کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرچاوەكەى چاودێریش وەكو خاوەنەكەى درۆزنە

Tuesday, 22/12/2009, 12:00


ئەمڕۆ ئەو سایتە درۆزنەى مەلا بەختیار درۆیەكى بڵاو كردوە كە بە حسابى سایتەكەسەرچاوەیەكى نزیك لە بزوتنەوەى گۆڕان ئەمەى بە سایتەكە ووتوە , سایتەكە ئەمەندە سیقەى بەوسەرچاوەیەهەیە كە سەرجەم ئەو درۆیەى بۆ بڵاو كردۆتەوە , درۆكەش ئەوەندە خۆشە تەوا و مایەى پێ كەنینە , ئەو هەواڵە دەڵێ كە قادرى حاجى على و عومەرى سید على و سالار عەزیز لەسەر لێپرسراوێتى بەینیان تێك چوەو كۆبونەوەكەیان جێ هێشتوە و پێشیان ناخۆشە عومەرى سید على ئەبێتە لێپرسراوى ڕایەڵەكانى سلێمانى , ئەو سەرچاوە درۆزنە واى بە سایتەكە ووتوە كە ئەو سێ كەسە كێشەیان تێ كەوتوە و ئەڵێ ((له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی لێپرسراوێتیی رایه‌ڵه‌ی سلێمانی كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێو لێپرسراوانیان‌و هه‌ریه‌ك له‌سالار عه‌زیز‌و قادری حاجی عه‌لی كۆبونه‌وه‌كه‌یان جێهێشتوه‌)) جارێ مەلا بەختیار لە هەموو كەس باشتر ئەزانێ ئەو سێ كەسەى ئەو باسیان ئەكات , لە بەرزترین پلە و پایەى ناو یەكێتیدا بون ,بەڵام بە ئارەزووى خۆیان و لەبەر ئەوەى پلەیان بۆ خزمەتى خەڵك ئەویست نەك بۆ كۆكردنەوەى سەروەت و سامان و خراپ بەكار هێنانى پۆستەكانیان و دابڕانى حیزبەكەیان لە خەڵك بۆیە بڕیاریان دا واز لەو پلە و پایەیە بێنن , ئەمە پێوانەیە بۆ ئەوەى ئەو برادەرانەى ئەوان باسیان ئەكەن قەت گوێیان بە پلە نەداوەو ئیشیشیان بە پلە نیە , ئەوان ئەگەر سەرمەستى پلە بونایە وەكو جەنابتان ئەوا ڕێگا زۆربوو بۆ ئەوەى بەردەوام بونایە لە سەر پلەكانى خۆیان , بەڵام ئەوان پلە و پۆستى سەرشۆڕیان ناوێت و بێ پلەبن بەڵام لە ڕیزى گەلدا بن, خزمەت بكەن نەك خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردن بن , سەربەرز بن نەك سەرشۆڕ, ئەو ڕایەڵانەى جەنابتان باسى ئەكەن هیچ پەیوەندى بەو برادەرانە وە نیە , ئەوان هەر یەكەیان سەرقاڵى ئیشێكى ترە و گوێش بە پلە نادەن , ئەوان تەنها مەبەستیان خزمەت كردنە بەم میللەتە , ئەو سێ برادەرە و هەموو برادەرەكانى كۆمپانیاى ووشە گوێ بە هەرچى بدەن گوێ بە پارەو پلە و كورسى نادەن , خۆشتان باش ئەزانن هەموو ئەو كەسانە ى لەوێ كار دەكەن هەر یەكەیان خاوەن پلەیەك بوون كە بە ماندوو بونى خۆیان بەدەستیان هێناوە بەڵام بۆیە وازیان لێ هێنا لەبەر ئەوەى پلەى ئێستا بۆ خزمەتى گیرفانە نەك میللەت , ئەوان ئەگەر پلەیان بویستایە وەكو ئێوەى پلە و پارە پەرست ئەیانتوانى بمێنەوە , پلە ئەو كاتە قورسایى هەبوو تائەوان خاوەن پلە بوون , بە هاتنە دەرەوەى ئەوان ,پلەكانیش قیمەتى نەما , بەرزترین پلەى ئێوە پلەى سكرتێرەكەتانە جا توخوا ئەو پلەیە بۆچى باشە كە لاى ئەم میللەتە نە خۆى و نەپلەكەى قیمەتى پووش برنجى نەماوە , ڕایەڵەكانیش تەواو بوە و هیچ كێشەیەكیش نەهاتۆتە دى , بەسە درۆ كردن , ئەمڕۆ ئەو سێ برادەرەى ناوتان هێناون هەرسێكیان بەیەكەو دانیشتبون قاقا بەو درۆیانەى ئێوە پێ دەكەنین , ئەمڕۆ هەزاران كەس ئەوسێ كەسەى لە گردەكە بینیوە و زۆریش تەبابون , نازانم ئێوە ئەم درۆیانە بۆ كێ دەكەن ؟ ئەبێت كەسێك مابێت بڕوا بەم درۆیانە بكات , ئەو برادەرانەى تۆ باسیان دەكەیت لەم شارەیان و ڕۆژانە خەڵك ئەیان بینێ , ئەو مژدەیەشت بدەمێ لەگردەكە لە سەر هەرچى تێك بچین لەسەر پلە و پارە تێك ناچین , لەبەر ئەوە تۆزێ گوێچكەى سەرچاوە نزیكەكەى خۆتان ڕابكێشن با لەوە زیاتر حەیاتان نەچێ , ئێمە خۆمان لە پلە ڕامان كردوە جارێكى تر شەڕ لە سەر پلە ناكەین , تەنها مەبەستمان خزمەتى خەڵك و سەركەوتنى گۆڕانە و هیچى تر ,كەواتە ئەو مەلایە ى مزگەوتەكەى هەولێر سایت و ڕۆژنامەى چاودێرى بە نیشانەكانى ئاخر زەمان زانیوە ناهەقى نیە , چونكە ئەمەندە درۆى تیا ئەكرێ , سەر لەبەر ى درۆیە و جێگاى گاڵتە پێ كردنە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە