سیدالریس بگەرە فریام پاسدارو جەلالى خواردیانم
Monday, 30/08/2010, 12:00
ئەم كتێبە كە سەدام نوسیویەتى لە سەر ڕوودانى خیانەتى 31ى ئاب هەتا ئێستا بڵاو نەكراوەتەوە و لاى خەلیل الدلێمى پارێزەرى سەدام پارێزراوە ,سەدام باس لە چۆنیەتى ڕوودانى ئەو خیانەتە ئەكات , سەدام ئەڵێ , من لە نزیكەوە ئاگادارى وەزعى شیمال بووم , ڕۆژانە هەواڵى ناخۆشم لە سە ر شیمالى حبیب ئەبیست كە چۆن بە هۆى شەڕى ناوخۆى بەینى جەلال و مەسعودەوە گەلەكەمان لە شیمال ئەژى , بە ووردیش ئاگادار بووین كە جەلالى تاوانبار لەگەڵ ئێران ڕێككەوتوە بۆ ئەوەى بەشێك لە عێراق تەسلیمى ئاخوندەكان بكەن , ڕۆژێك سەركردایەتیم كۆكردەوە و تاوتوى ئەو مەسەلانەمان كرد , من ووتم بە هاوڕٍێیانم كە مەسعود بەرگەى جەلالیەكان ناگرێ و داواى یارمەتیمان لێ دەكات , وەكو چۆن باوكى هەموو جارێ داواى لە شا دەكرد دژى ئێمە هاوكارى بكەن , ووتم مەسعودیش كوڕى ئەو پیاوەیە و ئەویش هەر وادەكات , بەینیشمان لەگەڵ مەسعود خۆش بوو , بەتایبەت لە دواى ساڵى 1991 وە بەردەوام مەسعود پەیوەندیەكى پتەوى هەبوو لەگەڵمان و ئێمەش ئاسانكارى زۆرمان بۆ كردبوو , چەندین جار مەسعود پێى دەوتم ئێمە هەر سەربازى تۆین و خەمى شیمالت نەبێت , هەر بۆیە ئێمەش هەموو پیاوەكانى خۆمان هان دا لەگەڵ مەسعود بن , بەڵام مەسعود و هێزەكەى لە شەڕدا هیچ نەبون , ئەوان تەنها پشتیان بە دەرەوە ئەبەست , ڕۆژێك لە كۆشك بووم ڕفیق تاریق عەزیز هات بۆ لام و نامەیەكى مەسعودى پێدام , ووتى نامەى مەسعود بارزانیە , كە كردمەوە , مەسعود بە سوپاسەوە داواى یارمەتیم لێ دەكات بۆ ئەوەى هەولێرى بۆ پاك بكەمەوە لە جەلالیەكان و ئێران , منیش سەركردایەتیم كۆكردەوە و ئەو قسەیەم بیر هێنانەوە كە ووتبوم ڕۆژێك دێت مەسعود داواى یارمەتیمان لێ دەكات , ئەوا كردى و نامەكەى مەسعودم خستە بەردەستیان , ئیتر بڕیارمدا بە سوپا كە بێن بە دەنگ ئەو دۆستە دێرینمەوە ئەوەبوو ڕۆژى 31ى ئابمان دیارى كرد بۆلێدانى جەلالیەكان , ئەم چالاكیەشمان ناونا تەوەكل باللەى ئاب و ڕۆڵەكانى عێراق توانیان دەرسێكى باشى جەلالیەكان دابدەن و هەولێر لەو ناپاكانە پاك بكەنەوە , ئێمە باشمان ئەزانى جەلال عەمیلێكى ئێرانە , ئەشمان زانى هەندێك پاسدارى هێناوەتە سەر سنور , بەڵام بە پێى زانیاریەكانمان سوپا نەیتوانى هیچ پاسدارێك بدۆزێتەوە لەناو هەولێردا , ئەركەكەمان تەواو بوو , هەولێرمان ڕزگار كرد , دوایش هەولێرمان تەسلیمى دۆستە دڵسۆزەكەمان كرد , ئەوانیش بە سەدان لە خائینیان تەسلیم كردین لە كوردو عەرەب , ئەوانەى خیانەتیان كردبوو لە عێراقى گەورە , پاش چەند ڕۆژێك لە ڕاونانى جەلالیەكان سوپاى عێراقى قارەمان گەڕانەوە بۆ شوێنى خۆیان , مەسعود نامەیەكى پیرۆزبایى بۆ ناردین و وەكو موستەشارەكان جارێكى تر بە گەرمى سوپاسمان ئەكات و دڵسۆزى خۆى بۆ سوپاى عێراق و سەركردایەتى عێراق ڕاگەیاندبوو , ئەوەبوو لە پاداشتى ئەمەدا هەتا ئەو ڕۆژەى ئەمریكا ى شەیتان هاتە ناو عێراقەوە دۆستایەتى ئێمە و مەسعود بارزانى هەر مابوو , پێم خۆشە هەر بۆ مێژوو ئەمەتان بۆ بنوسم , ئەوەى مێژوو ى بنەماڵەى بارزانى بزانێ باش دەزانێ كە ئەم بنەماڵەیە لەوەتى هەن هەر وا بون , هیچ كاتێك بێ یارمەتى دەرەوە نەیان توانیوە هیچ بكەن , چونكە ئەوان هێزێكى ترسنۆكن , هەر هێزێكیش چاوى لە خیانەت بێت قەت ئازا نابێت , زۆر لە هاوڕێیانم پێیان ووتم با ئەمە نەكەین , چونكە بنەماڵەى بارزانى خائینن و باریان بۆ كەس نیە , بەڵام من بە قسەم نەكردن , كاتى خۆشى مەلا مستەفاى باوكیان هەر وابوو , ئێمە ڕێككەوتنامەى ئازارمان لەگەڵ مۆر كردبون , كەچى وازیان لە خیانەت نەدەهێنا و بێ پرسى شاى ئێران نەیان دەوێرا هیچ بكەن , هەرچى لەگەڵ ئێمە دەیان كرد یەكسەر دەیان بردەوە بۆشا , ئینسان بۆ خوابیڵێ مەسعود لە خیانەتا وەكو باوكى نەبوو , چونكە بۆ مانەوەى خۆى پەناى بۆ هەمومان دەبرد , ئەمان پێش جەلال پیاوى ئێران بوون , ئەمان بوون یەكەم كەس پاسداریان هێنایە سەر شیمالى خۆشەویست , لەگەڵ توركیاش هەروابوون , وا لەگەڵ ئێمەش هەروان , مەسعود لە پێناوى مانەوەى خۆیدا ئامادەیە هەرچى خیانەتە بیكات , پیاوێكى بێ ئابڕوەو گوێ بە هیچ نادات , ئەوە پەروەردەى بنەماڵەكەیەتى 00دوا لە براكانم ئەكەم لە شیمال ئیتر دواى ئەم خائینانە نەكەون , شەرمەزارییە بۆ براكانم لە شیمال ئەمانە بە سەرۆكى خۆیان حساب ئەكەن 00
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست