کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌ڵه‌مجاشه‌کان بزانن سەرۆكەكانى ئێوه‌ ڕەمزى خیانەتن

Friday, 02/10/2009, 12:00


بەختیارشاخى ئەو نوسەرە خەڵەتاوەى كە ئەوانەى ئەو ناوى ناون سەرۆك بە ڕەمزەكانى كوردستانیان حساب دەكات و پێى ناخۆشە كەسانێك بەو بەناو سەرۆكانەى بەختیار بڵێ درۆ دەكەن ,كاتێك سەرۆكێك دەبێت بە ڕەمز كە هیچ ڕۆژێك ئەو سەرۆكە بچوكترین خیانەتى نەكردبێت , ئەو كاتە میللەت ئەتوانى َشانازى بەو سەرۆكەیەوەبكات , سەرۆكە نمونەییەكانى دنیا دیارن , ئەو كاتە سەرۆك دەبێتە ڕەمز كە لەگەڵ ئێش و ئازارى مییللەتدا بژى و پارووى دەمى خۆى بۆ مناڵە برسیەكانى ووڵاتەكەى دابنێ و جارێ پێش خۆى لەبیرى خەڵكى دا بێت , ئەو كاتە ئەتوانیت بەو كەسە بڵێیت ڕەمز , بەڵام ئەوانەى بەختیار شاخى بە ڕەمزیان حساب دەكات بێجگە لەوەى كە ڕەمزى خیانەت و دزێتین هیچى تر نین ,ئاخر سەرۆكێك كە خیانەتى 31ى ئابى كردبێت ,سوپاى دوژمنەكەى هێنابێتە سەر ئەو خاكەى بە خوێنى هەزاران كەس ڕزگارى بوە ,سەرۆكێك پەلى سوپاى توركیاى گرتبێت و لوتكە بە لوتكە و دێ بەدێ گێڕابێتى بۆ لە ناو بردنى پەكەكە هێنانى هەتا ناو دوكان بۆ لەناو بردنى یەكێتى ئائەمە ڕەمزەكەى لە كوێدایە ,سەرۆكێك دە ساڵ زیاتر گومرگى ئیبراهیم خەلیل و داهاتەكانى ترى ئەم میللەتە بدزێ ڕەمز بوونى ئەو سەرۆكە لە كوێدایە , ئەم نوسەرانە زۆر گێلن والەڕاستیەكان تێ ناگەن , ئەو سەرۆكانەى جەنابت شانازیان پێوە دەكەیت تەنها لاى تۆ پیاوى دەرەجە یەكن , هەموو مێژووى مەسعود بارزانى بخوێنەوە یەك هەڵویستى تیانیە ببێتە مایەى ڕەمز بونى , سەیرى ژیانى ئەو سەركردانەى كە بونەتە ڕەمز لە مێژوودا بكەین , هەموو كارەكانیان مایەى ئەوەیە میللەتەكەیان هەتا كۆتایى ژیانیان بە ڕەمز حسابیان بكات ,گاندى و ماندیلا ڕەمز بون بۆ میللەتەكانیان نەك كەسانى وەكو مەسعود بارزانى و جەلال تاڵەبانى , گاندى لە پێناوى میللەتەكەیدا هەتا مرد گوێنى لەبەر كرد ماندیلا بە هەمان شێوە دەیان ساڵ لە پێناوى میللەتەكەیدا زیندانى كرا , سەیرى ژیانى ئەو هەموو ڕەمزەى ووڵاتان بكە یەك سەرۆكیان نابینى پێش سوپاى داگیر كەرى ووڵاتەكەى كەوتبێت و ووڵاتەكەى تەسلیم بكات , زۆر دەگمەنە ئەو شتە , هیچ سەرۆكێك نابینى بۆ لەناو بردنى میللەتەكەى خۆى 3500 جاشى خۆى بە كوشت دابێت بۆ داگیر كەران ,مناڵى هیچ یەكێك لەو سەرۆكانە نابینى بە پارەى ئەم میللەتە ڤێللایەكى كڕیبێت بە 732 هەزار دۆلار , هیچ یەكێك لەو ڕەمزانە ئامادە نەبوون ڕۆڵەكانى میللەتەكەیان بكوژن یان دیلیان بكەن وتەسلیمى داگیر كەرانى بكەنەوە , بەڵام ئەم سەرۆكانەى تۆ كە ئێستا بە ڕەمزیان حساب دەكەیت هەموو ئەوانەیان كردوە بە زیادیشەوە , ئیتر میللەت چۆن ئەمانە بە ڕەمزى خۆى حساب دەكات ,كاتێك ئەتوانم بە كەسێك بڵێم تۆ سەرۆكى و تۆ ڕەمزى كە شایەنى ڕەمز بون بێت نەك سوپاسى دوژمنەكانى بكات لەبەر ئەوەى بە سوپاكەى شارەكانى كوردستانى بۆ ڕزگار كردوە , ئەو نەوەیەى كە 31ى ئابى لە بیرە هەتا ماوە لە ژیانیدا مەسعود بارزانى بەڕەمز دانانێ , ئەوەى ئاشبەتاڵى بینیبێ هەتا ماوە مەلا مستەفاى ئاشبەتالأَ چى بە ڕەمزى خۆى حساب ناكات , ئەوەى شەست و شەكەى تاڵەبانى بینیبێ قەت بە ڕەمز حسابى ناكات , ئەو ڕەمزانە لاى تۆ ڕەمزن و لاى ئێمەش ڕەمزى خیانەتن , ئێمە چۆن 31ى ئابمان بیر ئەچێت , هەر ساتێك مەسعود ئەبینم ئەو ساتەم بیر دەكەوێتەوە كە ئاڵا ڕوو زەردەكەى پارتى و جامانەسورەكەى بنەماڵە بەسەر دەبابەكانى بەعسەوە ئەشەكایەوە ئیتر من چۆن مەسعود بە ڕەمزى خۆم بزانم , كەواتە كاك فازیل نەجیب ڕاستى فەرموە كە نوسیویەتى ((جەنابى سەرۆك درۆدەكەیت)) ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە