کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێك لە ئوتێلەكانى سەرسەنگ هى مەسعودە..

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


كورد یەكێك لەو میللەتانەى كە لە ڕووى ئەخڵاقەوەو پابەند بوون بەبەرزى ڕەوشتەوە وێنەى نەبوو , بەڵام لەگەلً گرتنە دەستى دەسەڵات لە لایەن یەكێتى و پارتیەوە و خۆ سەپاندنى مەسعودو جەلال بەسەر ئەم میللەتەوە ئیتر ئەم میللەتەیان لە ڕووى ئەخلاقیەوە داڕوخان , هەژارى یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانى لەش فرۆشى , ئەو كاتەى ماڵ هەبوو نانێكى نەبو بیخوات ئەمان یاریان بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە ئەكرد , ناچارى و برسێتى و بێ ئیشى واى كرد كە لە دەرگاى ئەوسەركردە كورد پەروەرانە بدەیت تا پارەى كیلۆیەك ئاردت پێ ئەدەن , بەڵام ئەمان وەكو گورگ ئەو هەلەیان قۆستەوەو بە پارەى دزراوى ئەو میللەتە كەوتنە ئەتك كردنى ژنان و كچانى كورد , ئەوان دەوڵەمەندو دایكێكیش بۆ پارەى نانێك بۆ مناڵەكەى ناچار كرا ئەو كارە بكات , بەمەشەوە نەوەستان بە ناوى دامەزراندن و وەرگرتنى زەوى و دەیان شتى ترەوە خەڵكێكى زۆریان لە خشتە برد , سەدان چیرۆكى لەم بابەتە هەیە و ئەگەر خوێنەران كتیبًَەكەى خەندان خان بە ناوى ((ئۆقیانوسێك لە تاوان)) بخوێنەوە كە ئەو چیرۆكانە لە زمانى قوربانیەكانەوە ببیستن ئەو كاتە بۆتان دەردەكەوێت ئەم لێپرسراوانە چۆن ژنانى كوردیان توشى ئەم نەهامەتیە كردوە , لێپرسراوەكان ژنەكانیان لە هەندەرانە , ئەوانیش لێرە لە سەر ڕەقەم كام كچە جوان و ناسكە وەكو خۆیان ئەڵێن لە ڕێگەى دەڵاڵە تایبەتەكانیانەوە بۆیان ئەبرێ بۆ ئەو ڤیلاو باخانەى دروستیان كردوە ,بێجگە لەمە بە بڕیارى خۆشیان ئاگادارى پۆلیس و ئاسایشیان كردوە كەس نابێت بگیرێ لەسەر بەد ڕەوشتى ,بۆیە ئەم بڕیارە واى كردوە سەدان شوێن بكرێتەوە و ترسیان نەبێت چونكە هەموو لێپرسراوو كاربەدەستەكان خۆیان لەو بابەتەن بۆیە نایانەوێت لێیان تێك چێت , ڕێگە دان بە بەرەڵڵایى و بەدڕەوشتى بە ناوى ئازادى و دیموكراسیەوە لەم ووڵاتەدا تەشەنەى كرد, ئیتر بە كچان و ژنانى كوردەوە نەوەستان چون عەرەب و بیانیان هێنا , ئەفسەرێكى پۆلیسى سلێمانى پێى ووتم بە بڕیارى تاڵەبانى نابێت كەس لە سەر لەش فرۆشى بگیرێ , لاى مەسعودو بنەماڵەى بارزانیش هەمان شت هەیە و ئەوەتا لە كەناڵى زاگرۆسەوە لە بەرنامەى من جیاوازم دا گرنگیەكى تایبەت ئە دات بە ڕەقس و سەما و ئەوەى ئەو كارە بكات ڕاقسەى بەرنامە ئەڤین ود كتۆرە بەلقیس سەد جار ئەڵێن بەڵێ و ئینجا خۆشیان ئەڕەقسێن . میللەتى كوردئەمەى پێ قبوڵ ناكرێ لە سەیرانگاى سەرسەنگ خەڵكى ئەو سەیرانگایە دەمێكە هاواریانە لە بارەیەوە كەس گوێى لێ نەگرتوون ئەمجارەش بەو مەرجە دە نگیان داوە بە لیستى كوردستانى كە ئەوانە دەربكات بەڵێنیان داوە بەڵام بەڵێنى هەڵبژاردن درۆیە و جێ بەجێ نابێت بۆیە خەڵكەكە خۆیان كۆبونەتەوە و داویانە بەسەر ئەو ئوتێل و موتێل و شوقانەدا كە بۆ مەبەستى لەش فرۆشى بەكار هاتون ,ئەوەى جێگاى گومانە بۆ خەڵكى بۆ چەندین ساڵە داوا لە دەسەڵاتداران ئەكرێ ئەو شوێنانە لابەرێت هەر نەیكردوە و بگرە زیاتر پەرەیان داوە بەوكارە و لە باشترین ووڵاتانى جیهانەوە ئافرەتى لەش فرۆش و سۆزانیان بۆ هێناوە و بۆ تە سەرچاوەیەكى باش بۆ پارە پەیا كردن , هەندێك لە خەڵكى ئەو ناوچەیە ئەڵێن بەشێكى ئەم شوێنانە و ئوتێلە خۆش و باشە كان هى بنەماڵەى بارزانیە بەتایبەت هى مەسعودە , بۆیە بەو هێرش كردنەى خەڵك بۆ سەر ئەو شوێنانە سەر شۆڕێەكى تر بۆبنەماڵەى بارزانى و شەخسى مەسعود تۆمار كرا , سەرۆكەكانمان بۆ خۆشى ئەو میللەتە و دڵ ڕازى كردنى گەنجان ئەمەشیان كردو خۆشیان پارەیەكیان دەست دەكەوێت ئەوەیە سەرۆك پایەدار بیت سەرۆكى هەرێم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە