کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ بۆ ئەم مانگە سى هەزار دینارمان لێبڕا؟

Tuesday, 09/02/2010, 12:00


لەو ڕۆژەوە حكومەتى هەرێم دامەزراوە , حیزبە مافیاكانى پارتى و یەكێتى مانگانە بودجەیەكى باشیان لە داهاتى حكومەتەكە بۆ خۆیان لاداوە , بێجگە لەوەش هەرچى مەسرەفەكانى تریانە خستویانەتە سەر حكومەت , ماناى وایە دوو سەرەوە سوودمەند بون , ئەم حاڵەتە درێژەى كێشا هەتا ئەو ڕۆژەى دەنگوباسى هاتنە ئاراى لیستى گۆڕان و دروست بونى ئۆپۆزیسیۆنێك بۆ ناو پەرلەمانى كوردستان هاتە ئاراوەو ئەو ڕۆژەشى كە كاك عومەرى سید على بە هەموومانى ووت مانگانە یەكێتى و پارتى 35 ملیۆن دۆلار بۆخۆیان دەبەن لە میزانیەى خەڵك , ئیتر لەو ڕۆژەوە دوو مافیامەترسیان لێ نیشتوە , دواى دەرچونى ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى كوردستان و كەم كردنى كورسیەكانى لیستى كوردستانى و پەیدا بونى هێزێكى ئازاوبوێرى وەكو گۆڕان و هێنانى 25 كورسى , ئەوەندەى تر ئەركى سەر شانى ئەوانى قورس كرد چونكە ئیتر دڵنیا بوون مەسەلەى ئەو دزییە گەورەیەى چەندین ساڵە ئەیكەن بە ئاسانى لەمەو دوا بۆیان ناكرێ بۆیە شەڕى گەرمى دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەكانى ناو پەرلەمان لە سەر بودجەى حیزبەكان بەردەوام ئەبێت تا ئەو كاتەى پارتى و یەكێتیش بە پێى یاسا بودجە وەردەگرن ,ئەو كاتەى كە ئەم دوو زەبەلاحەى كە فێرى جۆرەها مەسرەفى قورس بوون و مانەوەیان بەندە بەو پارەیەوە كە ڕۆژانە ئەیبەخشنەوە , چونكە ئەوان هەموو مەعرەیفەكەیان بۆ ڕازى كردنى خەڵك تەنها پارەیە و ئەگەر پارەشیان نەمێنێ وەكو بڵقى سەر ئاویان لێ دێت و ناتوانن بژین , جارێكى تر ئۆپۆزیسیۆن لێ ناگەڕێن پارتى و یەكێتى بە ئارەزووى خۆیان یارى بە نان و پارەى ئەم میللەتە بكەن , هەرچەندە ئەمان وەكو دەڵێن كل لە چاوان ئەدزن و چەند بۆیان بكرێ درێغى ناكەن و بەشى خۆیان ئەدزن , هەرچەندە كە هەستیان بەم بڕیارە كرد نزیكى 15 هەزار كادرى خۆیان خانەنشین كرد , بەوە هەقى ئەو كەمكردنەیان كردوە بەڵام وا ئەمجارەش بۆیان چوە سەر بەڵام هەر وانابێ و ئەبێت ڕۆژێك بێت تۆڵەى هەموو ئەوانەیان لێ بكرێتەوە , ئەوەتا بڕین و كەم بونەوەى بودجەكانیان پێوەیان دیارى داوە و لەیەكەم مانگیاندا كەوتونەتە بڕینى پارە لە هەموو كادرەكانى خۆیان ,ئەم مانگە دوایى دواكەوتنى موچەى ئۆرگانەكانى یەكێتى , دواجار بڕیاریان دا موچە بدەن , ئەویش لیژنەیەكیان دروست كردوە و ناردوییانە بۆ سەرجەم ئۆرگانەكان و ئەو كەسەى موچەى هەیە ئەبێت خۆى ئامادە بێت و ئەوەى دەوامیش نەكات یان ئامادە نەبێت موچەى نادەنێ , تەنانەت مەڵبەندو مەكتەبەكان و كۆمیتەكان ئەوەندە كارى نابەجێ وقۆڕیان كردوە بۆیە بڕوایان بەوانیش نەبوە و تەنانەت نەیان هێشتوە كەسى مەڵبەند بەشدارى هیچ كارێكى ئەو لیژنەیە بكات و خۆیان دابەشیان كردوە , ئەمەش باشە ئەوەى باش نەبوە هەر كادرێك چوە بۆ موچە وەرگرتن لە ژورەوە كوتاویانە و هەر یەكێك لەو كادرانە بڕى 30 هەزار دیناریان لێ بڕیوە بەناوى خانەنشینیەوە ,بێجگە لەوەى چەندین ساڵە خانەنشین دەبڕن , كەچى وا زیادى كردوە و سى هەزارى تریشیان خستۆتەسەرى , بەوەش دەستیان بڕیون كە ئیتر لەمەودوابە خزمەت بۆیان حسابە , بەڵام هەر كاتێك تۆیان بەدڵ نەبوو ئەتگۆڕن ودەرت ئەكەن و نان بڕواوت ئەكەن , ئەمە تەنهابیانویەكە بۆ ئەوەى كادرەكان بێ دەنگ بكەن ئەگینا هەمووى درۆو دەلەسەیە و شتى وانیە , بڕینەكەش بە هەرحاڵ هەر كادرێك ئەهاتە دەرەوە بە ئارەزووى خۆى جنێو بارانى سەركردە مافیاكانى یەكێتى دەكردو كام جنێوەناشیرینە پێى ئەدان , لەو حەوشەیەى مەڵبەند ئەیانوت باشە و لە پێناوى چیدا ئەو سى هەزارەمان لێ بڕاوە , ئەیانوت ئەم دزانە بە هیچ تێر نابن و چاوو گیرفانیان پڕ نابێت ,بەو سەرمایە لە داخى ئەو سى هەزارە لە حەوشەكەى مەڵبەند ا وەستابوین و جنێو بارانى هەمویانمان ئەكرد , ئەو ڕۆژە ژوورەكان و حەوشەكەى مەڵبەندى سلێمانى بێجگە لە جنێو هیچى ترى تیا نەوترا , هەموومان ئەو پرسیارەمان ئەكرد و كەسیشمان وەڵامممان لانەبوو , ئەمان ووت ئەم دزانە بۆ ئەو سى هەزارەیان لێ بڕین ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە