ئەوەى لە بنهماڵهی مهسعود نزیك بێتەوە ڕەوشتى بەرزى بیر ئەچێتەوە
Saturday, 03/04/2010, 12:00
من ناڵێم جەلالیەكانى ناو یەكێتى باشن , من زیاتر مەبەستم ئەو سەركردایەتیەیە كە ئێستا سوكانى یەكێتیان بە دەستەوەیە و بە ئارەزووى خۆیان بەم لاو ئەو لادا ئەیبەن ,ئەمانە ناشیرین ترین كەسانێكى ناو ئەم میللەتەن , ئەمە سەرانى یەكێتى , بەڵام لەمان ناشیرینتر سەد جار زیاتر سەرانى پارتى و بنەماڵەى خائینى مەلا مستەفا و مەسعودى كوڕیەتى , بۆیە هەر نزیك بونەوەیەك لەمانە مرۆڤ توشى سەد دەردى سەرى دەكات و لەنا و میللەتیشدا حورمەت لە دەست ئەدا ,یەكێتى تا نەخرایە سەر سینیەكى زێر و تەسلیم بە بنەماڵەى بارزانى نەكرا بە دەستى تاڵەبانى هێزێك بوو هەموو ئومێدمان لە سەرى هەڵچنیبوو بەڵام كە تێكەڵاوى پارتى بوو ئیتر ئەوەندەى تر هەڵخزا بەرەو گەندەڵى و دزى و بە تاڵان بردنى سامانى ئەم ووڵاتە , ئێستا پارتى و یەكێتى وەك یەكن و شان بە شانى یەك هەنگاو دەنێن بەرەو هەڵدێر بەوە نابێت ئەمڕۆ كورسیان هێناوە , ئەمەم بۆیەهێنایەوە زیاتر مەبەستى سەرەكیم ئەو دەنگۆیانەیە كە باس لە نزیك بونەوەى پارتى و گۆڕان دەكات هەرچەندەمن خۆم بڕوام بەوە نیە بەو حوكمەى خۆم زۆر نزیكم لە گۆڕانەوە بەڵام ئەوەى من ئەیزانم خەڵك نایزانێ و ئەمەش گەورە كراوە و دوریشە لە ڕاستیەوە , بەڵام ئەوەى میدیاكان باسى دەكەن كارێكى خراپە و لەم هەڵبژاردنەشدا زیانیان بەركەوت بە هۆى ئەو دەنگانەى كە باسى لە نزیك كەوتنەوەى پارتى و گۆڕانى دەكرد , من لەگەڵ ئەوەنیم هێزەكانى كوردستان قەت بە گیانى دوژمنایەتى لەیەك بڕوانن , پێم خۆشە لێك نزیك بن , بەڵام ئەمە تەنها بۆ پاراستنى ئاسایشى ووڵات و دوور خستنەوەى ترسى دوبارە خوێن ڕشتنە , ئەبێت گۆڕان باش ئەوە بزانێ هەموو نزیك بونەوەیەك لە پارتى و یەكێتى زیانى گەورەى پێ دەگەیەنێ و خەڵك ئیمانى بە گۆڕانیش نامێنێ , هەموو كە لەم دەسەڵاتە مافیایەى كوردى وەڕس بوین نانى شوانمان نەخواردبوو , بۆیە بە دواى ئەلتەرناتیڤێكى تردا ئەگەڕاین تا ئەم میللەتە ڕزگارى بێت لەم دزو گەندەڵانە و خەڵك بێ ترس بتوانێ بژى و كەس نەبێت پارووى دەمى مناڵەكانى بدزێ و لە كاتى فرسەتدا فرسەتمان لێ بێنن و دزیمان لێ بكەن , ئێمە بۆیە گۆڕانمان هەڵبژاردو لەبەردەم نا ن بڕین وهەڕەشە و ترسى ئەمانەدا وەستاین و ئاڵاكەى گۆڕانمان كردە سێبەرى سەرمان بۆ ئەوەى ئیتر شتە شاراوەكان بخرێنە بەر باس و لە ژورە تاریكەكانەوە بڕیار نەدرێ , تا ئەو كاتە دڵمان بە گۆڕان خۆش دەبێ كە ئەمان شەفافانە بڕیار ئەدەن و ئەگەڕێنەوە بۆ ناو میللەت , گۆڕان هەرچیەكى كرد ئەبێت بە پرس و ڕاى جەماوەرەكەى بیكات نەك لە پشت ئێمەوە شت بكات , پارتى و یەكێتى بونەتە دوو هێزى ناشیرین و قێزەون و بێزراو , ئەگەر گۆڕانیش لە هەریەكێك لە سەر حسابى ئەوى تریان نزیك بێتەوە ئەوە زیان دەكات بەتایبەت لە پارتى و بنەماڵەى بارزانى , وەكو كورد ووتویانە ئەوەى لە پارە نزیك بێتەوە ڕەوشتى بەرزى بیر ئەچێتەوە , بەڵام ئەبێت ئێستا بڵێین ئەوەى لە پارتى نزیك بێتەوە ڕەوشتى بەرزى بیر ئەچێتەوە , ئەبێت گۆڕانیش باش بزانێ ئەو دەنگۆیانەى باس لە نزیك بونەوەى گۆڕان و پارتى ئەكات زیانى زۆرى پێ ئەگەیەنێ بۆیەپێویستە پێش هەر پەیوەندییەك بیر لە زیانەكەشى بكاتەوە و هەر هیچ نەبێت خەڵكى خۆى ئاگادار بكاتەوە , لەگەڵ شەڕو ئاژاوە نین , بەڵام لەگەڵ دەست تێكەڵ كردنیش نین بە تایبەت لەگەڵ پارتى لە سەر حسابى یەكێتى یان بە پێچەوانەوە ,چونكە هەردوكیان وەك یەكن و هیچ لە هیچیان باشتر نین ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست