کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەداخەوە، که‌ سۆزان خۆى بە كچى خاڵە شەهاب دەزانێ

Saturday, 19/12/2009, 12:00


خاڵە شەهابى نەمر ئەو سەركردەیە بوو هیچ كاتێك دزى و گەندەڵى و بەدڕەوشتى و خیانەتى قبوڵ نەبوو ,شەهابى نەمر لەبەردەم پەتى سێدارەدا شێرانە وەستا و كەم ژیانى هەڵبژارد بۆئەوەى كەڵ بژى , بەڵام كە سەیرى ئەو ژنە ئەكەیت ناوى سۆزانى خاڵە شەهابەپێت سەیرە ئەم سۆزانە كچى ئەو شەهابە بێت كەهیچ كاتێك دزى و گەندەڵى و بەدڕەوشتى قبوڵ نەبوە ,سۆزان كەسێكە لە پێناوى ئەوەى شتێ زیاترى دەست بكەوێت خیانەت لە خوێنى باوكیشى ئەكات , باوكى ئەم سۆزانە یەكێك بوو لەو قارەمانانەى بۆیە پەتى سێدارەى هەڵبژارد بۆ ئەوەى ئەم میللەتە ئاسۆدە بێت , شەهابى نەمر بە خوێنى خۆى هاوڕێكانى پاراست و ئەو ئەركەى خستە سەر شانى خۆى و نەیتوانى خیانەت لە میللەتەكەى و كۆمەڵە و هاوڕێكانى بكات , ئەگەر ئەو قارەمانە بەتەنها بە دركاندنى یەك ووشە بیوتایە خۆى ڕزگار ئەكرد بەڵام خیانەتى پێ قبوڵ نەكرا و سێدارەى هەڵبژارد , بەڵام سۆزانى كچى ئەو پیاوە پێى ناخۆشە ئێستا خەڵكانێك پەیدا بوون خیانەت و دزى و گەندەڵى ئاغاكانى سۆزان بۆ خەڵك باس ئەكەن ,ئەو ئاغایانەى سۆزان بەرگریان لێ دەكات گەورەترین خیانەتیان كرد , تەنها بە ڕازى بونێكى جەلال و مەسعود كورد پێنج كورسى دۆڕاند بێ هەڵبژاردن ئەبوایە ئەو ئاغایانەى ئەم تاوانەیان كردوە تف باران بكرێن چونكە خیانەتیان لە میللەتێك كرد كە بەخوێنى هەزاران شەهیدى وەكو شەهاب و ئارام و ڕیشە ڕزگارى بوو كەچى سۆزان دێت و چاوپۆشى لە خوێنى باوكى ئەكات وبەرگرى لە ئەو خیانەتكارانە ئەكات , سۆزان لە پێناوى ئەوەدا ئەوە ئەكات بۆ ئەوەى مۆنیكایەكى جوانترى بدەنێ , بەداخەوە ئەو ژنە خۆى بە كچى شەهابى نەمر دەزانێ , ئەو حیزبەى بە خوێنى هەزاران شەهید ى وەكو شەهاب گەیشتە ئەمڕوۆژە وا لە لایەن ئەو ئاغایانەى سۆزانەوە وەكو تاڵەبانى و كۆسرەتەوە توشى خراپترین ڕۆژەكانى خۆى بوە , سۆزان پێى ناخۆشە كەسانێك پەیدا بوون ڕەخنە لە سەرەمافیاكانى كورد دەگرن كە پێنج كورسیان دۆڕاندوە , سۆزان پێى ناخۆشە كاك نەوشیروان گەندەڵیەكانى كۆسرەت و مونافیقى تاڵەبانى بڵاو بكاتەوە و بەڵام پێى ناخۆش نیە ڕۆژانە لە لایەن تالًەبانى و كۆسرەت و هاوپیشەكانیەوە ئیهانەى ئەم میللەتەدەكرێت , دزى و گەندەڵى و خیانەتى لێ دەكرێت , ئەو انەى ئاغاكانى سۆزان دەیكەن دەبوایە سۆزان قەت قبوڵى نەكردایەو وەكو شەهابى نەمر كەڵ بژیایە كەچى نەك قبوڵى ئەكات بەڵكو بەرگرى لە بكەرەكانیشى ئەكات , خۆزگەم سۆزان بیزانیایە چۆن ئەو جەلالیانەى ئەو بەرگریان لێ دەكات چ سوكایەتیەكى پێ دەكەن , لە دەیان كادرى ئەوانم بیستوە كە ووتویەتى خاڵە شەهابیش وارسى نەماوە چۆن موچەى شەهیدانە وەردەگرێ لە كاتێكدا هەزاران شەهیدى تر هەیە بەناوى ئەوەى وارسیان نەماوە موچەكەیان بڕیون,ئەڵێن بۆ سۆزان و یەكێتى ئەمە ئەكەن, یان ئەڵێن ڕۆژێك لاى مام جەلالە و ڕۆژێك لاى كۆسرەتە و داواى سەیارە و پارە ئەكات , بگرە شتى خراپتریش كە خەریكە بەدناویشت ئەكەن , ئەوان ئەوە ئەخلاقیانە بەرامبەر بە ئێوە ,تۆش دژى ئەوانە یت كە ڕاستیەكان بۆ خە ڵك باس دەكەن , ئەوەى لیستى گۆڕان دەیڵێ ئەوە خیانەتێكى ئاغاكانتە و پێویستە هەموو كەس بیزانێ , ئەبوایە مەمنونى لیست گۆڕان و یەكگرتوو بونایە كە ئەم خیانەتەى ئاشكرا كرد , نەك پێیان بڵێت ((ئێستاش ده‌یانه‌وێت به‌م ستراتیژه‌ كاربكه‌ن‌و قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵك بێنن ده‌نگیان بۆ بدات)) ئەوان خیانەتیان كردوە , لیستى گۆڕان بە خۆڕایى واناكات , باشە ئەگەر نەیان كردایە گۆڕان ئەیتوانى شتى وابڵێ , ئەمەى گۆڕان ئەیكات ڕاستیەكە و موزایەدە نیە , بۆ ووشیار كردنەوەى میللەتە نەك بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن , تۆ كچى شەهیدى و سەرۆكى فراكسێۆنێكى ئەبوایە تۆش ئەمەت بوتایە كەچى نەك نایڵێت بەڵكو شەڕ لەگەڵ ئەوانەش دەكەیت كە جورئەت ئەكەن و بە خەڵك ئەڵێن سەرانى كورد خیانەتیان كردوە , كەى بوە سۆزان خان بەیەك تەلەفونى درۆ و بێ بناغە پێنج كورسى بدۆڕێنن ئەمە لە كوێ بوە تەنها لاى مامە و كاكە نەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە