کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منەتم بە هەشت كورسیەكەى گۆڕان نیە

Thursday, 29/04/2010, 12:00


ئەمەى سەرەوە قسەى پیاوە خەڵەفاوەكەیە , بەبێ ئەوەى ناوى بهێنم هەموتان ئەزانن ئەمە تەنها لە قسەى تاڵەبانى ئەچێ چونكە ئەوەى ماهیەتى تاڵەبانى بناسێ باش دەزانێ ئەوەندەى تاڵەبانى منەتى بە دوژمنانى میللەتەكەى هەبوە قەت ئەوەندە منەتى بە كوردو هاوڕێكانى نەبوە ,تاڵەبانى ئەم قسەیەى لە ڕۆژى 24/4 لەگەڵ ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى كردوە , هەموومان كەم تا زۆر مێژوو كەسایەتى تاڵەبانى باش ئەزانین , هەر لە سەردەمە كۆنەكانەوە ئەو كاتەى یەكەم نانى جاشایەتى لەگەڵ خەزوورى لەت كرد ئیتر تاڵەبانى تێگەیشت كە ئەوەندەى لە دوژمنان و جاشایەتى سود مەند ئەبێت نیو ئەوەندە و بگرە كەمتریش لە میللەتەكەى سود مەندنابێت بۆیە ئیتر لەو كاتەوە بۆ بەدى هێنانى بەرژەوەندیەكانى خۆى زیاتر هاناى بۆ دوژمنەكانى بردوە , كاتێك تاڵەبانى لە بیرى میللەت و هاوڕێكان دا بوە كە ترس نەبوە بۆسەر بەرژەوەندیەكانى , بەڵام وەكو ئێستا كە ترسى هەبوبێت ڕۆژێك لاى ئێران و ڕۆژێك لاى مەسعودو ڕۆژێكیش بە مل كەچى لەبەردەم پادشاى سعودیە و توركان و ئەمریكادا بە چۆكدا دێت , دوایى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەركەوت كە كورد كورسى پێویستى نیە و ناتوانێ پۆستە سیادییەكان بە دەست بهێنێتەوە , بێجگە لەمەش ئەم جارە سوننەش هاتونەتە پێشەوە و كورسى باشیان بە دەست هێناوە , بۆیە ترسى تاڵەبانى لە وەرنەگرتنەوەى پۆستەكەى واى لە تاڵەبانى كرد كە بە پەلە خۆى بگەیەنێتە لاى ئاغاكانى لە ئێران بكەوێًت بە سەر دەست و پێى ئاخوندەكانى دا لە ئێران و بگەنە ئەو ڕێككەوتنامەیەى كە پۆستەكەى تاڵەبانى تیا مسۆگەر بكرێ , ئەمە ترس بوو بۆئەمریكا و سوننەكانى عێراق بۆیە بە هەڕەشەیەكى ئەمریكا تاڵەبانى جارێكى تر باى دایەوە بەلاى سوننەكانى عەرەب و عێراقدا خۆى و سەرۆكە بێ شەرمەكەى هەرێم خۆیان گەیاندە سعودیە , ئەمە ماهیەتى تاڵەبانیە ,ئەو نانى جاشایەتى و خیانەتى لەت كردوە ئەوەشى بە نانى سەر شۆڕى پەروەردە كرابێت زۆر قورسە نانى حەڵالأ بە قوڕگیدا بڕواتە خوارەوە , تاڵەبانیش كە منەتى بەو هەشت كورسیەى گۆڕان نیە ئەوە تەنها هەشت كورسى نیە و بەس ئەوە دەنگى بەدەست هاتوى نیو ملێون كوردە ,كەواتە تاڵەبانى پیرى خەڵەفاو منەتى بە نیو ملێون كورد نیە , ئەگەر جاشایەتیەكەى سەر بگرێ سبەینێ منەتى بە ئەو كورسیانەى لایەنەكانى تریش لە هاوپەیمانى و كۆمەڵ و یەكگرتووش نامێنێ , چونكە ئەوە ماهیەت و سروشتى تاڵەبانیە , بە دەنگى كورد پۆستى سەرۆك كۆمارى وەرگرت , كەچى لەو ڕۆژەوە كەس لە كورد نەیبینى و نەیبیست تاڵەبانى خێرێك بۆ كورد بداتەوە , چوار ساڵى سەرۆك كۆمارى تاڵەبانى بێجگە لەوەى زەرەرى بۆكورد هەبوو هیچى ترى بۆ كورد تیا نەبوو , ئەوەندەى بە ڕێكخستنەوەى ماڵى عەرەبەوە و ڕێكخستنەوەى عێراقى عەرەبیەوە خەریك بوو قەد ئەوەندە خۆى بۆ كورد تەرخان نەكرد , بگرە ئەو ڤیتۆیەى كە مافى خۆى بوو هیچ ڕۆژێك بۆبەرژەوەندى كورد بەكارى نەهێنا , ئەو منەتى بە دەنگى زیاتر لە دوو ملێون كورد نەبوو , دڵنیابن ئێستاش منەتى نەك بە هەشت كورسى گۆڕان بەڵكو منەتى بە هیچ كوردێك نیە چونكە ئەو یان جاشایەتى بۆ ئیران دەكات یان مل بۆشاكانى سعودیە كەچ دەكات و بە داواكانى ئەوان ڕازى دەبێت , ئەو تائاخوندەكانى ئێران یاشاكانى سعودیە یان ئەتاتوركەكانى توركیا وەستا بێت ئەوا قەت منەتى بە میللەت نیە , بەڵام خەیاڵى خاوە ڕۆژێك دێت مل كەچى ئەو هەشت كورسیە و ئەو نیو ملێون دەنگە بێت , ئەوە ى منەتى بە میللەت نەبێت وەكو سەدام ئەبێت لە كونە تاریكەكاندا بدۆزرێتەوە پشت بە خوا تاڵەبانى و مەسعود و هاوپیشەكانى تریان بە هەمان چارەنوس ئەچن , ئەو منەتى بە ئێمە نەبێت ئێمەش ئەو بە سەرۆكى خۆمان نازانین ,ئەوەش مایەى سەربەرزییە بۆگۆڕان كە دەنگ نادەنەوە بە تۆ و تۆش بە هیچ نازانن ........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە