تاڵەبانى و بارزانى بەیەكەوە جەڵتە لێى دان
Thursday, 09/05/2013, 12:00
ئەو ڕۆژەى لە بەغداد تاڵەبانى توشى جەڵتەى دەماغ بوو , هەر هەمان ڕۆژ بارزانیش لە سەرى ڕەشى داگیر كراو جەڵتەیەكى لەوەى تاڵەبانى بە هێزتر لێى دا , هەتا تاڵەبانى زیندوو بوو , ببوە قەڵغانێكى باش بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەكانى بنەماڵەى بارزانى , هەر كاتێك بارزانى بیوتایە ماست ڕەشە ئیتر لاى یەكێتیەكان ماست دەبوە ڕەش , بەڵام كە تاڵەبانى توشى جەڵتە بوو , ئیتر بارزانى ئەوەى نەما , سروشتى تاڵەبانى وابوو كە كەس نەیدەوێرا لە ئاستیا قسە بكات , ئەوەى خۆى بیویستایە دەیكرد , نەك خۆى بە تەنها بەڵكو یەكێتیشى وا ڕاهێنا بوو دەبێت بە گشتى مل كەچى بنەماڵەى بارزانى بن, تاڵەبانى واى لە خەڵكانى یەكێتى گەیاند بوو ,كە نزیك بونەوەیان لە پارتى و بارزانى تەنها بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەكانى كوردە و بۆ ڕێگرییە لە دوبارە بونەوەى خوێن ڕشتن , هەستا بێ پرس و ڕاى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیەكەى پرۆژەیەكى بە حساب ستراتیژى مۆر كرد كە بەمە پارتى و بنەماڵەى بارزانى پاراست لە سەر حسابى ماندوو بون و هیلاكى و خوێنى خەڵكى یەكێتى و ئەم میللەتە , هەتا ئێستاش مەكتەب سیاسیش بەتەواوى ناوەڕۆكى ئەو پرۆژە ستراتیژیە نازانن , بەڵام بەم كارەى تاڵەبانى پارتى لەو حاڵە خراپەى تێكەوتبوو ڕزگار كرد و ئەوانیشى كرد بە كەڵەگاى ئەم میللەتە , هەرچى دەكرا و دەگوزەرا نە یەكێتى و نە پارتى ئاگادارى نەبوون , تەنها لە لایەن دوو یاریكەرەكەوە داشەكان دەجوڵێنران و هیچى تر , ئەوانە عەبدى مەئمور بون و هیچى تر , هەتا تاڵەبانى مابوو , پارتى و خودى بارزانى بۆ هیچ شتێك ڕێگریان نەبوو , لەناو یەكێتیشدا كەسێك نەبوو بڵێ لەل , وەكو ڕەوە قازەكە هەموو لە دواى تاڵەبانیە وە تەنها دەیان قیڕان پرۆژەى ستراتیژى بنەماڵەى بارزانى بێ خەم كرد , تەنها بەیەك بینینى تاڵەبانى بەس بوو بۆ ئەوەى چیان بوێت پێى بكەن , لەم لاشەوە یەكێتى ڕۆژ بە ڕۆژ بە رەو لاواز بوون دەڕۆیشت , كە تاڵەبانى تێوە گلا ئیتر بارزانیش بە قورستر لە تاڵەبانى توشى جەڵتە بوو , چونكە ئیتر مەسعود بە ئاسانى نەیئەتوانى ئەوەى بە تاڵەبانى كردوە بە یەكێتى بكات , ڕاستە ئێستاش مەكتەبى سیاسیەكەى یەكێتى وەكو داش ئەجوڵێنێ , بەڵام كەم نین ئەو دەنگە ناڕازییانەى بونەتە ڕێگر لەبەردەم بارزانیدا , نمونەى ئەو جەڵتەى لە بارزانیدا ئێستا بە توندى دەردەكەوێت , ئەوانەى ئێستا قسە دەكەن , لەوانەیە ئەو كاتەش قسەیان هەبوبێت بەڵام نەیان دەوێرا , بەڵام ئێستا هاتونەتە قسە و لە مەكتەب سیاسیشى قبوڵ ناكەن بارزانى وەكو داشى دامە یاریان پێ بكات , ئەم وون بونەى تاڵەبانى بە ئاشكرا بە لێدوانەكانى بەرپرسەكانى پارتیەوە دیارە و نایشارنەوە كە ئەوەى تاڵەبانى بۆى كردون ئێستا بۆیا ن ناكرێ , ڕێككەوتنى دەباشانیش كە لەگەڵ گۆڕان كردى ئەوە تەنها كارتى فشار بوو بۆ سەر هەنگا و نانى بارزانى بەرەو دیكتاتۆریەت , ئەوەى ئێستا ئەگوزەرێ ئەگەر تاڵەبانى بمایە و لێرە بوایە بە دوو قسەى مەسعود جێ بەجێ دەكرا , تاڵەبانیش هانى مەسعودى جاش زادەى ئەدا خۆى هەڵبژێرێتەوە و بە زۆرینەش دەستورى تێئەپەڕاند , كەڵەگایەتى مەسعود و بەرەو دیكتاتۆریەتى ئەو بنەماڵەیە ئۆباڵەكەى لە ملى تاڵەبانیە , ئەو ە پەڵەیەكى ڕەشە تاماوە بە ناوچەوانى تاڵەبانى و یەكێتیەكانەوەیە , ئەگەر ئەوەى ئێستا دەیكەن ئەو كات بیان كردایە ئێستا مەسعود و بنەماڵەكەى هیچ نەبوون , بۆیە هەر ئەو ڕۆژەى تاڵەبانى جەڵتە لێى دا و ڕەوانەى نەخۆشخانە كرا و چارەسەر دەكرێ , بەڵام پارتى و بنەماڵەى بارزانیش توشى هەمان جەڵتە بون و كەسیش نیە چارەسەرى ئەوان بكات ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست