کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەدەنگى خۆمان مەسعودو جەلالمان كردە تیرۆریست

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


5d7e
بەدەنگى خۆمان مەسعودو جەلالمان كردە تیرۆریست
دوایى شەڕى ناوخۆ, دوایى جاشایەتى ئێران وتوركیا و عێراق , دواى 31ى ئاب , دوایى دزینى پارووى دەمى مناڵەكانمان لە لایەن چەتە مافیاكانى تاڵەبانى و بارزانیەوە ئەبوایە جارێكى تر , هیچ كوردێك دەنگى نەدایە بەم جڕو جانەوەرانەى بونەتە خۆرە بۆ لەناو بردنى ئەم میللەتە , بەڵام بەداخەوە هەموو جارەكان ئەمانە دوایى ئەو هەموو ڕیسواییەى كە خۆیان بە سەر خۆیانى دێنن ئێمەى تاكەكانى كورد بە نەزانى خۆمان ئەیانكەینەوە بە كەڵەگا بە سەر خۆمانەوە , لە دنیادا نەبوە , تەنها لاى كورد دەست دەكەوێت سور بزانین سەرۆك و سەركردەكانمان خائین و خۆفرۆشن , دزو گەندەڵن , بەبەر چاوى خۆمانەوە پێش دەبابەى بەعس و ئێران و تورك ئەكەون ,پێش حرس جمهورى و پاسدارو جەندرمەئەكەون . كەچى هەموو جارێك چاو لەمانە ئەپۆشین و ڕوویان سپى ئەكەینەوە , سۆرانى مامە حەمەیان شەهید كرد گوێمان نەدایە و جارێكى تریش دەنگمان دانەوە , شێخ ستاریان شەهید كرد گوێمان نەدایە و دەنگمان دانەوە , نوسەران و ڕۆژنامەنوسانیان زیندانى كرد , لێیان دان , هەڕەشەیان لێ كردن , هەر بێ خەم لێى پاڵكەوتین و بە قەڵەمەكانمان زیندویان ئەكەینەوە ,من تاكە یەك پرسیار لە هەموو ئەوانە دەكەم كە ئەمجارە دەنگیان دا بە لیستەكانى مامە و كاكە ئەبێت ئێستا لە ئاست تیرۆر كردنى ڕۆژنامەنوس و خوێندكارى جوانەمەرگدا كە لە هەولێر و لەبەردەم ئەو هەموو پۆلیس و ئاسایش و دەزگا جاسوسیەى كە هەیانە كە مانگانە پارەیەكى زۆر لە میزانیەى ئەم وڵاتە بۆ ئەوان سەرف دەكرێت, لە پایتە ختە بەناو ئارامەكەى هەولێردا فڕێندراو برا بۆموسڵ لەوێ كوشتیان ئێستا چى دەڵێن ,ئێوە ئەزانن بە دەنگەكانى ئێمە جارێكى تر هیڵانەى تیرۆریستانى سەر بە بنەماڵەكانمان پاراست ,دەسەڵاتێك خۆى بكوژو ڕفێنەر بێت ئەبێت چ دەسەڵاتێك بێت , دەسەڵاتێك خۆى پەلى دوژمنەكانى بگرێت بۆ سەر ئازادییەكانى خەڵك ئەبێت چ دەسەڵاتێك بێًت , دەسەڵاتێك خۆى لە باتى پاراستنى داهاتى خەڵك خۆى بیدزێ ئەبێت ئەوە چ جۆرە دەسەڵاتێك بێت , ئیبراهیم تاتلیساس دێتە هەولێر سەدان حیمایەى هەیە كەچى ڕۆڵەكانى ئەم ووڵاتە دەكەونە بەر شاڵاوى ئەوانەى ناوى خۆیان ناوە حیمایەى سەرو سامانى خەڵكى ,من ئێستا و لەم كاتەدا هیچ ناڵێم لە سەر مەسعودو جەلال چونكە ئەوە ئێمەین ئەبینە هۆى زیندوو كردنەوەى ئەوانە,ئەگەر هەر هیچمان بیر نەبێت ئەوا هەمومان بە و گەنجانەى تازە پێگەییون 31ى ئابیان بیرە , هێنانى سوپاى تورك و پاسدارانى ئێرانمان بیرە , ئێستاش دەقى ئەو نامە سوپاس گوزارییەى مەسعودمان بیرە كە تیایدا سوپاسى سەدام و هێزە كانى ئەكات كە هەولێریان بۆ ڕزگار كرد , مل كەچ كردنى تاڵەبانیمان بیرە بۆ ئاخوندەكانى ئێران , ئەو قسەیەى نێچیرو مەسعودمان بیرە كە ووتیان لە پێناوى پاراستنى حكومەتى توركیادا 3500 جاشى خۆمان بە كوشتدا, شەڕى ناوخۆ و دیل كوشتن و بێ سەرو شوێنەكانى شەڕى ناوخۆمان بیرە , دزینى داهاتى ئەم ووڵاتەمان بیرە ئەى بۆ دەنگمان دانەوە بۆ ئەوەى تا ماون ئەوان حاكم و گەورەمان بن , هەر هیچ نەبێت فرسەتەكەى ئەرسەلان بایزو دزینى ملیارە ها دینارو دۆلارى بودجەى ئەم ووڵاتەمان بیرە ئەى بۆ دەنگمان دانەوە , كورد واتەنى خۆمان ڕەحم بە خۆمان نەكەین خواش ڕەحمان پێ ناكات , ئێمە هەمومان بەوانەى نەیارو دۆستى ئەم دوو بنەماڵە خائینەى كوردبون باش ئەزانین ئەم دەسەڵاتە خێڵەكى و عەشایرەى خۆیان ناو ناوە حكومەت و پەرلەمان خائین و خۆفرۆش و جاش بون, دزو گەندەڵ بون , دیل كوژو تیرۆریستن , ئیتر بۆ دەنگمان دانێ , چەندە ئۆباڵى كوشتنى سەردەشتى قارەمان لە ئەستۆى بنەماڵەیە بگرە زیاتریش لە ملى ئێمەى میللەتە بەتایبەت ئەوانەى دەنگیان دایەوە بەو بنەماڵە خائینانەى كورد تاڵەبانى و بارزانى ,نەچوە بچێ ئێستاش ئەتوانین ئەو هەڵەیەى كردمان ڕاستى بكەینەوە , ڕاپەڕینێكى سەرتاسەرى وەكو ئەوەى بەهارى 1991 كە ڕژێمى بەعسى تیا ڕاماڵدرا , ئەتوانین ئەمانیش بە هەمان دەردى ئەوان بەرین , بیرتان نەچێت ئەمانە بە خوێن هاتون و ئەبێت هەر بە خوێنیش لەناو ببرێن , ئەگەر بمانەوێت لەوە زیاتر نەكەوینە بەر هەڕەشەى ئەم زاڵمە نەزانانە با بەیەكەوە ڕابپەڕین و كۆتایى بەدەسەڵاتى ئەم دوو بنەماڵە خائین بە كوردە بهێنین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە