كۆبونەوەى دوو مەكتەب سیاسیەكە پەلەقاژەی دەسەڵاتە
Friday, 28/01/2011, 12:00
ئەمڕۆ پێنج شەممە هەردوو مەكتە ب سیاسى پارتى و یەكێتى بە پەلە كۆبونەوە ,بە قسەكانى مەلا بەختیاردا دەردەكەوێت ئەو كۆبونەویە ئەوەندەى ترسى پێوە دیارە لە ڕاپەڕینى خەڵك , ئەوەندە وەكو خۆى ووتى دۆستایەتى بەینى ئەو دوو حیزبە نیە , قسەكانى مەلا بەختیارم وەكو ئەو بەڵێنانەى بن عەلى سەرۆكى تونس دێتە پێش چاو كە پێش ڕاونانى بۆ خەڵكى تونسى كرد , ئەویش كۆمەڵێك قسەى وەكو مەلا بەختیارى كرد و ئەویش وەكو مەلا بەختیار كۆمەڵێ وەعدى درۆى دا ,نە خەڵكى تونس بڕواى پێ كرد و نە ئێمەش بڕوا بە قسەكانى مەلا بەختیار ئەكەین , تازە ئەم قسانە هیچ سودێكى نیە بۆ خەڵك , ئەو قسانە ئەبوایە دەمێك بوایە بكرایە , نەكراوە , ئێستا كە هەر ڕۆژەى شارو شارۆچكەیەك , هەر ڕۆژەى چین و توێژێك دێنە سەر شەقامەكان پولێك ناكات , من ئێستا كارەبام نیە , من ئێستا بێ كارم , من ئێستا سوتەمەنیم نیە ,چى لە كۆبونەوەى هەردوو مەكتەب سیاسى بكەم , قسەكانى مەلا سوكە هەڕەشەیەكیشى پێوە بوو بەرامبەر بە ئۆپۆزیسیۆن و بەتایبەت بەرامبەر بە گۆڕان , تازە مەلا بەختیار باسى ئاوى لێڵ و ڕاوە ماسى ئەكات , زۆرمان لەم بەڵێنانە بیست , زۆرمان لەو كۆبونەوانە بیست , زۆرمان گوێ لە درۆى ئاوا بوو , زۆرمان درۆى كۆنگرە ى ڕۆژنامە نوسى بیست , كەچى هیچى پولێكى نەهێنا , ئەمە لەوپیاوە ئەچێ هەتا ساغ بوو هەرچى خوا پێى ناخۆش بوو ئەیكرد , بەڵام كە نەخۆش كەوت و ئیتر بەتەماى مردن بوو ,تازە پەشیمان ئەبوەوە و لە سەر بەرماڵ نەئەهاتە خوارەوە , ئەمەى ئێوەش وایە , بیست ساڵى ڕەبەقە ئەیخۆن , ئەیدزن , خیانەت ئەكەن , كەچى هیچ كاتێك بیرى میللەت و قواعیدى خۆتان نەبوە , تازە بەتەمان كارێك بكەن خەڵك و قواعیدى خۆتان ئەنجامەكەى ببیننن , ئەوە ئێوە گێلن , خەڵك كۆبونەوەو درۆى كۆبونەوەى بۆچیە ؟ خەڵك خزمەتگوزارى ئەوێ , خەڵك كارەباى ئەوێ , من چى لە كۆبونەوە بكەم , مناڵەكەم چى لە درۆكانى ناو كۆبونەوە بكات لە كاتێكدا لەبەرچرا سەعى ئەكات ,بیست ساڵە ئەم دوو مەكتە ب سیاسیە كۆ دەبنەوە هەرماوەیەكە و دواى فشەیە ,گەنجێك چى لە كۆبونەوە بكات نانى ئەوێ كارى ئەوێ , ژیانى ئەوێ , ئاخر مەلا كەمتیار تۆ دوو ساڵ لەمەو پێِش ووتت ئەگەر ئەم ساڵ كارەبا چاك نەبوو هەقە هەموومان بچینە ماڵەوە , ئەوا سێ ساڵ دواى ئەوە هەر چاك نەبوو , بەڵكو خراپ تر بوو , ئەبوایە هەر ئەو كاتە بڕۆیشتیتایەتە ماڵەوە نەك تازە بە تازە بێیت و كۆبونەوەیەكم بۆ بكەیت و درۆى تازەم بۆ بكەیت ,ئەى مەلا ى بە سلوك چەتە و بە ئەقڵ مەنگۆلى , من چى لەو درۆیانە بكەم , كار نیە , گرانیە , كاسبى نیە , كارەبا نیە , سوتەمەنى نیە ,هیچ خزمەتگوزاریەك نیە , لەگەڵ ئەوەشدا درۆ وەكو خۆڵ ئەبارێ بە سەرماندا , دوێنى سەرۆكە خائینەكەت ووتبوى كوردستان نابێت بە تونس بەراورد بكرێت , كەچى ئەمڕۆ ترسى تونس كۆبونەوەیەكى پێ كردن , بەس نیە بیرى كێشەكانى خەڵكتان كەوتەوە , ئاخر مەلا بەختیار چۆن خەڵك لێتان ڕانەپەڕێ ئەوا ئێوە چەندین ساڵە نیوەى موچەى فەرمانبەرانى شارى سلێمانى ئەدزن و نایان دەنێ , مەلا بەختیار كە تۆ هاتیتەوە خەڵك پارەى بە قەرز ئەدایتێ بۆ ئەوەى سەیارەى پێ بكرىِ , كەچى ئیستا بەس تێچووى خانوەكەت یەك ملیون دۆلارە بە قسەى خۆت , ئەمە بەچى ؟ ئاخر مەلا بەختیار تۆ خەڵك جلى بۆئەكردیت , تا نەگەڕابویتەوە ناو یەكێتى , كەچى ئێستا دەیان كۆمپانیا ت هەیە و لەگەڵ دەیان كەسى وەكو جەمالى حاجى على شەریكى , ئەمە بەچى ؟ ئەم كۆبونەوەیە تەنها بۆ خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە و هیچى تر ,ئەوەندەش خەڵك بە گێل مەزانن , ئەو خەڵكەى جاران نەماوە , ئەبێت خەڵك بوەستێ تا پێنجى مانگ و لیژنە دروست بكەن و دەى مانگ لە گەڵ سەرۆكە خائینەكە كۆببنەوە جارێكى تر ئەو كاتە بەتەمان بیر لە موعاناتى خەڵك بكەنەوە , بەخوا ئەم مەلایە زۆر گێلە , ئەوە پارتیە یەكێتى تێك شكاندوە و بچوكى كردۆتەوە كەچى دێت باسى ڕاوە ماسى و ئاوى لێڵ ئەكات , یەك شتى تریش كە تێ بینیم كرد لە سەرو سەكوتى مەلا بەختیاردا دیارە مەسعود بانگى كردون بۆ محاسەبە نەك بۆ كۆبونەوە و كێشەى خەڵك چونكە سەرو پۆتەڵاكى مەلا دیار بوو كە مەسعود حەشرى پێ كردوون. بە سەرى باوكتان تازە ئەمانە فریاتان ناكەون تا زووە چۆڵى كەن , تا پێیان چۆڵ نەكردوون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست