کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك نەوشیروان لە ئاست ئەم تیرۆركردنەدا بۆ بێ دەنگى ؟

Tuesday, 29/12/2009, 12:00


یەكێك لەو تۆمەتانەى جەلالیەكان بەردەوام باسى دەكەن ئەوەیە كە نەوشیروان پیاو كوژە و بڕواى بە توندو تیژیە و نەیارەكانى بە كوشتن لە ناو ئەبات , تەنانەت تاڵەبانى لە ووتارەكەیدا كەلە پلینیۆمدا داویەتى بە زەقى باسى ئەمەى كردوە و هەموو ئەو تۆمەتى كوشتانەى ناو شار بە هى بەعسیەكانیشەوە ئەخاتە ئەستۆى كاك نەوشیروان ,تەنانەت كوشتنى ئەو ئەمن و ڕەفیق حیزبیانەشى پێناخۆشە كە كوژراون , بەڵام كاتى خۆى بە گەورەترین چالاكى بڵاو یان ئەكردوە ,بەڵام لە هێرشەكانى ئەم دوو مانگەى ئەم ساڵدا بەرامبەر بە هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەوەى سەلماند ئەوە جەلالیەكانن كە تیرۆریستن و سەرپەرشتى ئەو تۆڕانە دەكەن كە تیرۆر دەكەن, بریندار كردن و كوشتنى ئەو كادرانەى گۆڕان ئەوە دەسەلمێنێ ئەوە خودى تاڵەبانیە لە ڕێگەى پیاو كوژەكانى دەزگاى زانیاریەوە هەوڵى كوشتنى ئەو برادەرانە ى گۆڕان ئەدات بەتایبەت ئەم ماوەیە چەندین كەسى پیاو كوژى سەر بە دەزگاى زانیارى لەناوشارى سلێمانى بینراون بەتایبەت لەو كاتەوەى ئەم هێرشانە دەستیان پێ كردوە و بە پێى زانیاریەكانیشم ئەم كەسانە چەندین جار سەردانى هێرۆیان كردوە لە مەڵبەندى سلێمانى , من ناوى هەندێك لەو پیاو كوژانەش ئەزانم و جارێكى تر بۆتان بڵاو دەكەمەوە , ئەمەوێت زانیارى زیاتریشم دەست بكەوێت لە سەر ئەو كەسانە , هەندێ لەوانە تا ئێستا لە سێ كاتى جیاوازدا سەردانى هێرۆیان كردوە, بریندار كردن یان تیرۆر كردنى ئەو كەسانەى سەر بە گۆڕانن لە ئەستۆى یەكێتیدایە , چونكە ئەو لەم شارەدا حاكمە لەڕووى ئیدارەوە , وە زۆر خۆیان بەوەوە هەڵدەكێشن كە نایەڵن تیرۆر لەم شارەدا گەشە بكات وئەگەر شتێكى وا هەبێت ئەوا ئاسایش و دەزگاى زانیارى و دەزگاى دژە تیرۆر زوو ئاشكراى ئەكەن , ئەى بۆ بۆ ئەمە نەقسەیەك دەكەن , نە هیچ دەكەن , تەنانەت باسیشى ناكەن , بۆ لە موسڵ و كەركوك بە ئاسانى تیرۆریستەكان ئاشكرا دەكەن ئەى بۆ ئەمە ئاشكرا ناكەن , كەواتە ئەوە ئەسەلمێنێ كە تیرۆریستەكان هى خۆتانن , وە بۆ لەم كاتەدا حاكم قادر هەڵگرتنى چەكى قەدەغە كردوە , ئەمەش هەر بۆ ئەوەیە , بریندار كردنى داراى تۆفیق ئاغا و سەردار قادرو یاسین و دوا جاریش شەهید كردنى ڕەئوف زەڕایەنى لە شارێكى وەكو سلێمانیدا ئەوە ئەسەلمێنێ كە یەكێتى خۆى هەڵدەستێت بە دیارى كردنى ئەو كەسانە و دوایش دەستیان لێ دەوەشێنێ , كە ئەمە تەنها بۆ ترساندنى خەڵكە و لەناو بردنى كادرە هەڵسوڕاوەكانى بزوتنەوەى گۆڕانە , بۆ ئەم هێرشە تەنها ئەو كادرانەى گرتۆتەوە كە هەڵسوڕاوى گۆڕانن , بۆ ئەبێت كوناو كون بە دواى ئەو كەسانەدا بسوڕێنەوە گە گۆڕانن , كەواتە ئەمە ئەو بەرنامەیە كە تاڵەبانى خۆى سەرپەرشتى دەكات و درێژەى ئەو شەڕەیە كە ئەیكەن چونكە ئیتر نزیكى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقە و ئەیانەوێت ترسێك بخەنە دڵى ئەوانەى بەنیازن ئیش بۆ گۆڕان بكەن و پێان دەڵێن ئەوە ئێمەین ئەتوانین لەناوتان بەرین , ئەڵێم ئەگەر كاك نەوشیروان پیاو كوژو توند ڕەو بوایە , ئەگەر بڕواى بە تیرۆر هەبوایە ئەوا ئەیتوانى بە ئاسانى وەكو ئێوە هەستێ بەم كارە بەڵام وا یەك یەك كەوتونەتە وێزەى برادەرەكانى كەچى جارێ هیچ ناڵێ , بێ دەنگە و نایەوێت ئەم گۆمەلەوە زیاتر بشڵەقێ چونكە جەلالیەكان بۆ پاساو دانى ئەو دۆڕاندنە تازەى توشى ئەبن گەرەكیانە شەڕێكى تر بكەن تا هیچ نەبێت هەموومان سەرقاڵى شەڕێكى نەویستراو بكەن , ئەوەى بۆتە مایەى سەر سوڕمان بێ دەنگى كاك نەوشیروانە لە ئاست ئەو مەسەلەیەدا كە تیرۆر هەڕەشە لە برادەرەكانى ئەكات , ئەبێت ئیتر بڵێت بەسە و بێ دەنگى هەڵنەبژێرێ , من ناڵێم ئێمەش وەكو ئەوان پەنابەرینە بەر تیرۆر و كارى توندو تیژى , بەڵام نابێت بێ دەنگیشبین , ئەوە تەنها لە سلێمانى چوار كادر , لەوەو پێش لە هەولێریش هێرش كرایەسەر بارەگاكانمان , بۆیە ئیتر كاتى بێ دەنگى نیە لە ئاست ئەم كارەى جەلالیەكاندا , ڕێگاى جۆراو جۆر زۆرە بیگرینە بەر ,ئەگەر لە ئاست نوسین و جنێو نامەكانیاندا بێ دەنگ بین نابێت لە ئاست ئەمەیاندا بێ دەنگ بین , بۆیە پێویستە بێیتە دەنگ و وەڵامت هەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە