائینێك مسۆگەر كرد ئەوە سزاى سیاسى نادرێم بەڵام ئەگەر بۆم مسۆگەرنە كرد ئیتر سزا ئەدرێم ئەمە چەندى بە چەند ؟ من ئەو كاتە نانەكەم بدەنەوە كە كورسیەكەى سەرۆك مسۆگەر بكەم , ئەگەر نەبوو ئیترمن چاوم دەربێت , نێچیر ئەڵێ ئەگەر من سەرۆكى حكومەت بومایە نەم دەهێشت كەس نان بڕاو بكرێ , مەسعود ئەڵێ ئەوە بۆ من بەجێ بهێڵن , سەیرى ئەم هەموو درۆیە كە چەواشەكاران بۆمان ڕیز دەكەن , ئەو كاتەى من و هەزارانى وەكو من نانى بڕا ئەو نێچیرە هەر سەرۆكى حكومەت بوو , ئەى ئەو كاتە بۆهێشتت , یان بۆ مەسعود ئەو كاتە بیرى نەبوو , من ئەڵێم برادەرانى لیستى گۆڕان دەستمان دامەنتان چیتان پێ ئەكرێ بیكەن بەس دەنگ مەدەن بە جەلالى خائینى كورد فرۆش و كورسى پەرست ,بڕوا بە هەر كەسێك ئەكەن بیكەن بەڵام بڕوا بە مەسعودو نێچیریش مەكەن , گوێ مەدەنێ با سزاى سیاسى بەردەوام بێت ئێمە تەحەمولى ئەكەین , ئەو موچەیەى بە دەنگ دان بە تاڵەبانى بۆمان وەرئەگرنەوە ئێمە مەمنونتانین نامانەوێ بەس دەنگ مەدەن بەتاڵەبانى , چۆن دەنگتان نەدا بە گەورە دز دختۆر بەرهەم و كەمال كەركوكى و فرسەت ئەرسەلا ن ئاواش دەنگ مەدەنەوە بەمامەى خائین , ئەگەر ئیعداممان بكەن باشترە لەوەى دەنگ بدەن بەتاڵەبانى..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە