ڕیسوایى بۆ ئەو دەسەڵاتەى كوردستانپۆست فلتەر ئەكات
Saturday, 05/06/2010, 12:00
گۆران نێت كۆمپانیایەكى هێڵى ئەنترنێتە لە سلێمانى , سەربارى هەموو خراپیەكانى لە هێڵەكاندا و ئەو دزى و ساختەچێتیەى ئەیكەن لە كارەكانیاندا , سەربارى خاوى و خراپى هێڵەكانى بەڵام خەڵكى سلێمانى لە ناچاریدا ئەم هێڵە بەكار دەهێنن , بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو خراپیانەى كە هەشیانە كەچى ئەو سایتەى كە بۆتە خواست و دڵخوازى هەمومان لێمان قەدەغە دەكەن و لە گەیشتن بە ڕاستیەكان بەشداربوەكانى خۆیان بێ بەش دەكەن , ئەم دەسەڵاتە كوردییەى ئێمە هەمانە لە پەنا دیموكراتیەدا كلكى دیموكراتى ئەبڕن , ئەتكى ئەكەن , ڕێگا نادەن ڕاستیەكان بگاتە خەڵك , بۆیە ئەوەندە لەو سایتە و ڕۆژنامە ئەهلیەكان و سەربەخۆكان ئەترسن , ئەوەى پیاوە نەخۆشەكانى ناو دەسەڵاتى هەراسان كردوە ئەو سایت و ڕۆژنامانانەن كە سەربەخۆن و دەسەڵات نەیتوانیوە بیان كڕێت و بە پارەى لە میللەت دزراو چاویان پێ دابخات بۆیە ئەوانیش بێ منەتن و پەنجە دەخەنە سەر ڕاستیەكان , ئەمانە گۆشتى ڕانى خۆیان ئەخۆن و منەتى قەسابەكان هەڵناگرن , كوردستان پۆست ئەو ماڵە پڕدەنگە ئازادەیە كە هەموومان بێ ترس تیاى دەنوسین , ئەم دەسەڵاتە نابێت بە زمانى گوڵ ڕەخنەى لێ بگریت چونكە ئەمان خۆیان دڕكن و لە زمانى گوڵ تێ ناگەن , ئەبێت بەو زمانە ئەمانە بدوێنێ كە خۆیان پێى ئەدوێن , ئەمانە فێرى شەقن و ئەبێت بە چەكوش لە گەڵیان بدوێیت ,ئەمانە ئەگەر لە زمانى گوڵ تێ بگەیشتنایە نە سەردەشت و نە سۆران و نە شێخ ستاریان شەهید ئەكرد و نە هاوڵاتى و نە لڤین و نە ئاوێنەیان دەدا بە دادگا و هەڕەشەیان لێ دەكردن و نە كوردستان پۆستیشیان بە ڕووى ئەم میللەتەدا دادەخست , بۆیە پێویستە بەردەوام بە چەكوشێكەوە بە سەرسەریانەوە بوەستیت تا مل كەچى گەل دەبن , من لە خۆمەوە سەیر دەكەم و پرسیاریشم كردوە زۆربەى ئەوانەى ئە نترنێتیان هەیە لەگەڵ یەكەم داگیرساندنى هێڵەكەدا چاویان بە كوردستان پۆست ڕۆشن دەكەنەوە و تەنانەت ئەو گەنە پیاوانەى ئەمڕۆ دەسەڵاتدارن ئەوانیش هەر سەیرى دەكەن , بەڵام ئێمە بۆ ئەوەى ڕاستیەكانى ئەو گەنە پیاوانە بزانین و ئەوانیش لە ترسى ئاشكرابونى كارە قێزەونەكانیان , كوردستان پۆست ئێمەى فێرى بوێرى كرد , ئێمەى ئاشنا كرد بە ڕاستیەكان , ئەوە تەنها كوردستان پۆست بوو ترسى خستبوە دڵى هەموو ئەو كەسانەوەى ئەمڕۆ گەندەڵ و دزو بەد ڕەوشتن , ترسى دەسەڵات لە كوردستان پۆست و ئەو قەڵەمە بوێرانەى تیاى دەنوسن ترسێكى نائاساییە , ترسێكە بەردەوام وەكو سێبەرەكەى خۆیان بە دوایانەوەیە , بۆیە هێرشى دەسەڵاتداران بۆ سەر سایتەكە و نوسەرەكانى بە قسە و بوختان هەڵبەستن و جنێو ى ناشیرین و دەیان شتى تر ئەوە دەسەلمێنێ كە كوردستان پۆست سامێكى گەورەى هەیە بۆ سەر یان و خەوى لێ حەرام كردون , ئەوانیش هەموو ڕێگاكانیان گرتۆتە بەر بۆ بێ دەنگ كردنى ئەو ماڵە گەورەیەى لەشكرێك قەڵەمى بوێرى تیایە و زۆربەى ئەو قەڵەمانەش لەناو جەرگەى دەسەڵاتدان و تەنانەت لەناو ماڵى گەنە پیاوەكاندا ن ,چەندین فلتەرى بە هێزیان خستە سەر ئەم سایتە , هاكیان كرد , هەڕەشەیان كرد , بەڵام بۆیان ناچێتە سەر , دەمێكە لە هەولێر لە لایەن بنەماڵەى كورد كوژو خیانەتكارى بارزانیەوە ناهێڵرێ ئەم سایتە ببینرێ , وا لە سلێمانیش جەلالیە خۆفرۆشەكان كوردستان پۆستیان فلتەر كردەوە , هەرچەندە ئەوان نەیان توانیوە بێ بەشمان بكەن لە سەردانى ئەو سایتە , بەڵام فلتەر كردنى كوردستان پۆست ئەوە ئەسەلمێنێ ئەم دەسەڵاتەى مامە و كاكە , هەردوو بنەماڵە خۆفرۆشەكەى كورد تاڵەبانى و بارزانى چەندە ئەترسن , سەربەرزى بۆ كوردستان پۆست و هەموو ئەو دەنگانەى بە جیڕەى قەڵەمەكانیان دەسەڵاتیان هێناوە تە لەرزە و ڕیسوایش بۆ ئەو دەسەڵاتەى سەردەشت و سۆران شەهید دەكات و كوردستان پۆست فلتەر ئەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست