کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە هۆى زۆرى موچەكەیەوە تاڵەبانیش ناوى چوە كتێبى گینسەوە

Tuesday, 04/01/2011, 12:00




با سەرەتا بەم چەند دێڕەى دەزگاى نەزاهەى عێراق دەست پێ بكەین كە دەڵێن (ده‌زگای‌ نه‌زاهه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ مووچه‌ی‌ مام جه‌لال داوه‌ كه‌ 30 ئه‌وه‌نده‌ی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاده‌ و مووچه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال له‌ هی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئه‌مریكا زیاتره‌، به‌و پێیه‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێڕاق ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌‌ تۆمار ده‌كات و زۆرترین مووچه‌ له‌ جیهاندا وه‌رده‌گرێت.) ئەم ووڵاتە ووڵاتى موچەیە , ووڵاتى ئەوانەیە كە لایان وایە تەنها ئەوان خەباتیان كردوە , ئیتر خەڵكانى تر هیچ نەبوون , ئەكرا كاتێك ئەم ووڵاتە زۆر تر گەشە كردوو بوایە , بێ ئیشى و هەژارى بونى نەبوایە , خاوەن بڕوانامەكان بێ ئیش نەبونایە , موچەى سەرۆك و وەزیر و سەركردە حیزبیەكان چەند بوایە كێشەیەك نەبوو , بەڵام لە ووڵاتێكى وێرانەدا , لە ووڵاتێكدا كە كاول و ئەنفالستانە ,بێ خزمەتگوزارى و ئاوەدانیە بۆ دەبێت مووچەى سەرۆك و سەركردەكانمان , وەزیرو گزیرەكانمان , ئەندام پەرلەمان خەوتوەكانمان , سەركردە بە پلە وەزیرەكانمان بەرز ترین موچە , زۆرترین پارە بۆ خۆیان بەرن ,هەموو سەرۆك و سەركردەكانى جیهان كە نمونەى سەرۆكى باشن , دڵسۆزى گەل و ووڵاتن , هیچ ڕۆژێك بە ووشەیەكیش خیانەتیان نەكردوە , دڵسۆزى میللەتن , ئەوە نمونەى ئەحمەد نەژادى سەرۆكى ئێران , من هەقم نیە بە سەر ئەوەى چى بوە , بەڵام ئەو هەڵویستەى كە بڕیارى دا بە فرۆشتنى سەیارە تایبەتیەكەى خۆى و دانانى پارەكەى بۆ گەنجانى ووڵاتەكەى یەكێكە لەو نمونە جوانانەى سەرۆكەكانى دنیا , بە ئەحمەد نەژاد ئەڵێن تیرۆریست و دواكەوتوو و توند ڕەو و بە جەلال و مەسعودیش ئەڵێن دیموكراتخواز و داد پەروەر , كەچى كە دێتە سەر پارە خواردن و دزى , تەواو ئەمە پێچەوانە دەبێتەوە ,ئەوەتا ئەحمەد نەژاد سەیارەكەى خۆى ئەفرۆشێ و خوازیارە پارەى باش بكات بۆ ئەوەى هاوكارى زیاترى گەنجانى ووڵاتەكەى پێ بكات , كەچى سەرۆك و سەركردەكانى ئێمەش پارووى دەمى گەنجانى هەرێمەكەم دەدزن و بۆ خۆیانى دەبەن , ئەگەر شتێكیشمان بۆ بكەن سەد جار دەیدەنەوە بە چاوماندا , ئەو سەرۆك و سەركردەیە لە سەر نەسریەى تایبەتى خۆى ئەوەى كردوە , بە یەك دانە چاو بەستمان لێ دەكەن و دەیانمان لێ ئەدزن ,پارەى هەموو گەنجانى ووڵاتەكەم ئەدەن بەو سەركردانەى بە وەزیر و ئەندام پەرلەمان خانەنشین كراون , بۆ سەركردایەتیەك بەس خانەنشینیەكەى موچەى سەدام گەنجى ئەم ووڵاتە بێت , چ سەركردایەتیەك مانگێك موچەكەى خۆى بۆگەنجێك تەرخان كرد تا ژیانى پێ دروست بكات , ئەمەى دەزگاى نەزاهە باسى كردوە ئەمە ئاشكراكەیەتى ئەى دزیەكەى , ئەى یەكێتى , ئەى نۆكان و ئیدارەى گشتى , ئەى نەسریەى عێراق و یەكێتى , تاڵەبانى تەنها موچەكەى بە قەد موچەى سەدان ماڵە شەهیدە , بە قەد موچەى هەزاران كەم ئەندامى سەنگەرو هەزاران شەهیدى كیمیاوى و ئەنفالە ,خەڵكینە باش بزانن ئەوانەن سەركردە و سەرۆكە داد پەروەرو دیموكرات خوازەكانى هەرێًمەكەمان , ئەوەتا دەر ئەكەوێت بۆ ئەمانە لە پێناوى پلەكانیاندا , ئامادەن بەس ببنەوە بە سەرۆك و سەركردە هەرچى نەشیاوە ئەیكەن ,بۆیە تاڵەبانى كە تواناى نیە بە سەر یەك قادرمەدا سەركەوێ , تەنانەت ناتوانێ تارەتیش بگرێ واز لەو كورسیە ناهێنن , لەبەر ئەمەیە ,ئەمانە لە دزى و خیانەتدا هەر یەكەمن , لە گەندەڵى و ناعەدالەتیدا هەر یەكەمن , وا دەركەوت لە موچە خواردنیشدا نەك هەر یەكەم بەڵكو ڕەقەمى قیاسیان شكاندوە ,ئەمانە بۆ خزمەتى گەل و ووڵات نیە كە دەست بەردارى پلەو پۆستەكانیان نابن , بەڵكو بۆ ئەو كێكە نەرم و چەورەیە , دوا دێڕى ڕاپۆرتەكەى دەزگاى نەزاهە ئەمەیە ((به‌ڵام له‌ عێڕاق و كوردستان سه‌رۆك و وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران مووچه‌ی‌ خه‌یاڵی‌ وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌ش گوزارش له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ عێڕاق مووچه‌كه‌یان بۆ كاروكاسبی‌ و گه‌نده‌ڵییه‌ نه‌وه‌ك خزمه‌ت.))
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە