کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ جەعفەرو عارف ڕوشدى بە پیرى فێرى محەلەبى خواردن بوون

Friday, 07/08/2009, 12:00


ئەڵێن مرۆڤ كە بە پیرى فێرى محەلەبى خواردن بوو كەوچكەكە دەبات بۆ لوتى ئەم دوو لێپرسراوەى یەكێتیش دواى دۆڕان و تێك شكاندنەكەیان لە هەڵبژاردنەكانى ئەمجارەدا ئینجا بیرى پەیڕەویان كەوتۆتەوە ئەویش بۆ كێ ؟ تەنها بۆ ئەوانەى دەنگیان نەداوە بە لیستە ڕوو ڕەشەكە و سەرۆكە خائینەكەى هەرێمى كوردستان , هەژدە ساڵە ئەم یەكێتیە لە سایەى دەسەڵاتى ئەم گەندەڵ و دزانەى ئێستاوە ئەوەى باسیان نەكردبێت پەیڕەو ى ناوخۆى یەكێتى بوە و هەر بڕواشیان پیًى نەبوە كەچى دواى دۆڕاندنە ئابڕوو بەرانەكەیان ئینجا بەتەمان بگەڕێنەوە سەر پەیڕەوو ئێستا باسى ئەكەن , ئەو دوو زاتە ناموبارەكە بە پەیڕەو سزاى ئەوانە دەدەن وەكو شێخى داوێن پیس ئەڵێ لە ڕێ لایان داوە بەڵام نایەت بە سەركردایەتیەكەى بڵێ ئەى بۆنایەیت سزاى ئەوانە بدەیت كە قورسایى فایلەكانیان بە قەد قورسایى ورگى سكرتێرەكەیان دەبێت , لەوە ئەچێت لەو پەیڕەوەى شێخى داوێن پیس باسى ئەكات فایل دارى سزاى بۆ دانەنرابێت , لەوەئەچێ گەندەڵى و دزى و شاردنەوەى بكوژى پێشمەرگە سزاى بۆ دانەنرابێت بۆیە شێخى داوێن پیس و عارف ڕوشدى باسى ئەمە ناكەن ,من تێ ناگەم ئەمانە چۆن لە ڕویان دێت باس لە پەیڕەو دەكەن, كام پەیڕەو ؟ ئەو پەیڕەوەى كە تەنها لە گۆنگرەدا بیرتان ئەكەوێتەوە جا جەنابى شێخ و عارفى داماو ئەگەر یەكێتى بە پەیڕەو كارى بكردایە ئەبوایە لە پێش هەموو كەسەوە سكرتێرە نەخۆش و خەڵەفاوەكەتان سزا بدرانایە ,ئەو كاتانەى هەموو كادرو ئەندامانى خوارەوە داوایان دەكرد با بە پەیڕەو ئیش بكەین ئەو كاتە گاڵتەیان بە هەموومان دەكردو پێیان دەوتین پەیڕەو بەس بۆ ناو كتێبخانەكان جوانە ئەم هەموو لێپرسراوە دزو داوێن پیس و گەندەڵ و خائین و فایل دارە دروست بون لە باتى بە پەیڕەو هەڵس و كەوتیان لەگەڵ بكرێ چەپڵە و قسەى سكرتێرە نەخۆشەكە بونە ئەلتەرناتیفى پەیڕەو و ئەوەى دەیان ساڵ جاسوسى بۆ بەعس كردبوو بەیەك چەپڵە لێى خۆش بوون , ئەى ئەو كاتەى جەنابى شێخ كە ئێوە شێخ جەعفەرى پارێزگارى كۆنى سلێمانیتان لە ماڵەكانى خۆتاندا شاردەوە كە دەستى سورە بە خوێنى دەیان پێشمەرگە بۆ داوات نەدەكرد با پەیڕەو حسابى بۆ بكرێ , یان پەیڕەو وەكو یاسا و دادگاى ئێستا وایە تەنها بۆ ئەوانەیە كە بێ پشت و پەنان , تەنها گەڕانەوەتان بۆ پەیڕەو بۆ ئەو كەسانەیە كە ویژدانى خۆیان ئاسودە كرد و دەنگیان نەداوەتەوە بە گەندەڵى و سەرۆكە خائینەكان , داماوانە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ پەیڕەو و جەماوەرى یەكێتى داوا بكەن ئەبێت ئێوە هەمووتان سزا بدرێن , تازە عارف ڕوشدى بە تەمایە جەماوەرە كۆنەكەى یەكێتى دەنگ بدەنەوە بە یەكێتى بەڵام باش بزانە تا ئێوە بمێنن دڵنیابە كەستان بە دەورەوە نامێنێ ئێوە كارێكتان بە سەر یەكێتى نەهێناوە تا خەڵك جارێكى تر دەنگ بداتەوە بەو حیزبەى بە خوێنى ڕۆڵەكانى گەورەى كرد بەڵام ئێوە بونە خاوەنى وا توشى دەیان كارەسات و شكستان كرد , عارفى زەلیلى دەستى تاڵەبانى گاڵتە بە خەڵك دەكات كە باش لەڕێككەوتنە ستراتیژیەكەى یەكێتى و پارتى تێ نەگەیشتون و دەڵێ ئەمە بۆ بەرژەوەندى كورد بوە هەقە لە عارف بپرسین جەنابت تائێستا ناوەڕۆكى ئەو ڕێككەوتنە ئەزانى , بێجگە لە پاراستنى بەرژەوەندیەكانى بنەماڵە مافیاكان چ خێرێكى بۆ كورد تیایە , ئەى ئیتر ئەم خۆ غەشیم كردنەتان لە چیە ؟ ئێوە خۆتان هەڵخەڵەتاو و نۆكەرن ئێمەش والێ مەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە