كێ بەم دوعایەى مەسعود ئەڵێ ئامین
Monday, 06/05/2013, 12:00
دواى ئەوەى مەسعود هیوا بڕاو بوو لەوەى جارێكى تر بكرێتەوە بە سەرۆكى هەرێم ,ئیتر كەوتە منەت كردن بە سەرماندا و وەكو ئەوەى كەس نەیناسێت و ماهیەتى ئەم كەسە نەناسین ووتى ((من ئامانجم پۆست و پلە نیە)) قسە فەقیرە و هەموو كەس ئەتوانێ ڕیزێك قسەى جوان بڵێت , بەڵام ئەم قسانەى ئەم بەناو سەرۆكە زۆر دوورن لە ڕاستیەوە چونكە هەر خۆى خۆى بە درۆ ئەخاتەوە , بە چەند سە عاتێك پێش ئەوەى سەرۆك ئەو قسەیە بكات ووتە بێژەكەى پارتى لە وەڵامى عادل مورادا
ووتى ((سەرۆكایەتى هەرێم بەرامبەر بە سەرۆكایەتى كۆمارە)) ئەمە ئەوە دەگەیەنێ سەرۆكایەتى هەرێم هەر دەبێت بۆ پارتى بێت و لە ناو پارتیشدا تەنها بۆ بارزانى بێت چونكە ئەم میللەتە ئەگەر مەسعود سەرۆكى نەبێت ئیتر گورگ دەیخوات و بێ شوان دەبین و دەبینە میللەتێكى بەرەڵڵا و سەر لێ شێواو .
مەسعود دەیان ساڵە سەرۆكى پارتیە و نایەڵێت كەس ئەو پۆستە وەربگرێ , ئەمە مەبەستى پۆست نیە , هەشت ساڵە سەرۆكى تەزویرى هەرێمە و ئەگەر بۆى بلوایە دەیان جارى تریش خۆى كاندید ئەكردەوە ئەمە بۆ پۆست نایكات , ئەمە مەسعود جا وەرە سەیرى هەموو ئۆرگانە گرنگەكانى پارتى و حكومەت بكە بە دەست كەسانى ناو بنەماڵە خائینەكەوەیە , ئەمە بۆ پۆست نایكەن , دزى نەوت و گومرگ و داهاتى ناوخۆو ئەو بودجەیەى لە عێراقەوە دێت بە دەست مەسعودە , دەیان ساڵە لە جاشایەتى و خیانەتدا هەر خۆى سەرۆك بوە و ئەم پۆستەشى نەداوە بە كەس , ئیتر چى بۆ پۆست نایكەیت , ئەو كاتەى تۆ سەرۆك بویت بە ڕاگەیاندنەكانى خۆت ووتبو مەڵێن سەرۆكى هەرێم بلێن سەرۆكى كوردستان , ئەمە داماوە بۆ پۆست نایكات 0 ئەڵێ من سەرۆك نەبوم بەڵكو پێشمەرگە بووم , ئاخر ئەمانە ئەوەندە بێ شەرمن ناوى پیرۆزى پێشمەرگەشیان لەكەدار كردوە , ئاخر كەى بوە كەسێك بە خۆى بڵێت پێشمەرگە و پێش دەبابەى بەعس بكەوێت , یان پاسدارى ئێران و میت و جەندرمەى توركى , تو سەرى خۆت سەرۆك ئەمە پیشەى پێشمەرگەیە یان پیشەى خیانەتكارێكى وەكو تۆیە , ئەى ئەو ڕۆژەیەى دەبابەكانى بەعست هێنایە ناو هەولێرەوە ئایا ئەو ڕۆژەش پێشمەرگە بویت یان جاشێكى خۆفرۆش و سوك بویت , لە هەموو دنیادا نەبوە بێجگە لە كوردستان سەرۆكێك بە سوپاى هەموو دەوڵەتەكان خاكەكەى خۆى كاول بكات و دوایش دەنگى بدەیتێ و بیكەیت بە سەرۆك و ئەمە بەس لاى كورد دەست دەكەوێت , ئەمە لە مێژووى دنیادا شتى وا نابینى , لە كوێى دنیادا خائینەكان سەرۆك بون تەنها لاى ئێمە نەبێت , ئەگەر ئێمە بە ڕاستى میللەت بوینایە ئەبوایە وەكو جاشەكانى جەزائیر دواى ڕزگار كردنى ووڵات ئێوەیان بناردایە بۆ تاران یان بغداد یان ئەنقەرە , بەڵام نەمان كرد ,وەكو كەمالى سەید قادر ئەڵێ ((ههر که سێکیش جاشایه تی کردبێت خه ڵکی بێ گوناهی کوشتبێت به نایاسایی، تاوانهکانی جه نگی له شهڕی ناوخۆ ئه نجام دابێت، پهیوهندی له گه ڵ دهزگا جاسوسی یهکان ههبوبێت بۆی نیه خۆی بۆ پۆستی سه رۆکایه تی هه رێم کاندید بکات.)) خۆزگەم هەموو ئەوانەى دەنگیان دا بەو سەرۆكە خائینە وەكو كەمالى سید قادر بیریان بكردایەتەوە.
بە داخەوە ئێستاش وابیر ناكەینەوە , ئەبوایە خاك و ئاوو هەواى ئەم ووڵاتەمان لێ حەرام بكردنایە , لە كۆتاییدا مەسعود ئەڵێ ((ئامادە نیم مێژووى خۆم و بنەماڵەكەم بۆ پۆست لەكەدار بكەم)) كام مێژووە سەرۆك , بۆ ئێوە مێژووتان هەیە تا لەكەدارى بكەیت , مێژووى ئێوە لێوان لێوە لە خیانەت و جاشایەتى , زۆر دەمێكە ئێوە لەكەدارن . زۆر دەمێكە ڕووڕەش و شەرمەزارن هەموو مێژووى ئێوە ڕۆژێكى گەشى تیا نیە بێجگە لە (جاشایەتى و خیانەت و دزى و كورد كوشتن و شەڕى ناوخۆو ئاشبەتاڵ و سەدان شتى تریش) ئایا ئەم مێژووە بە پۆستێك لەكەدا ئەبێت یان دەمێكە بۆ ڕازى كردنى دەوڵەتانى داگیر كەرى كوردستان لەكەدارتان كردوە , ئاخر سەرۆك منەتى چى بە سەرماندا ئەكەیت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست