کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لاى تەكەتولەكەى مامە بەعسى بوون عەیبە نیە

Tuesday, 20/10/2009, 12:00


كە ڕژێمى سەدام ڕوخا , هەندێ فایلدار ئاشكرا بوون كە خاوەنەكانیان خاوەن پلە و پایە بوون لەناو حیزبەكاندا و ئەم خاوەن فایلانە كەسانى پلە بەرزەكانى تیابوو , بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانیە بۆ هەموومان ئەو كەسانە تائێستا هەر وەكو جاران لێى ئەخوڕن و كەس نیە لێیان بپرسێتەوە , بە پێى پەیڕەوى ناوخۆى هەموو حیزبێك خیانەت كردن یەكێكە لەو شتانەى ئەبێت دەربكرێت یان لێپرسینەوەى لەگەڵ بكرێ ((لاى هەندێك حیزب لە سێدارەدانى تیایە)) بەتایبەت ئەو كەسە بە بێ ئاگادارى حیزبەكەى پەیوەندى بە حیزبێكى ترەوە كردبێت جا ئەو حیزبە دوژمنى میللەتەكەشى بێت و ئەنفال و كیمیاوى بەكار هێنابێت و هەرچى نەهامەتى هەیە بەسەر ئەم میللەتەى هێنابێت ئەوە عوزر لە قەباعەت خراپتر , یەكێك لەو كەسانەى فایلەكەى ئاشكرابوو (ئاواتى شارباژێڕە)) كە تائێستا جێگرى مەڵبەندى شارباژێڕى یەكێتیە وسەرۆكى شارەوانى چوارتایە و ئێستاش دواى ئەوەى كە فایلەكەشى ئاشكرابوو كەچى وا جارێكى تر پاڵێوراوە بۆ قایمقامى شارباژێڕ , ئاواتى شارباژێڕ بە پێى ئەو بەڵگانەى گۆڤارى كلیل بڵاوى كردۆتەوە لە ساڵى 1985 داواى كردوە ببێتە بەعسى لە خوێندنگاكەى خۆى , هەرزوو داواكەى قبوڵ كراوە ,ئەوەندەش دڵسۆز بوە هەر خێرا سێ كەسى ترى بۆ بەعس ڕێكخستوە ,ئەم ئاواتە ئەمەندە دڵسۆز بوە بۆ بەعس چۆتە هەر شوێنێك یەكسەر داواى كردوە لەو شوێنەش ئیش بكات بۆ بەعس بێجگە لە شارى سلێمانى , لە دواى ڕاپەڕینیش هەر خێرا بۆ ئەوەى نمەك بە حەرام دەرنەچێ داواى پەیوەندى كردۆتەوە و بەعسیش وەكو وەفایەك بۆ ئەم جاسوسە دڵسۆزەى خێرا و بێ دواكەوتن وەڵامیان داوەتەوە كە ئیش بكات , ئاواتیش لە پاڵ ئیشەكانى بۆ یەكێتى لە شارباژێرو چوارتا ئیشى بۆ بەعسیش كردوە و هەتا ڕوخانى سەدام ئەم پەیوەندیە هەر ماوەتەوە , هەرزوو فایلەكەى دەست یەكێتى كەوت كە ((31)) دانە پەڕەیە دەزگاى زانیارى و مەكتەب ڕێكخستن و مەكتەب سیاسیش ئەزانن و بانگیان كردوە , بەڵام لەبەر ئەوەى چۆن بۆ بەعس دڵسۆز بوو ئاواش بۆ تەكەتولەكەى مامە دڵسۆز بوو بۆیە هەرزوو ئەرسەلان بایزى لێپرسراوى مەكتەب ڕێكخستن بڕیارى دا فایلەكەى دابخرێ , لەو كاتەوە ئاواتیش دڵسۆزانە كار بۆ تەكەتولەكەى مامە دەكات و خوا هەڵناگرێ ئەمانیش درێغى لێ ناكەن و ڕۆژ بەڕۆژ پلە و پۆستى باشترى ئەدەنێ , دوو ر نیە سبەینێ مامە یان كەسێكى ئەو تەكەتولە بڵێ ئەمەخۆمان ناردومانە و ئێمە ئاگادارین ,ئەو كاتەى كە كرا بەجێگرى مەڵبەند فایلەكەى ئاشكرا كرابوو بەڵام دڵسۆزیت بۆ مامە كێ گوێ ئەدات بە فایل و شتى وا , خۆ هەر ئاواتى شارباژێر نیە , ئەوە سەعدى پیرە ,مستەفا چاوڕەش , حامى حاجى غالى , شاڵاوى على عەسكەرى , فریدون عبدالقادر , ئەحە سمێڵى باوكى بەرزانى لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى , زۆرى تریش بەڵام دڵسۆزى ئەمانە بۆ خەتەكەى مامە ئەوانەى لە بیر بردۆتەوە , ئەمانیش ناهەقیان نیە ئەمانە سەرۆكەكانیان هەر جاشى ئەو بەعسە بوون , ئەوە مەسعود تا سەدام ڕووخا پەیوەندى نەپچڕان , ئەوە مام جەلال لە شەست و شەش تا حەفتا هەر جاشى ئەو ڕژێمە بوو ئیتر بۆ لۆمەى ئەوانەش بكەین , خەڵك هەبوە هیچ نەبوە دواى ئاشكرا بونى فایلەكەى پلەكەى بەرز كراوەتەوە , خۆ ئاواتى شارباژێڕیش هەر خەباتى كردوە خەڵك لە شاخ بوە , ئەم لە شار , خەڵك بۆ كوردى كردوە ئەم بۆبەعسى كردوە , ئەوەتا هەموو ئەو مستەشارانەى خاوەن ئەنفالن ئێستا ئەڵێن بە بڕیارى تاڵەبانى و مەسعود بوینەتە جاش , كەواتە بەعس بون عەیبە نیە گرنگ ئەوەیە دڵسۆزى خەتەكەى مامە بە و تەواو , ئەگەر ئاواتیش فایلەكەى بگەیشتایە سەد پەڕە ئەوا ئەمیش ئەكرا بە سەركردایەتى یان مەكتەب سیاسى ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە