کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى بوەوە بە قاسەوانى یەكێتى

Tuesday, 06/07/2010, 12:00


بۆ ئەوەى داهاتى یەكێتى لە دەستێكى ئەمیندا بێت , بۆ ئەوەى ئەوانەى چاویان بڕیوەتە داهاتى یەكێتى و بەتەمان جارێكى تر كە پۆستى تازەیان وەرگرتوە یەكێتى دادۆشنەوە نەتوانن دزى بكەن و یارى بە پارە و داهاتى یەكێتى بكەن , زۆر گەڕان كەسیان لە تاڵەبانى شیاوتر بۆ ئەو پۆستە نەدۆزیەوە كە بكرێت بە قاسەوان چونكە خۆى دزە و كەسیش ناتوانێ دزى لە دز بكات , بەڵام چۆن قاسەوانێك ,هەر مەپرسن , تاڵەبانى لەو قاسەوانانەیە كە ڕۆحى بە سەر دینارێكەوە دەردەچێ بیدات بە خەڵكى , لەو قاسەوانانەیە كە بەرنامەى دوان بۆ گیرفان و یەكێ بۆ عیرفان پیادە ئەكات , مایەى خۆش حاڵیە تاڵەبانى ئەم پۆستەى وەرگرتوە , چونكە تا ئێستا بێجگە لە خودى تاڵەبانى كەسى تر نازانێ یەكێتى چى هەیە و چى نیە , ئەمە باشە با دوژمنانى یەكێتى نەزانن چى هەیە ؟ نەوەك ببن بە چاوەوە ,ئێوە تەزبیحەكانتان دەربهێنن و بزانن تاڵەبانى چەند ئیشى هەیە , سكرتێرى یەكێتى , سەرۆك كۆمارى عێراقى بەناو فیدراڵى , جێگرى 37 سۆشیال دیموكراتەكان ,لێپرسراوى مەكتەبى دارایى یەكێتى , لێپرسراوى یەكەمى زانیارى و ئاسایش , فەرماندەى گشتى هێزى پێشمەرگە , جارێ هەر ئەوەندەم لە بیرە , پۆستە باشەكان ,چەورو نەرمەكان , پڕ خێرو بەرەكەتەكان لاى مامەى خۆمانە , پارە نادزرێ , خەڵك ژیانى سەلامەتە , تیرۆریست مناڵەكانمان نافڕێنن , دوژمنان ناتوانن سنورەكان تۆپ باران بكەن و تیرۆریستان ناتوانن دزە بكەنە ناو هەرێمەوە چونكە ئەم پۆستانە مامە لێپرسراوێتى , لە عێراقى فیدراڵیش كورد ئیشى ماشیە و خەریكە خەونە لەمێژینەیەكانى كوردى بەش مەینەت هەموى دێتە دى , ئەویش لە سایەى هیمەتەكانى مامەوەیە ,مامە بێ ئەو پارەیە ئیدارە ناكات , ئەبێت هەر خۆى لێپرسراوى بێت , تاڵەبانى بۆ یە ئەمەى كردوە , بۆ ئەوەى بەردەوام بەو پارەیەى لە سایەى خوێنى هەزاران شەهیدەوە بەرهەم هاتوە لەبەر دەستى تاڵەبانیدا بێت و تاڵەبانیش هەر خەریكى كڕینى خەڵك بێت , تاڵەبانى بۆیە ئەمەى وەرگرتەوە بۆ ئەوەى بەردەوام پارەى لە بەردەستدا بێت و خەڵكى پێ بكڕێ , نەفسیەتى كادرەكانى پێ بشكێنێ , خەڵك و كادرەكانى چاو لەوبەر كات , كادرەكانى بەردەوام چاویان لە دەستى ئەو بێت , وەرگرتنەوەى ئەو پۆستە لە لایەن تاڵەبانیەوە تەنها لەو ڕوانگەیەوە هاتوە كە خاڵى بە هێز پارەیە لاى خۆى بێت , بۆ ئەوەى واى نیشان بدات بەردەوام هێز لاى ئەوە , ئەمڕۆ هێزیش كە داهاتە لاى كێ بێت ئەوە شتە ,تاڵەبانى هەموو ژیانى وابوە كە بەردەوام ئەوانەى خوار خۆى بەردەوام چاو لە دەستى بن , قەت پێى خۆش نەبوە كەسێك هەبێت لەو باشتر بێت , هەر بۆیە ئاواش بیرى كردۆتەوە ,هەموو ئەو سەرۆك و سەركردانەى تاك ڕەوانە , دیكتاتۆریانە بیر دەكەنەوە هەمان بیرو باوەڕیان هەیە و تاڵەبانیش هەمان ڕێچكەى پیادە كردوە , ئەوەتا ئەوەى تائێستا نایەڵێ یەكێتى بەرەو ئاقارێكى باش بڕوات , گۆڕانكارى بكرێت ,یەكێتى نوێ بكرێتەوە , تەنها و تەنها تالًَە بانیە , واشى لە چوار دەورەكەى گەیاندوە نوێ بونەوە و گۆڕانكارى ماناى مردن و بێ بەش بوو لەو خێرو بێرە , بۆیە ئێستا هەموو چوار دەورەكەى تاڵەبانیش دژى هەموو گۆڕِانكاریەك و نوێ بونەوەیەكن لە ناو یەكێتیدا , كۆنگرەكەى ئەمجارە سەلماندى كە نە تاڵەبانى و نە ئەو باندەى خۆیان بە خەتى تاڵەبانى ئەزانن بڕوایان بە گۆڕانكارى نیە , بڕوا نەبوون بە گۆڕانكارى لە ترسى لە دەستدانى بەرژەوەندیە كانە , لە ترسى لە دەستدانى پلە و پۆست و ئەو هەموو ئیمتیازاتانەیە كە لە كیسى ئەدەن , بۆیە ناوێرن توخنى گۆڕانكارى بكەون , ئەوانەى بەناهەق ئەو پۆستە زلانەیان وەرگرتوە , ئەمڕۆ ڕێگا نادەن گۆڕانكارى لە دەرگایان بدات , بۆیە بەردەوام شەڕى هەموو نوێ بونەوەیەك و گۆڕانكاریەك دەكەن , بۆیە تا تاڵەبانى مابێت و خۆى بە خاوەنى هەموو پۆستانە بزانێً قەت ڕێگا نادات ئەو شتەى پێى دەڵێًن گۆڕانكارى لە دەرگاى یەكێتى بدات , ئەو بەس ئەو مل كەچانەى ئێستاى دەوێت , ئەوانیش لە ئاست هەموو كارە قێزەونەكانى تاڵەبانیدا بێ دەنگ و بێ هەڵویستن , ئەوەتا دارایى یەكێتى بێجگە لە خۆى كەس نازانێ چى ئەكرێ و چیش هەیە , كەس ناوێرێ قسە بكات و وا ئەمجارەش باوكى دزانیان كردەوە بە قاسەوان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە