ماڵ لە خۆیا نەبوو میوانیش ڕووى تێ كرد
Thursday, 03/12/2009, 12:00
جەلالیەكان دواى شكستە ئابڕوو بەرانەكەى 25/7 تاكە ئومێدیان بۆ هەستانەوە و بۆیاخ كردنى خۆیان ئم كابینەیە بوو كە كاندیدەكەى تاڵەبانى و یەكێتى سەرۆكى ئەبێت , ئەو جەلالیانە زۆر خەونیان بەوەوە دەبینى كە بەرهەمى بێ بەرهەم ببێتە فریاد ڕەس و جەلالیەكان لەو ئابڕووچون و نەهامەتیە ڕزگار بكات , بەڵام مانگە شەو سەر لە ئێوارە دیارە و لەوە دەچێ ئەو تۆزە حەیایەى كە مابوشیان ئەم بێ بەرهەمە ئەوەش بدۆڕێنێ , چونكە سەرەتاى هەموو كارەكانى بە كەم كردنەوە و بڕینى كارەبا دەستى پێ كرد ئەترسم ئەمەشى بە موچە بەرزەكان تێ گەیشتبێت وا ئەمیشى كەم كردەوە , حكومەت باوكى میللەتە , مەبەستم ئەم حكومەتە نیە چونكە ئەم حكومەتە بە هەر شەش كابینەكەیەوە لە باوە پیارە خراپ تر بوون بۆ میللەت, پێویستە حكومەت كارەبا دابین بكات , چۆن بازاڕى پڕ كردوە لە ئامێرە كارەباییەكان ئەبێت ئاواش كارەبا دابین بكات , شەوانە سەیرى كەناڵە كانى ڕاگەیاندن بكەن دەیان جار ڕیكلام بۆ ئەو ئامێرە كارەباییانە دەكات چونكە كۆمپانیاكان هى خۆیانە بەڵام ناتوانێ كارەبا بۆ ئەمانە دابین بكات , ئەى كە ناتوانن كارەبامان بۆ دابین بكەن ئیتر من سپلێت و غەسالە و ئەو شتانەى ترم بۆ چیە؟ ئەى بۆ لە سەدەى بیست و یەكەدا من لە هەموو خۆشیەكانى ژیان بێ بەش بم تەنها لەبەر ئەوەى حكومەت ناتوانێ كارەبام بۆ دابین بكات , ئەمانە بازرگانى مافیایین , ئەتوانن بەو ئامێرە پێشكەوتوانەدڵخۆشمان كەن بەڵام كە كڕیمان ئیتر ناتوانن كارەبا بۆ وەگەڕ خستنیان دابین بكەن , مولیدەكان فەرامۆش كران لە كابینەى پێشودا بەڵام وا لەم كابینەیەدا لەبەر بێ توانایى حكومەتەكەى بەرهەم هەمدیسان گەڕانەوە بۆ لاى مولیدە ئەهلیەكان , هەم كاتەكەیان زیاد كردو هەمیش نرخەكەى , ئەمەیە خێرو بێَرى كابینەى شەشەم ,لە سەدا پەنجا موچەى شەهیدو ئەنفالەكان زیاد ئەكا ت بەڵام لە شوێنێكى ترەوە لێیان وەردەگرێتەوە , ئەمەش هەر لەوە دەچێ بەشێك بێت لە بانگەشەى هەڵبژاردن , شەش كابینەیە , نۆزدە ساڵە حكومەتێك نەتوانێ كێشەى كارەبا چارەسەر بكات ئیتر ئەم حكومەت و كابینەو تەڕەماشانە بۆچى باشن ,ئێوە ڕێگە ئەدەن كۆمپانیاكانى خۆتان ڕۆژانە هەزاران جۆرە ئامێرو تەكنەلۆژیاى نوێ بێنێتە ئەم ووڵاتەوە و لە كەناڵەكانتانەوە سەدان جۆر ڕیكلامى بۆ ئەكەن , بەڵام ناتوانن كارەبا دابین بكەن , ئەو هەموو شوقە و ڤیلاو گوندو پرۆژانەى كە بە ناوى ئەوەى كێشەى نیشتەجێ بون چارەسەر ئەكەن بانگەشەى ئەوە ئەكەن بیست و چوار سەعاتە كارەبایان هەیە بەڵام ئەى هاوڵاتیان بۆ نیانە , ئوتێل و ڕیستۆرانت و بارو نادى و مەلهاكانتان بۆ كارەباى فولیان هەیە , بارەگا حیزبى و ماڵى لێپرسراوەكان بۆ بیست و چوار سەعاتە هەیانە , بۆ هاوڵاتیان نیانە ؟ خەڵكى ئەم ووڵاتە بەدەست سەدان كێشەوە ئەناڵێنن كەچى وا جارێكى تریش كێشەى كارەبامان بۆ زیندوو بوەوە , سوتەمەنى نیە و گرانە , بەهەمو زستانەكە یەك جار نەوت دابەش ئەكەن , بەڵام بەنزینخانەكان بە نرخێكى گران وەكو خۆڵ وایە و بڕۆ پارە بدە و بەتەنكەر بیكڕە , كە نەوت نەبوو ئەبێت كارەبا بەكار بهێنین , بەڵام وا ئەوەشیان فت كرد , كە كارەباتان پێ نادرێ سپلیتیش مەهێنن , بەڵام ئەنجام ئەگەیتە ئەو ەى كە بەرهەمى بێ بەرهەم هیچى پێ ناكرێ و جارێكى تر سەرى تاڵەبانى و یەكێتى و جەلالیەكان شۆڕ ئەكاتەوە , جەلالیەكان بۆ ڕیش چوون سمێڵیان نایە بانى ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست