کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى بۆڕیش چوو سمێڵیشى نایە بانى

Friday, 23/10/2009, 12:00


خێرى پرۆژە ستراتیژییەكەى بەینى یەكێًتى و پارتى ئەوەیە كە پارتى پێ بەهێز بوە و یەكێتیشى لاواز كردوە , ماوەیەكى زۆرە تاڵەبانى واى لە یەكێتى كردوە كە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو بچوك بونەوە و لاواز بونى ئەبات و خەریك ئەچێتە پەراوێزە و بونى نامێنێ , یەكێتى ئێستا چوارچێوەیەكى ناواخن بەتاڵە و هیچى تر و ئەوەى كە ماویشە بۆ كۆمەڵێك كەسانى خائین بەم ووڵات و یەكێتە لێى سود مەندبون , لە سیاسەتدا وایە هەموو ئەو پرۆژە و ڕێككەوتننامانە كە ئەكرێ لە بەینى دوو هێز یان دوو حكومەتدا ئەبێت سودى هەردوو لاوەكو یەك بێت , بەڵام لەم هەرێمەى ئێمە بە پێچەوانەى هەمو دنیاوە ئەو ڕێككەوتننامە وپرۆژانەى كە ئەكرێ سودى لایەكى تیایە وئەوى تریش زەرەرمەند ئەبێت ,بەبێ خواستى خەڵك و حساب نەكردن بۆهێزەكانى تر و خەڵكى كوردستان و بە پێى ئەو ڕێككەوتنە ستراتیژییەى بەینى پارتى و یەكێتى هەرچى پۆستى سیادى و ناسیادى هەیە لە هەرێم و عێراق تەنها موڵكى ئەو دوو حیزبەیە و دابەش كراون , ئیتر حیزب هەركەسێكى پێ باش بێت بەبێ لەبەر چاو گرتنى هێز و توانایى ئەوە دائەنرێ , هەموو ڕێكەوتنێك ئەگەر بۆ بێ هێز كردنى لایەك بێت ئەوە نەبونى باشترە , لەو ڕۆژەوەى یەكێتى ئەم پرۆژەیەى ئیمزا كردوە و بە هۆى موو نەرمى تاڵەبانى و بچوك بونەوەى لەبەردەم بنەماڵەى خائینى بارزانیدا هەم خۆى و هەم یەكێتیشى فێرى تەنازولێكى خراپ كردوە , ئەم موونەرمیەى تاڵەبانیش وەكو ئەوەى باسى دەكات بۆ بەرژەوەندى كوردە وانیە و درۆ ئەكات تەنهائەوەیە ئەیەوێت بەرژەوەندیەكانى بنەماڵەكەى بپارێزێت و هەقى جیابونەوەى ساڵى 1964 بۆ پارتى وبنەماڵەى بارزانى بكاتەوە , ئەگینا هیچ مەبەستێكى تر لە پشت ئەمەوە نیە , تائێستاش كەس لەو نهێنیە تێ ناگات تاڵەبانى لە پاى چى ئەم هەمو تازولە بە یەكێتى دەكات بۆ ئەو بنەماڵە خائینەى كورد , كەس نازانێ لە پاى چى هەرچى پارتى ووتیان ئەمان لاریان نیە , كەسیش نازانێ بۆ جەماوەرى یەكێتى و سەركردایەتى و مەكتەب سیاسیەكەى ئەمە قبوڵ ئەكەن , ئەبێت یەكێتى كەسێكى تیا نەمابێت بێتە دەنگ , كەس نازانێ ؟ یەكێتى سەرۆكى حكومەتى هەرٍێمى وەرگرت بەڵام چ وەرگرتنێك كە بێجگە لە بەرهەم و ئاغاى تاڵەبانى كەسى تر نیە بەو پۆستە ڕازى بێت , لەبەرامبەر ئەمەدا یەكێتى پۆستێكى ترى لە دەستدا كە شوێنەكەى دكتۆربەرهەم بوو لە بەغداد كە ئەمە بەهەموو هەقێك هى یەكێتى بوو بەڵام لەسەر پێداگرتنى پارتى و موو نەرمى یەكێتى و تاڵەبانى پارتى گرەوەكەى بردەوە, لێرەش پۆستەكەى خۆى سەرۆكى حكومەتەكەى هەرماوە و دكتۆر بەرهەم هەر بەناو و لەسەر كاغەز سەرۆكى حكومەتە , ئێستا ئەوەى سود مەند بوو لە پرۆژەى ستراتیژى تەنها و تەنها پارتى وبنەماڵەى بارزانى بوون , دۆڕاوى سەرەكیش تەنها یەكێتى بوە ,یەكێتى بۆڕیش چوو سمێڵیشى دانا , لە پۆستە كەى هەرێمدا پارتى وەزیرەكانى فەرز ئەكات یەكێتى ناوێرێ قسەیەك بكات , بۆ شوێنى دكتۆر بەرهەم یەكێتى تەنازول ئەكات ,كەواتە ئەى خێرى پرۆژ ە ستراتیژیەكە چیە بۆ یەكێتى كە هەرچى پارتى ووتى ئەمان بڵێن باشە , پۆستەكەى كوردستانیشیان تەنها پۆستى سەر كاغەز بێت و دكتۆر بەرهەمیش تەنها سەرۆكى حكومەتى نیوەى ئەم هەرێمە بێت , ئەمانەى كە ئەكرێت تەنها ڕێككەوتنى ژێر بە ژێرى بەینى تاڵەبانى و بارزانیە ومەكتەبى سیاسیەكەى مامەش ئاگادارنین , یەكێتى ئەمەشى دۆڕاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە