كێشەكانى بەینى هێرۆ و دكتۆر بەرهەم گەیشتۆتە ئاستێكى خراپ
Wednesday, 13/10/2010, 12:00
كێشەكانى بەینى هێرۆ و دكتۆر بەرهەم گەیشتۆتە ئاستێكى خراپ , لە یەكێك لە كۆمیتەكانى مەڵبەندى یەكدا لە كۆبونەوەى ئەنجومەنى كۆمیتەدا باس لەوە كراوە كە هەموو ئەونهێنیانەى باس ئەكرێ و ئەدرێ بە ڕۆژنامە و گۆڤارەكان هەمووى لە لایەن دكتۆر بەرهەمەوە بڵاو ئەكرێتەوە ,بە تایبەت ئەو زانیاریانەى لە لایەن كەناڵى KNNوە بڵاو كراوەتەوە , ئەمەش بە تایبەتى لە لایەن ئەو لێپرسراوى كۆمیتانەوە بڵاو ئەكرێتەوە كە نزیكن لە هێرۆوە , لەو كاتەوە كە دكتۆربەرهەم میزانیەى حیزبەكانى كەم كردەوە , یەكێك لەو گورزانەى بەر هێرۆ كەوت برٍِینى بودجەى دەزگاى خاك بوو , ئیتر لەو كاتەوە كارمەندانى دەزگاى خاك موچەیان بڕاوە , تەنها پێش جەژن موچەیەكیان وەرگرت , دوایى ئەوە بەڕێوەبەرى خاك بە دزى هێرۆوە پرۆژەیەكیان داوە بە تاڵەبانى و ئەویش تەكلیفى لە بەرهەم كردوە و بەرهەمیش ڕازى بوە , كە هێرۆ پێى زانیوە زۆر خراپ لەو كەسانە توڕە بوە كە ئەمەیان كردوە و پێى ووتون وەرى بگرن ئیتر من ناتاناسم , خەبەرێكى تریش ئەو كاتە هێرۆ زیاتر توڕە بوە كە لە كۆبونەوەیەكدا كە لە سەر خواردنەوە كردویانە (بەرهەم و كۆسرەت و دكتۆر تاهیر هەورامى و جەمیل هەورامى)) تیاى ئامادە بوون , بەدەم هەڵدانى پێكەوە و شیشە گۆشتى برژاوەوە بڕیارى گۆڕینى ئەو بەڕێوەبەرە گشتیانەیان داوە كە سەر بە هێرۆ بوون , بە حسابى دكتۆر بەرهەمیش ئەم كەسانە كەسانى بێ توانان و نەیان توانیوە ئیشەكانى خۆیان بە باشى ڕاپەڕێنن , بۆیە ئەیان گۆڕن , یەكێك لەو كەسانەى ئەم بڕیارە گرتویەتیەوە ئاراسى بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتوچۆ بوە , ئەم ئاراسە لاى هێرۆ زۆر موهیم بوە بۆیە وەكو چالاك ترین بەڕێوەبەر خەڵاتى بلەى وەرگرت , لاى هێرۆ وەكو چالاك ترین بەڕێوەبەر دەست نیشان كراوە و مەدالیاى وەرگرت , كەچى دكتۆر بەرهەم وەكو كەسێكى خراپ و ناچالاك گۆڕى , ئەمەش گورزێك بوو بۆ هێرۆ و خەڵاتى بلە , ئەمە هێرۆى شێت كرد , بێجگە لەوەى شەڕیانە و گەیاندویانەتە ئاستێكى قورس , گورزێكیشى لە بنەماڵەى هێرۆ دا و هیچ ڕەواجێكى بۆ خەڵاتى بلە نەهێشتەوە , ئیتر لەمەو دوا ئەبێت گومان بكەیت لە هەموو ئەو كەسانەى خەڵاتى بلە وەردەگرن , ئێستا خەڵاتى بلە بە قەد ئەو ویسامانە قەدرى نەماوە كە سەدام ئەیدا بە موستەشارەكان , هەرچەندە پێش ماوەیەك تاڵەبانى هەردوكیانى ئاشت كردوە , بەڵام ئەم گۆڕینانە هەمووى تێك دایەوە , لە دوایى ئەوە هێرۆ سێ چوار كۆبونەوەى مەكتەبى سیاسى نەچوبوو , وە ماوەى سێ ڕۆژیش دەوامى مەڵبەندى نەكردبوو , دواى زۆریان تەكلیف لێ كردبوو هێنایانەوە , هێرۆئەیەوێت ئەمارەتى بلە لە سلێمانى دابمەزرێنێ و ئەیەوێت خۆى هەموو شتێك بێت , حكومەت بێت , حیزب بێت , مەحكەمە و حاكم بێت , قازى و مەلا بێت , بۆیە داواى كردوە هەرچى لەم شارەدا ئەكرێ ئەبێت پرس بەو خانمە كە خەریكى دامەزراندنى ئەمارەتى بلە یە بكرێ ,ئافەرین دكتۆر بەڕاستى باش دەرەقەتى ئەم پیرێژنە سەر ئاسنینە دێیت , ئەو قابلیەتى زۆر لەوە زیاتر سوكى بكەیت , ئەم پیرێژنە نۆزدە ساڵە چیما نەیكات , ئێستاش ئەیەوێت بۆخۆى بكوژو ببڕبێت و كەس بە پیاو نەزانێ , ئەویش لا سایى مێردە كەى ئەكات , ئەمیش ئەیەوێت هێلكەى قاز بكات و وەكو ئاغاى تاڵەبانى ببێتە هەموو شتێك , بەڵام هێلكەى قاز بێجگە لە قاز خۆى كەس بەرگەى ناگرێ , هێرۆش بە هەمان دەردى مێردەكەى ئەچێ , ئەمە تازە ترین خەبەرى گەرماو گەرم بوو لە سەر هێرۆو بەرهەم و تێك شكاندنى هەیبەتى خەڵاتى بلە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست