شێخ جەعفەر ملازم موحسینەكەى تاڵەبانى
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
ئەوەى دوێنێ شەو شێخ جەعفەر كردى مەگەر ئەمنەكانى سلێمانى لە دوا ڕۆژەكانى ژیانیاندا كردبێتیان , ئەم ڕەفتارە وەحشى گەرانەیەى شێخیش ئەو ترسە یە لە مەرگى خۆیان , ئەوەى شێخە دواین پیسەكە كردى ئەوە دوا پەلەقاژەى مەرگى دەسەڵاتى كوردیە , چونكە هەر دەسەڵاتێك كە زانى كۆتایى بە ژیانى دێت وەكو ئەمان دەكات , من لە نزیكەوە ئاگادار بووم بڕوا بكەن شێخ لەو مانگا شێتانە ئەچوو كە هەرچى دێتە بەر دەستى ڕاى دەماڵێ شێخیش ئاواى لێً هاتبوو هەرچى دەبینى لێى دەدا , تەنانەت بەو ئە فسەرو پۆلیسە داماوانەى كە واجبیان هەبوو , وا شێت ببوو پەتى پچڕاندو تەقەشى كرد , مانگا چۆن بەس پەڕۆى سور ئەبینى شێت ئەبێ شێخى جامبازیش هەرچى ئەبینى بە شینى ئەیبنى ,بۆیە گەیشتە ئەوەى ئەم قارەمانە داوێن پیس و دزە تەقە بكات و جامى سەیارەیەك بشكێنێ ,بەڵام ئەوەى شێخ كردى كەسى نەترساند , كەس سڵى لەم فرعەونە نەكردوە ,ئەمان دیارە خەڵكى ئەم شارە باش ناناسن , وا دەزانن ئێستاش جارانە و كەس ناوێرێ لە ئاست جەنابیاندا قسەیەك بكات , هەقە شێخ باش بزانێ و سەردەمى بەعسیشى بیر بێت , خەڵكى ئەم شارە لە سەدام و دارو دەستەكەى نەترسان ئێستا لە شێخى داوێن پیس و مونافیق دەترسن , خەڵك لە هیچى ئێوە ناترسێ ئێوەش وەكو بەعس ئەبێت پەت بكرێن و لەم ووڵاتەدا نەمێنن , ئەوەى ئێوە دوێنى َ شەو كردتان هەر هەمان ڕەفتارە قێزەونەكانى مولازم موحسینەكەى جارانە , خەڵكى ئەم ووڵاتە زۆر لێتان پڕە هەر وابزانە دارو بەردى ڕاماڵین , قوڕ بە سەر ئەو دەسەڵاتەى گەل پشتى تێ دەكات , ئێوە هەژدە ساڵە تاڵاو ئەدەن بە خەڵكى ئەم ووڵاتە ئێستا ئەتانەوێ ئاوا بە ئاسانى بۆى دەربچن , بەعس 33 ساڵ بە توند ترین شێوە كوردى لە ناو برد كوردیش بە دوو ڕۆژ تەفرو توناى كردن , ئێوەش 18 ساڵە ئەوەى نەشیاوە لە دزى و خیانەت و گەندەڵى و داوێن پیسى و جاشایەتى بەرامبەر بەم میللەتە كردتان بەتەمان وا بە ئاسانى بۆى دەربچن , ئێوە ئەو دەسەڵات و حكومەتەن كە ئیتر كەوتونەتە بەر نەفرەتى گەل و باوتان نەماوە , ئەبێت ئێوە بگۆڕێن , ئەتان گۆڕین , شێخیش با باش بزانێ خەڵكى سلێمانى ئەمەى بیر ناچێ , خۆت باش ئەزانى چۆن تۆڵە لە دوژمنەكانى ئەكاتەوە , هەتا سەر ئەم هێزو پارە و حیمایە یە بۆ ئێوە نابێت , هێزى گەل لە هەموو هێزێك گەورە ترە , پشت بە خوا تەنها ئەم چەند ڕۆژەتان ماوە , ئەبێت پاداشتى ئەم كارەت وەربگریت , ئەبێت وەكو سەگ بكەویت بە سەر دەست و پێى ڕۆڵەكانى خەڵًكى ئەم شارەدا , ئەوەى لە بەرەى گەلدا نەبێت ئەبێت پاداشتى خۆى وەربگرێ , هەموو ئەو زاڵًم و دیكتاتۆرو لێپرسراوە دزو داوێن پیسانەى جیهان كەسیان بە سەلامەتى دەرنەچون , تۆش و ئاغاكانیشت وا بە ئاسانى دەرناچن , ئەبێت هەقى ئەم هەژدە ساڵە لە هەمووتان بكرێتەوە , تۆڵەى گەل بە سەبرە بەڵام بەو خوایە زۆر بە زەبرە , تۆیەك گەورەترین دوژمنى ئەم شارە شێخ جەعفەرى پارێزگارى كۆنى سلێمانى لە ماڵەكەى خۆتدا بشاریتەوە و ڕەوانەى دەرەوەى بكەیت ئیتر هەر ئەوەى دوێنێ شەوت لێ چاوەڕوان دەكرێ , باش بزانە شێخى مونافیق تۆڵەى خەڵكى ئەم هەرێمە بە سەبرە بەڵام بە كەشیكەت قەسەم زۆر بە زەبرە , تازە بە ترس و هەڕەشە ناتوانن درێژە بە ژیانى خۆتان بدەن , ئەوە سەرۆكەكەت ئەچێتە هەر شوێنێ ڕیسوا ئەبێت و تف بارانى ئەكەن و كەس ئامادە نیە تەنانەت گوێشى لێ بگرێً , ئیتر تۆ بە تەماى چیت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست