کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەمەسعودو جەلال دزبن لۆمەى ئاشتى و عومەر بۆ بكەین

Tuesday, 22/09/2009, 12:00


ئەبێت لەم جۆرە ووڵاتانەدا كە سەرۆكەكانیان خائین و دزو داوێن پیسن ئاسایى بێت بەلاتەوە وەزیرو جێگرەكەى و فەرمانبەرەكانیشى دز بن چونكە كورد واتەنى گەورە ئاو دەرٍێژێ و بچوك پێى تێ ئەخات ,چونكە سەرۆكى دز خۆى هانى خەڵك ئەدات بۆ دزى و خیانەت , سەیرى دەسەڵاتى ئەم حكومەتەى خۆشمان بكەیت یەكێكە لەو نمونانە كە وێنەیان كەمە لە جیهاندا , ئەگەر سەرۆكەكەم خاوەنى سەدان كۆمپانیا بێت لە دەرەوە و ناوەوەى ووڵات , ئەگەر سەرۆكەكان خۆیان بازرگان بن ,هەر بە پارەى ئەو میللەتەش بوبنە خاوەنى ئەو كۆمپانیایانە ئاساییە هەر ئەبێت بۆ بەگەڕ خستنى كۆمپانیاكانیان و سودى زیاتر كەڵك لەدەسەڵاتەكەیان وەربگرن و سودى زیاتر بۆ كۆمپانیاكانى خۆیان بێت , نەك ئاشتى هەورامى ئەگەر هەر كەسێك بێت بزانێ سەرۆكەكەى دزە ,ئەویش هەوڵ ئەدات دزى بۆ ئەویش بكات و خۆشى دەوڵەمەند بكات , كاربەدەستەكانى ئێرە لە پاڵ سود گەیاندن بە سەرۆكەكان خۆشیان فێرى دزى گەورە بوون , ئەى مەسعود ونێچیر بۆ تائێستا ناوێرن و نایانەوێت گرێ بەستیە نەوتیەكان ئاشكرا بكەن تەنها لەبەر ئەوەیە كە خۆیان ببنە خاوەنى زۆرترین سەهم لەو گرێ بەستیانەدا , ئەى بۆ نایانەوێت لەگەڵ حكومەتى عێراق بگەنە چارەسەر تەنها لەبەر ئەوەیە , تەنها لەبەر خاترى شاردنەوەى ئەو دزیانەیان نەوتى كوردستانیان تێكەڵى نەوت عێراق كرد بۆ ئەوەى پەردە پۆشى دزییەكانى خۆیان بكەن , ئەى پارتى بۆ سورە لەسەر ئەوەى هەر ئەبێت ئەووەزارەتە بۆ پارتى بێت و ئاشتى هەورامیش وەزیر بێت ,ئەگەر نەزانێ خێرى تیایە ئەوەى نەدەكرد , ئەى كەركوك و ماددەى140 یان بۆ دۆڕاند تەنها لەبەرخاترى ئەو سەهمانەیە كە مەسعود و نێچیرى كوڕى مەلا مستەفاى گەورە خائین و دز ئاشكرا نەبێت و تا چوار ساڵى تر ئەوەى مەبەستیانەبیكەن ,
ئەى ئەگەر ئەم هەموو دزییە نەبێت مەسعود چۆن دەبێت خاوەنى دووملیار دۆلار و چۆن نێچیر ئەبێتە گەورەترین سەرمایەدار ,مەسعودو جەلال ئەگەر خۆیان دز نەبن نە ئاشتى هەورامى ئەتوانێ كارى وابكات و نەعومەر فەتاحیش ئەتوانێَ هەژدە ملێون دۆلار بدزێ , ئەمەیە سودەكانى ئەو پرۆژە ستراتیژییەى بەینى دوو بنەماڵەكە كە شانازى پێوە ئەكەن كە گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئەم میللەتە ,
دەسەڵاتێك خۆى دزو تیرۆریست و ووڵات فرۆش بێت ئاساییە دەیان گروپى وەكو گروپەكەى شێخ زانابەرهەم بهێنێت , مەسعودى خائین ودز بۆ نایەڵێت حكومەت ببێتە یەك حكومەت هەر بۆ ئەمەیە كە پاروو لەدەم بكەوێتە خوارەوە بۆ كۆش باشە , ئاخر لە ووڵاتێكدا دوو سەرەك وەزیر هەبێت , سێ شار دوو حكومەتى تیا بێت دوو وەزیرى دارایى تیا بێت , دوو پێشمەرگە وناوخۆى تیا بێت هەر وا دەرئەچێت , كە ئەم جارە ئەو هەموو هاوارەمان تكایە دەنگ مەدەنەوەبەو دزانە ئەوەمان لەبەر چاو بوو ئەگەر ئەم دەسەڵاتە حوكم بگرنەوە دەست چیمان بەسەر دێنن , ئەوا یەك یەك دزییەكان دەرئەكەون , دوێنێ عومەر فەتاح و ئەمڕۆش ئاشتى هەورامى و ئەبێت سبەینێ چەندى تریش دەربكەون و چەند ئاشتى و عومەرى تر خۆیان مەڵاس دابێت لە پاڵ حكومەتەكەى مەسعودو جەلالەوە ,مەسعود لەگەڵ بەغداد ئامادەیە تەنازول بۆ هەمو كەركوكیشەوە بەڵام هیچ ئامادە نیە تەنازول لەسەر ئەو گرێ بەستیە نەوتیانە بكات , ئێستا دەركەوت بۆئەوەنەسورن لەسەر ئەوەى ئەو گرێ بەستیە نەوتیانە یاسایین و بەپێى دەستور ى عێراقى ئەمە كارێكى نایاسایى نیە ,ئەمە ى ئاشتى هەورامى دڵۆپێكە لەو دەریایە دزییەى مەسعودو نێچیر بزانین چى تریش بە ڕێگاوەیە و چى تریشمان بۆ ئاشكرا ئەبێت, سەدام تا نەڕوخا كەس نەیئەزانى ملێونێك خەڵكى عێراق زیندە بە چاڵ كراون و لە گۆڕى بە كۆمەڵدا نێژراون كەڕوخا ئینجا زانیمان ئەمانیش جارێ كەس لە نهێنیەكانیان نازانێ تا نەڕوخێن , ئەو كاتە تێ دەگەین كە بە دەنگى خۆمان چیمان بە خۆمان كردوە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە