لە كۆبونەوەیەكى لقى چوارا ئەمە ووتراوە ؟
Monday, 22/03/2010, 12:00
((سەرۆك! بارزانى لە ناچاریدا و بۆ ئەوەى ئەم كوردستانە لە كێشەكانى بە دوور بێت بۆیە ئەم جارەش تاڵەبانى كاندید كردوە بۆ بەغداد بۆئەوەى تا ئەمرێ بە بەغاوە مەشغوڵ بێت و سەر ئێمەش و سەر یەكێتیش نەپرژێ)) , ئەمە ناخى دڵى پارتى و بەرنامەى پارتیە بەرامبەر بە پیرى خەڵەفاو و مەستى كورسیەكەى بەغداد تاڵەبانى , مەسعود لەبەر خاترى كورد نیە كەجهلالی كاندید ئەكاتەوە بۆ بەغا بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى , تەنها بۆ ئەوەیە جادە كە بۆ پارتى تەخت بێت و گەورە و سەردار تەنها مهسعود بێت و لەم لاشەوە پیرى خەڵەفاوو مەستى كورسیەكەى بەغداد تا ماوە ئەبێت مل كەچى ئەم دێڕەى بارزانى بێت كە ووتویەتى تاڵەبانى كاندیدى ئێمە یە بۆ بەغا , ئیتر تا ئەو ڕۆژەىجهلال ئەمرێت ئەبێت مەمنونى ئەو دێڕەى مهسعود بێت , ئێستا لە جهلال وایە ئەمە دڵسۆزى مهسعودە و بۆ ی , بەڵام ئەمەندە سەرمەستى ئەو كورسیەیە ئەوەشى بەلاوە گرنگ نیە ئەو چۆن بیر دەكاتەوە گرنگ ئەوەیە تاڵەبانى تا ئەو دەقەیەى شۆڕ دەكرێتەوە ناو قەبرەكەى هەر سكرتێرى یەكێتى و سەرۆك كۆمارى عێراق بێت , چونكە ئەمانە پێیان شەرمە بە بێ پۆستێكى گەورە بمرن , مهسعود كە ئەمەى ووتوە خەم خۆرى نیە بۆ كورد و بۆ تجهلال بەڵكو بۆ ئەوەیە جهلال دوور ئەخاتەوە و خۆى لە كێشە و كارە قێزەونەكانى دور ئەخاتەوە و سەر قاڵیشى ئەكات بە بەغداوە و ئیتر سەر ئەوە ناپەڕژێ بیر لە یەكێتیش بكاتەوە و ڕۆژ بەڕۆژ حاڵى یەكێتیەكەى تاڵەبانى خراپ تر ئەبێت و لەبەرامبەر پارتیدا تەواو بچوك ئەبێتەوە , وەكو ئەوەى لە هەردوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان و عێراقدا بینیمان یەكێتى چى لێ هات , ئەوەتا لە موسڵ و هەولێر و دهۆك نەیتوانیوە یەك كورسى مسۆگەر بكات , لە سلێمانى قەڵا سەوزەكەى جارانى یەكێتى و شارى نیلى پۆشى ئێستاى گۆڕان بە هەزار حاڵ چوار كورسى بۆ مسۆگەر كراوە , ئێستا پارتى بۆ لەوە زیاتر بچوك كردنەوەى یەكێتى و سەر نەپرژانى جهلال بە حیزبەكەیەوە و مەشغوڵ كردنى بە بەغداوە وگەورە كردنى ئاژاوەكانى ناو یەكێتى جارێكى تر تاڵەبانى كاندید ئەكاتەوە بۆ بەغداد , تاڵەبانى خەڵەفاویش دنیایەك مەمنونى سەرۆكى هەرێمەكەیەتى كە تاڵەبانى لە بیرە و جارێكى تریش ئەیكاتەوە بە كاندیدى خۆى , ئەمەى بارزانى ئەیكات پاڵپێوەنانى تاڵەبانیە بەرەو چاڵى مەرگ , بەرەو هەڵدێرى زیاترى تاڵەبانى و یەكێتیەكەى بەرەو مردن و لێك ترازانى ڕیزەكانى , ئەمە بیر كردنەوەى پارتى و سەرۆكەكەیەتى بەرامبەر بە تاڵەبانى و یەكێتى كەچى تائێستاش ئەمانە مل كەچى خۆیان بۆ مەسعود ڕادەگەیەنن و ناتوانن دەستەبەردارى ئەو سەرۆكە خائین بە كوردە ببن , تا ئێستاش تاڵەبانى ناتوانێ پشت بكاتە هاوپیشە كەى خۆى , كەواتە ئەگەر تاڵەبانى لەوە خراپتریشى بەسەر بێت شایەنێتى , تاڵەبانى غەشیمانە جامەكەى خستۆتە سەر لێوى ,تازە ئەگەر ژەهریشى تێدا بێت ئەبێت بینۆشێ چونكە ئەزانێ ئەوە تاوانى خۆیەتى خۆشى و حیزبێكیشى مل كەچى بەردەستى ئەو سەرۆكە خائینە كرد ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست