کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمەڵەى خوێندكارانیش كرا بە قوربانى درۆكانى مەلا بەختیار

Thursday, 10/09/2009, 12:00


ئاگرە سورە لەخۆم دورە ئەو پەندە كوردیەیە كە ئێستا بۆ لێپرسراوە كانى یەكێتى زۆر بە سودە و لەخۆم بەدورە و ئۆباڵەكەى ئەخەنە ملى ئەوانەى خوار خۆیان , ئەمجارە یەكێتى دۆڕا , بەڵام دۆڕاندنێكى تابڵێیت سەر شۆڕانە , كە تا ماون ئەبێت ئەم سەركردایەتیە خەساوەى ئێستا پێوەى بتلێنەوە ,مەلا بەختیار و مەكتەبەكەى بەشى زۆرى ئەو دۆڕاندنەیان بەر دەكەوێت , ئەگەر بێیت و دابەشى بكەیت زۆربەى زۆرى ئەو دۆڕاندنە ئەكەوێتە ئەستۆى مەلا بەختیار , یەك خاڵى زەق یەكێتى بە دۆڕاندن دا ئەویش درۆ بوو , چونكە ئەم سەركردانەى ئێستا وایان لێ هاتبوو لە شانەوە تا سكرتێرە پیرو نەخۆش و خەڵە فاوەكە یەكتریان هەڵئەخڵەتاند ,لەم دواییەدا وایان لێ هاتبوو دیوارێكیان بە دەورى تاڵەبانیدا دروست كردبوو هەرچى ڕاستى بوایە نەیان دەوت , واى لێ هاتبوو ئەوەى ناوى ڕاستى بوایە باس نەدەكرا , بە درۆ بە تاڵەبانى ئەوترا , خەڵك باشن , خەڵك ئامادەن بە خوێن دەنگمان بدەنێ , ناڕەزایەتى نیە , كێشەى خەڵكمان نیە , خەڵك تێرو پڕن ,ئەو ئاژاوەچیانەى ناویان ڕیفۆرمە و ئێستا ئیش بۆ لیستى گۆڕان دەكەن وەكو بەرزانى ئەحە سمێڵ ووتى لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕ ناكەن و خولە سەنگاوى و شێخ جەعفەرو عارف ڕوشدیش ئەیان ووت بە شەرەف و تەلاقمان گۆڕان لە پێنج كورسى زیاتر ناهێنێ و شێخ جەعفەرى داوێن پیس ئەیوت ئەگەر پێنجیش بهێنن , خۆشیان باش ئەیان زانى وانیە بەڵام ئەگەر ڕاستى بڵێن ئەوا دەكەونە بەر لۆمەى تاڵەبانى , بۆیە درۆ باشترین كارە كە یەكێتى وپیرى خەڵەفاوى پێ لە خشتە بەرن , تا قوڕیان بۆ یەكێتى گرتەوە و توشى گەورەترین سەرشۆڕیان كرد , ئەم شكستە شكستى خوارەوە نەبوو , بەڵكو ئەو شكستە هۆكارە سەرەكیەكەى سەرەوە بوون , ئەو سەرەوەیەى كە هەندێكیان خاوەن فایل و زۆربەیان نوقمى گەندەڵى و داوێن پیسى و دزى و بەد ڕەوشتى بوون , ئەمانە ئێستاش دان بەوەدا نانێن كە هۆكارى سەرەكى دۆڕاندنەكەیان خۆیانن , بەڵام هەمویان خستۆتە ملى ئەندام و كادرو پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشى داماو , بۆیە كەوتنە دەركردن و نان بڕٍینى ئەوانە و خۆشیان سەرچۆپى یان گرتوە و كەس نیە پێیان بڵێ ئێوە بونە تە هۆى دۆڕاندن , كێ بەمانە بڵێ ئەمانە لە سەروو هەموشتێكەوەن و مل كەچى هیچ نابن , وەكو ووتمان مەلا و مەكتەبەكەى هۆكارى سەرەكى ئەم دۆڕاندنەبون و مەلاش كە خۆى لێ كردین بە قوللەى قاف و میللەتیشى كرد بە مێروولە , كەچى دەركەوت نەك مێرولە نیە بەڵكو لە سن و كوللە زیاتر زەرەمەندە بۆ یەكێتى , مەلا بەختیار نایەوێت دان بنێت بە و دۆڕاندنەدا بۆیە ئاگرە سورە لەخۆم دورە كەوتۆتە بیانوو گرتن بەو كۆمەڵە و ڕێكخراوانەى سەر بەمەكتەبەكەى بوون , ئیتر بە بێ ئەوەى بزانێ كێن و چین ؟ , شەلم كوێرم هیچ نابوێرم و بۆ ئەوەى دڵى تاڵەبانیش بداتەوە كەوتۆتە ناردنە ماڵەوەى ئەو كادرانەى ڕێكخراوەكان , لە كۆبونەوەیەكى سكرتایەتى كۆمەڵەى خوێندكاران و لقەكاندا , مەلاى دۆڕاو بەو كادرانەى ووتوە ((پێی‌ وتون بڕۆنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێتی‌ پێویستی‌ به‌ ئێوه‌ نه‌ماوه‌)) مەلا ڕاست دەفەرموێ ئیتر یەكێتى پێویستى بە كادرو كەسى باش و چالاك نەماوە تەنها یەكێتى پێویستى بەوانەیە مەلا بەختیار ئاسایى دزو گەندەڵ و داوێن پیس و خاوەن فایل بێت , ئیتر خەڵكى باشیان ناوێت , حیزبێك كە خاوەنى هەزاران شەهیدى قارەمانە و حیزبى خەڵك بوو بەڵام ئێستا بۆتە حیزبى كەمینەیەك لە خەڵكى خراپ و خاوەن فایل , ئێستا حیزبێكە ئەو خاوەن فایلانە تەراتێنى تیا دەكەن كە لە ڕۆژە سەختەكاندا بۆ وەرگرتنى پارەى زیاتر لە بەعس بونە جاسوس بە سەر حیزب و هاورٍِێكانى خۆیانەوە ,ئیتر خەڵكە باشەكانى یەكێتى لەكوێ ئامادەن جارێكى تر دەنگ بدەنەوە بەو حیزبەى كە دزو خاوەن فایل و گەندەڵ و بازرگانەكان دەستیان بە سەردا گرتوە , مەلا بەختیار سكرتاریەتى كۆمەڵەى خوێندكارانى ناردەوە بۆماڵەوە , و بە تەمایە ئەمجارە ئەوانە دابنێ كە نۆكەرى خۆى و تاڵەبانین , دوا قسەى مەلا بەختیار كە بەو كادرانەى ووتوە ((مه‌لا به‌ختیار پێی‌ وتون ئێوه‌ شكستان هێناوه‌ له‌ناو ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندندا، به‌و هه‌مو ئیمكاناته‌ی‌ به‌ده‌ستانه‌وه‌ بوه‌ نه‌تانتوانیوه‌ به‌رامبه‌ر گۆڕان بوه‌ستنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كێتی‌ پێویستی‌ به‌ ئێوه‌ نه‌ماوه‌ و فه‌رمون بڕۆن بۆ ماڵه‌وه‌ و خه‌ریكی‌ كاری‌ خۆتان بن، لێره‌ هیچ كارێكمان بۆ ئێوه‌ نه‌ماوه‌.)) بەڵام مەلا ناڵێ ئەمە ئەنجامى سیاسەتە هەڵەكانى خۆمان و كارو كردەوە قێزەونەكانمانە بۆیە ئاوامان لێ هاتوە و دەیەوێت تۆڵەى دۆڕاندنەكەى لەو داماوانە بكاتەوە ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە